له‌ڕونكردنه‌وه‌يه‌كيدا، ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌سه‌ر فراكسيۆنى يه‌كێتى، ناوى 57 كه‌س بڵاو ده‌كاته‌وه كه‌به‌پله‌ى ڕاوێژكار دامه‌زراون، له‌لايه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه و، ڕايشى ده‌گه‌يه‌نێت، ناوی ئه‌وانه‌شتان بۆ ده‌خه‌ینه به‌رده‌م رای گشتی كه خانه‌نشینی سه‌ربازی و له‌سه‌ر رێكخراوه‌كانن و نوسراوه فه‌رمیه‌كانیشتان كه ناردوتانه بو خانه‌نشینكردن.
پاش ئه‌وه‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتارى گڕان، وه‌ڵامى ڕونكردنه‌وه‌يه‌كى فراكسيۆنى يه‌كێتى دابويه‌وه و ڕايگه‌ياندبو،"چیتان لایە لەسەر گۆڕان نەک بڵاوی بکەنەوە پێکەوە دەیدەینە دادگا".
قادر ڕه‌زگه‌يى په‌رله‌مانتارى يه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان، ليستێكى 57 كه‌سى و ڕونكردنه‌وه‌يه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
له‌ڕونكردنه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى يه‌كێتيدا هاتووه،"به‌رێز كاك عه‌لی ئه‌گه‌ر جه‌نابتان ئه‌وه‌نده له خه‌می خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندان یاخود ئه‌وه‌نده به په‌رۆشن بۆ گێڕانه‌وه‌ی سامانی گشتی و ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵی په‌نجه ته‌نها بۆ یه‌كێتی درێژ مه‌كه‌ن خۆشتان ببینن كه له ماوه‌ی دوو مانگدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی به‌ڕێزتانه، چه‌ندین كه‌سی له‌م ساته وه‌خته‌دا به‌پله‌و پۆستی جیاواز دامه‌زراندووه".
ده‌شڵێت،" له كاتێكدا هه‌ر خۆتان ده‌ڵێن رێژه‌ی فه‌رمانبه‌ر له‌ناو په‌رله‌ماندا زۆره‌و راوێژكار زۆره، ئه‌گه‌ر زۆره بۆچی نقه‌تان نایه‌ت كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی 57 كه‌س داده‌مه‌زرێنێت، یان هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه یه‌كێكیان ژن خوشكی ئێوه‌یه كه له ئه‌وروپا هێناوته‌ته‌وه‌و باشترین جێگه‌ت بۆ دابینكردوه"
هه‌روه‌ها ڕايشى گه‌ياندوه،"ئێمه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵیدا نین، به‌ڵام هه‌موو كه‌م و كورتیه‌ك پێویسته به دادپه‌روه‌ری چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك ته‌نها چه‌ند كه سێك و لایه‌نێك بكرێته ئامانج، ئێوه وه‌زیری دارایتان هه‌یه وه‌زیری پێشمه‌رگه‌تان هه‌یه‌و له حكومه‌تیشدان فه‌رمون چاكسازی بكه‌ن، نه‌ك شه‌ڕی زیادكردنی نفوسی خۆتان !!!!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى بڵاو كردنه‌وه‌ى ليستى ديكه ده‌كات و ڕايده‌گه‌يه‌نێت،"دڵنیابه ناوی ئه‌وانه‌شتان بۆ ده‌خه‌ینه به‌رده‌م رای گشتی كه خانه‌نشینی سه‌ربازی و له‌سه‌ر رێكخراوه‌كانن و نوسراوه فه‌رمیه‌كانیشتان كه ناردوتانه بو خانه‌نشینكردن، نه‌ك ئێوه به‌ته‌نها ئه‌وانه‌ش كه ته‌نها ده‌یانه‌وێت به‌رۆكی یه‌كێتی بگرن .... ئه‌گه‌ر راستگۆی فه‌رموو له‌م قه‌یرانی داراییه‌دا فه‌رمانی دامه‌زراندنی كه‌سه نزیكه‌كه‌ی خۆت و حزبه‌كه‌ت هه‌ڵوه‌شێنه‌وه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌كاتێكدا له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی به‌ڕێزتانه ئه‌نجامیداوه، ئه‌وسا وه‌ره لاپه‌ڕه‌ی كۆن هه‌ڵبده‌وه....... فه‌رموو ئه‌وه لیستی ناوه‌كان و چاوه‌ڕێی چاكسازی به‌رێزتین".
تێبينى: ئه‌وه‌ى له‌ليسته‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌نها34 ناوه