له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕێى حكومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان، له‌سه‌ر نرخى به‌نزين، هيچ لايه‌ك نه‌گه‌شتنه ڕێكه‌وتن وحكومه‌ت ڕايگه‌ياندوه، په‌رله‌مان به‌رپرس نييه له‌نرخى به‌نزين، له‌به‌رامبه‌ريشدا، په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى ده‌كات،ه چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان نرخی نوێی به‌نزین راده‌گه‌یه‌نن و نرخه‌که‌ش به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ئه‌وا په‌رله‌مانی کوردستان به‌رپرس نییه لێى.
ئه‌مڕۆ يه‌ك شه‌ممه، له‌باره‌گاى په‌رله‌مانى كوردستا، به‌مه‌به‌ستى دانانى نرخ له‌سه‌ر به‌نزين، حكومه‌تى هه‌رێم وپه‌رله‌مانى كوردستان كۆبونه‌وه.
پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ش په‌رله‌مانتاران له‌كۆنفرانسێكى ڕۆژنامه‌وانيدا، ئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌كه‌يان ڕاگه‌ياند.
سه‌ره‌تا شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆکی لێژنه‌ی ووزه و سامانه سروشتییه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان ڕايگه‌ياند،"ئێمه چه‌ند پێشنیارێکمان له باره‌ی نرخی نوێی به‌نزینه‌وه خسته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان، به‌ڵام ئه‌وان به پێشنیاره‌که‌ی ئێمه رازی نه‌بوون".
ناو براو وتيشى،"چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان نرخی نوێی به‌نزین راده‌گه‌یه‌نن و نرخه‌که‌ش به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ئه‌وا په‌رله‌مانی کوردستان به‌رپرس نییه".
ڕێواس فایه‌ق ئه‌ندامی لیژنه‌ى ووزه و سامانه سروشتییه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان ڕايگه‌ياند،"حکومه‌ت پێێ ڕاگه‌یاندین که ، په‌رله‌مان به‌رپرس نییه له دیاری کردنی نرخی به‌نزین".
وتيشى،"ئه‌وان پێشنیازیان كردوه نرخی لیترێك به‌نزین بكرێت به 500 دینار، به‌ڵام حكومه‌ت به‌وه رازی نه‌بووه‌و دواتر ئه‌وان داوایان كردوه به 600 یان 650 دینار بێت به‌ڵام حكومه‌ت به‌وه‌ش رازی نه‌بووه‌و رایگه‌یاندوه خۆی نرخه‌كه دیاریده‌كات".