سهرۆكى شاندى دانوستانكارى كورد، بۆ پێكهێنانى حكومهتى نوێى عێراق، ڕايدهگهينێت، لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی تازە گەیشتووەتە قۆناغێكی پێشكەوتوو و بونیادنەر.
هوشیار زێباری له كۆنفرانسێكی رۆژنامهنوسیدا لهبهغدا رایگهیاند، "وتوێژەكانمان لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی تازە گەیشتووەتە قۆناغێكی پێشكەوتوو و بونیادنەر".
ڕونیشیكردهوه،" ئێمە گەڵاڵەی وتوێژەكەمان رادەستی هاوپەیمانی نیشتیمانی كردووە و هەر كاتێ وەڵامیانداینەوە ئەوە پێكەوە لەسەر بەرنامەیەكی هاوبەش، رێككەوتن واژوو دەكەین".