قەیرانى بەنزین، بارگرانى بۆ هاوڵاتیان
01/09/2014 نوسەر: bzavpress

قەیرانى بەنزین، بارگرانى بۆ هاوڵاتیان


 دوابەدواى شکست هێنانى کۆبوونەوەى وەزیرى سامانە سروشتیەکان و لیژنەى سوتەمەنى و وزە لە پەرلەمان سەبارەت بە کەمکردنەوەى نرخى بەنزین و کشانەوەى لیژنەکەى پەرلەمان لەو پرسە، کاردانەوەى جیاوازى بەدواى خۆیدا هێناو بەشێک لە هاوڵاتیان ئەوە بە سیناریۆى نێوان حکومەت و پەرلەمان ناو دەبەن و بەشێکى تریش دەڵێن قەیرانەکان بە قەیران چارەدەکەن و بێدەنگ بوونى خەڵک وایکردووە حکومەت باکى بەوە نەبێت کە خەڵک نارەزایى دەرببرن یاخود نا، چونکە بۆ هەموو پێشهاتەکان تەنها چەند رۆژێک لە میدیاو تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە باسى دەکرێت و دواتریش بێدەنگى لێ دەکرێت.
 لەو بارەیەوە نوسەر کامیل محمود ئەو دۆخەى ئێستە بە سیناریۆ وەسف دەکات و دەڵێت" ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ نرخی به‌نزین بكرێت به‌700دینار.. ئه‌م سیناریۆی 900دیناره‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ دوای ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك بڵێن باشه‌ نرخه‌كه‌ داده‌به‌زێنین له‌900دیناره‌وه‌ بۆ700دینارو به‌مه‌ش خۆیان رزگار ده‌كه‌ن له‌ نرخه‌ مه‌عقوله‌كه‌ی500دینار " دەشڵێت " ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ نرخی به‌نزین بكرێت به‌700دینار.. ئه‌م سیناریۆی 900دیناره‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ دوای ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك بڵێن باشه‌ نرخه‌كه‌ داده‌به‌زێنین له‌900دیناره‌وه‌ بۆ700دینارو به‌مه‌ش خۆیان رزگار ده‌كه‌ن له‌ نرخه‌ مه‌عقوله‌كه‌ی 500 دینار " چالاکوان فەرهاد چۆمانى تایبەت بە بزاڤ وتى " خەڵک لەم دۆخە تورەیەو حکومەت چارەسەرى قەیران بەقەیران چارەدەکات و کەلێنى نەبوونى داهات و موچەى فەرمانبەران بە گرانکردنى نرخى بەنزین پر دەکەنەوە " دەشڵێت " نەبەرپرسانى حکومى و نە جەنابى وەزیریش هەست بەو بارگرانیە ناکەن کە کەوتۆتە سەرشانى هاونیشتمانیان ،چونکە هاونیشتمانى بەو موچەى بەچەند مانگ جارێک وەریدەگرن نازانن بیدەن لە برى کرێى خانوو یان خواردەمەنى و بەرگ و پۆشاک یاخود بەنزین" ماوەى ساڵێکە بەهۆى کێشەکانى نێوان هەولێرو بەغداو لەم دواییەشدا هەرێم و دەولەتى ئیسلامى(داعش) چەندین قەیران بەرۆکى هەرێمى کوردستانیان گرتووەو هەموو ئەم قەیرانانەش بەزیان بەسەر هەرێمى هاوڵاتیاندا شکاوەتەوە لەنوێترین قەیرانیشدا گرانکردنى نرخى بەنزین بوو لە 500 دینارەوە بۆ 800 دینارو دوێنێش بەهۆى رێکنەکەوتنى لیژنەى سوتەمەنى پەرلەمان و وەزیرى سامانە سروشتیەکان حکومەت بریاریدا نرخەکە بەرزتر بکاتەوە بۆ 900دینار.