بسم اللە الرحمن الرحیم
الحمدللە وکفی والصلاة والسلام علی رسولە المصطفی محمد صلی اللە علیەوسلم وعلی آلە وصحبە ومن بعهم باحسان الی یوم الدین ، وبعد :
موسڵمنانی کوردستان، السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە .
پاش ئەوەی کە موسڵمانان لە جەزائیرو فەلەستین و تورکیادا، بەڕێژەی زۆرینەی دەنگەکان سەرکەتن وسەرۆکایەتیان گرتەدەست وسەلماندیان بۆ هەموو جیهان ووڵاتانی عەرەبی حەزیان لە ئیسلامەو مەبەستیانە ئیسلام سەرکەوێت، ئەگەرچی خەڵکێکی زۆریش لە موسڵماننان لەڕاستەڕیی ئیسلام لایانداوەو تێوەگلاون بە بیروبۆچونی بۆگەنی عەلمانیەت ولیبرالیەت ودیموکراسیەت و...... زۆرناوتر کە خوای گەورە ڕازی نیە بەو بیروبۆچونانە .
بەڵام لە کۆتایی خولانەوەکەدا بۆیان دەردەکەوێت کە ئیسلام تاکە ڕێگایە بۆ ئازادی تاك وکۆی گەلان، ئەگەر ڕێگا بە ئیسلامیەکان بدرێت بە ئازادانەو بەبێفڕوفێڵ بێگومان سەردەکەون، دڵنیاشین لەوەی کە ئیسلامیەکانی ئەم سەردەمەش پیاوچاك وداناو ئازاو لەخواترس وزاناو بیرمەندو هۆشیارو شیاوی زۆرە بۆ هەموو کارێکی دەووڵەت بەڕێوەبردن، هەربۆیە ئەم نامەیەش بۆ ئێوەدەنوسم کە دڵنیام ئێوەش پارتی ئیسلامەکان لەوپیاوچاکانەتان زۆرەو دڵتان بەئیسلام دەسوتێت کە موسڵمانان پەرتەوازەبونەو ڕێگرو کۆسپ وکەندەڵانی زۆرهەن لە ڕێگایاندا کە بوە بەهۆکاری یەك نەگرتنیان وسەرنەکەوتنیان، دەبێت ئێوە ئەو بارودۆخەی کە ئێستا لە میسرادا ڕووی داوەو دەگوزەرێت ، بیکەن بە گۆچانێك وبۆ ڕێکردنتان بە ڕێگای ژیاندا بەکاری بهێنن .
موسڵمانانی کوردستان، بێگومان ساڵانێکی تولانیە کە ئێوە خەبات وکۆشش و هەوڵ وتەقەلاتان خستۆتەگڕ بۆ گەڕانەوەی ئاینی ئیسلام و سەروەری شەریعەتەکەی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم ، کە هۆکاری سەرکەوتنتان زۆرگتۆتەبەر و ڕێگەتان پێنەدراوەو تائێستا کە دەسەڵات بەدەست بهێنن بیکەن بەهۆکاری گەڕانەوەی شەریعەت لەناو ووڵات وگەل وهۆزتاندا، بەڵام بەداخەوە کە دەڵێم، ئێوەش هەڵەتان زۆرکردوەو لەهەڵەی گەورەشدا دەژینتا ساتەوەختی ئێستاتان، کە هەندێکتان بونە بە داردەستی نەیارانی ئیسلام و هەندێکیترتان بونە بە کەسانێکی عەقڵانیەت و زۆریتریش کە نەفامن ونازانن چۆن خۆیان بەڕێوەبەرن و کەسانێكیش بونە بە موسڵمانی دونیا پەرست و شوێن هەواو ئارەزوەکانی خۆیان کەوتون، بەڵام ئەوەی کە زۆر گرنگە ئەوەیە کە هێشتا نەچووە بچێت .
هێشتا زووەو دەتوانن فریای خۆتان بکەون، پشت بەستنتان بە لایەنە عەلمانیەکان و نەیارانی ئیسلام لەوەخراپترتان بەسەردا دەهێنێت کە بەسەر میسردا هاتووە، هەرچەندە بەناوەی دیموکراتی وئازادی وهاوپەیمانێتی وناوی دروستکراوی ڕازێنراوە بانگەشی بۆبکەن لەکۆتایدا خیانەتتان لێدەکەن و ناهێڵن بەئاسانی خۆتان دروست بکەن تاوەکو کۆمەڵگایەکی باشی بەهێزتان نەبێت .
باشترین کاروکردەوەیەك ئەوەیە کە ئێوە وانەیەك لە میسرەوە فێربوبێتن و هێزو توانای خۆتان بخەنەگڕ بۆ ئەوەی بتوانن زاڵبن بەسەر هەواوئرەزوەکانتاندا، نەهێڵن خەڵکانی دونیاپەرست خاوەن بڕیادانتانبن، ئەو کورسی وپلەوپایەیەی کە هەوڵی بۆ دەدەن قاچەکانی شکاوەو بەبێ یەکبونتان و یەك سەرکردەییتان و یەك دڵ ویەك هاوسۆزیتان بۆ یەکتر ناتوانن لەسەری بحەسێنەوە، ئەو کورسیەیەی کە هەریەك لەلایەکەوە هەوڵی بۆدەدات و دەیەوێت خۆی لەسەری دابنیشێت بەتەنها ناتوانن سەقامگیربن لەسەری، واز لە ناوو کەسایەتی ولایەنگران وجەماوەرتان بهێنن بۆ کەسێکیتری شیاو بۆ ئەوبوارە، تاوەکو بەهەموتانەوە بتوانن کەسێك دامەزراوبکەن و ئەویش دەتوانێت ئێوە بپارێزێت یاخود بە پێچەوانەوە ئێوە ئەو بپارێزن، ئەگەر هەرگروپ ولایەن وتاقمیك وحیزبێك ڕاکێش ڕاکێش بۆخۆی بکات بێگومان بەدەستی کەستانەوە نامێنێت و کەستان ناتوانن نەخۆتان ونە جەماوەرەکەتان بپارێزن، بەڵام ئەگەر هەموتان یەکبن و یەك دەنگ ویەك ڕەنگ ویەك هێزو بازوبن، دڵنیاتان دەکەمەوە کە نەیارانی ئیسلام ناتوانن زەفەرتان پێبەرن و هیچ تەگەرەیەك بخەنە ڕێگاتان کەنەتوانن بەسەریدا زاڵبن،داواکارین کە هەوڵی تەواوەتیتان بۆئەوەبدەن کە خۆتان یەكبخەن .
ئێستا کە هەریەك لە سەرۆك حیزبەکان، ئەندامانی بەرپرسیاران، ئەوانەی کە پلەوپایەیەکیان هەیە لە پێگەی حیزبی وجەماوەری، ئەگەر واز لە پلەوپایەکانتان بهێنن و ببن بە ئەندامی یەك لایەن و هەڵگری یەك ناوبن، کاتێك کە دەگەنە ئەو دەرئەنجامە لە پلەوپایەی ئێستاتان بەرزتر دەبنەوە ئەگەرچی لەناو ئەو یەکبونەدا ناوی پلەکانتان کەمتریش بێت بەڵام دەسەڵاتتان زیاتر دەبێت و گەورەتر دەبنەوە .
بۆ لایەنگران وشوێنکەوتوان وهەوادارانی حیزبە ئیسلامیەکان !
ئێوەش لەزۆرکارتاندا کەمتەرخەمن، تاوانبارن و تاوانی گەورەو پشکی گەورە دەدرێت بەسەر ئێوەدا، چونکە ئێوە هۆکارو فاکتەری سەرەکین لەو بەش بەش وپەرتەوازیەی ئومەتی ئیسلامی، کەس نەڵێت من هیچم پێناکرێت، قسەمان ناڕوات و گوێگرمان نابن، ئەگەر خەڵکانێکی کەم کە بەرپرسان دەگرێتەوە گوێگری زۆرینەنەبن ئێوە بۆ گوێگری ئەوان دەبن وقیامەتی خۆتان دەسوتێنن بەدونیای ئەوان ! هەرکەس لەلای خۆیەوە هەنگاوێك هەڵنێت و نیەتی تەنها بۆ خوابێت و هەوڵی تەواوی بۆ بدەن، ئەوکات دەزانن کە خوای گەورە چۆن دڵەکانتان یەكدەخات و کارەکانتان بۆ ئاسان دەکات و سەرکەوتودەبن، لەقیامەتیشدا سەرفرازو خێری زۆرتان بۆ دادەنرێت .
هەریەکێك لە ئێوە بەگوێرەی قەڵایەکن ئەگەر دامەزراوبن لەسەر هەق، کاتێك ئێوە هەنگاوتان هەڵنا بەرەو یەکبون و یەكڕیزی موسڵمانان، هەرنەبێت لە قیامەتدا بیانویەکتان دەبێت بەو هەوڵانەی کەداوتانە، هەرکەس لەلای خۆیەوە بەو کەسانە بڵێت کە بەیەك دەگەن و یەكدەبینن و یەك بیروڕان و هاوکاری یەکترن، تاوەکو دەگاتە سەرکردەکان و ئەگەر ئەوەندە بوترێتەوە ئەوانیش بەدڵنیاییەوە گوێگریتان دەکەن و دەتوانن دانوسانێك بکەن لەژێر هەرناوێکدابێت، یان هەرچۆنێكبێت کە بگونجێت.
بەڵام کاتێك کە ئەندامانی لایەنێك، دەکەونە قسەو قسەڵۆك گواستنەوەو درۆکردن بەدەم یەکدیەوەو بوهتان هەڵبەستن بۆیەکتری، بێگومان ئەوە دەبێتە هۆکاری کاریگەری ڕق لەیەکبونەوەو دژایەتیکردنی یەکدی وبیرلەدانوسان نەکردنەوە، هەرئەو هۆکارانەشە کە ئێوە پشکی شێرتان بەردەکەوێت لەتاوانەکاندا، تکام وایە بەخۆتاندابچنەوە .
کۆتا قسەم : قسە زۆر دەکەین و کاروکردەوەمان نیە، هەرکەس لەلای خۆیەوە هەوڵبدات و کردەوە بنوێنێت، دەرئەنجامەکەی چۆن دەبێت لەسەرئێمەنیەو قیامەتیش سەختە، تەنها بەهیوای ئەوەبین کە شوێنکەوتوی حیزبێکی ئیسلامین بەسنیە بۆ قیامەت و ڕزگاربون، مەگەر خوای گەورە بە ڕەعم وبەزەیی خۆی بمانبەخشێت، بەڵام لەبیری مەکەن هەرکەس گەیشت بە هەرکەسێکی نزیکی خۆی ئەوهەوڵانەی لەگەڵدا بخاتەگڕ و هەوڵبدەین بیگەیەنینە بەرپرسان و قیامەتیان وەبیر بهێنینەوەو کاریگەری لەسەریان دروست بکەین تاوەکو ببینە هۆکاری یەكبونی ئومەتی ئیسلامی و سەرکەوتن بەدەست بهێنین و سەرکردەیەکامان تیادروست ببێت کە بەکەلکی دونیاو قیامەتمانبێت.
ئەوەمان لەبیرنەچێت کە ئێستا ئەو بارودۆخەی لەمیسر دەگوزەرێت، هەموو موسڵمانانی دڵتەنگ کردوەو هەموو دەست بەدوعان و ڕاستیەکان دەخەنەڕوو، بە هەموو لایەنە جیاجیاکانەوە ( یەکگرتوو، حەرەکی ، بانگخوازان ، لایەنگران ، سۆفی ، موسڵمانانی بێلایەن ) تەنها هۆکار ئەوەیە کە دڵیان بەموسڵمانان دەسوتێت و حەزبەقازانجی مسڵمانان دەکەن، ئەگەرچی خاڵی ناکۆك لەنێوانیشیاندا زۆربێت بەڵام بەبرای ئیمانی دەزانن و هەوڵیش لەسەرئێمە ئەوەیە کە برایەتی ئیمانی بەرجەستەبکەین ئەوەندەی کە دەتوانین .
لەگەڵ ڕێزو خۆشەیستیم بۆ هەموو موسڵمانێك .