پەروەردگارا سەراسیمەم لە سونەتەکانت کە ماییەی ژیانەوەی ئینسانەکانن، یەکێک لە سونەتەکانیت کە زیاتر منی سەرسامی کردووە ئەوەیە کە هەرکات یەکێک لە عەبدەکانت بەڕاستی دەستی بە پەیامەکەتەوە گرت دەبێتە چ ڕزگارێک، وە هەرکاتێک عەبدێکت دەستی لە پەیامەکەت بەردا دەبێتە چ ملۆزمێک بۆ خۆی و دەورووبەری.
جێ سەرسامی نییە کە ئومەتی ئیسلامی لەمرۆداچەشنی کەفی سەرئاوە، ئاخر ئومەتێک کەڵە پیاوانی مێژووی خۆی نەناسێت دەبێت حاڵی چی بێت؟ دەپرسین هەر بەڕاست تۆش "یوسفی کوڕی تاشفین ناناسیت"؟ ناسینی کەسایەتییە بۆخوا سوڵحاوەکان کەمترین سودی ئەوەیە کە هەستێکی ئیسلامەتیت لە ناختدا جۆش دەدات، خۆ ئەگەر ئینسان خاوەنی ئیرادەیەکی پۆلاین بێت ئەوا بەوان دەگاتەوە، بۆ مەگەر یەک بە دوای یەک هاتنی ڕزگارکار و زانایانی دینمان هۆکارەکەی چی بووە؟ مەگەر هەر سەرسامیان نەبووە بە گوفتار و کردارەکانی کەسایەتییە ناوازەکانی پێش خۆیان؟ بۆ مەگەر هاوەڵان کە سەید بەڕەحمەت لە مەشخەلی ڕێدا پێیان دەڵێت: جیلی قورئانی ناوەزە. چی بوو یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ناوەزەییان مەگەر هەر سەرسامیان نەبووە بە ژیانی رەسولی ئەکرەم(د.خ)؟ یان ناسینی ژیانی پێش نبوەت و ساتی نبوەتی و پاشان شووێن پێ هەڵگرتنی.
حەزرەتی یوسفی کوڕی تاشفین:
• ناوی: ئەبو یەعقوبی یوسفی کوری تاشفینی ئەللەمتونییە.
• لەساڵی ٤٠٠ک لە دایکبووە و لەساڵی ٥٠٠ک کۆچی دوای کردووە کە دەکات ١٠٠٩ز بۆ ١١٠٩زاینی.
• لەسەر دەستی ئەم دەوڵەتی گەورەی موڕابیتیەکانی لە مەغریب و ئەندەلوس دامەزرا کە لەدوای دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە ڕایگەیاند کە سەربە خەلافەتی عەباسییە و بەیعەتی بە موستەزهیر بیللادا ئەمە لەدوای ئەوەی بەهۆی ناکۆکی ئەمەوی و عەباسییەوە، کە لەساڵی ١٣٨ک عەبدولرەحمانی کوڕی موعاویەی کوڕی هیشامی کوڕی عەبدولمەلیکی کوری مەڕوان دەسەڵاتی لە ئەندەلووس گرتە دەست و ڕایگەیانک کە دەوڵەتێکی ئیسلامی سەربەخۆن.
• مێژوونووسان بە کەسێکی سادە و زاهید و خاکی و خواناس وەسفیان کردووە و ئارەزووی بە دونیا نەویستی بووە سەرباری ئەو هەموو ناز و نیعەمەتەی لەبەر دەستیدابوو. موجاهیدێکی ئازا و لێهاتوو بوو، هەمیشە لەگەڕاندا بوو بەمەبەستیبەسەرکردنەوەی حالی دانیشتوانی ژێر دەستی.
• یوسفی کوری تاشفین توانی شاری مەراکیش دروست بکات و بیکاتە پایتەختی ئەممارەتەکەی.
شێخی کاروانی بەرگری:
دوای چەند ساڵێک بەسەر کۆچی دوای حەکەم مونتەصیر کوڕی عەبدولرەحمانی سێهەمدا وردە وردە ئەندەلووس بەرەو ناهەمواری چوو، چەند شانشینێکی سەربەخۆی ئیسلامی دروست بوون، یەکێک لەوانە بتلیۆس کە دەکەوێتە سەرو شانشینی ئیشبیلیە و خۆرئاوای ئەندەلووس کە دەکاتە پورتوگالی ئێستا، دوای گرتنی شانشینی تەلیتەلەی ئیسلامی کە دەکوێتە باکوری ئەندەلووس لەلایەن فۆنسۆی شەشەمی پاشای قشتالە چاوی بڕیە شانشینی بتلیۆس ئیسلامی، فۆنسۆ داوای لە میری شانشینەکە کرد ژمارەیەک لە قەڵاکانی ڕادەست بکات و سەرانەشی بداتێ، بەڵام لە وەڵامیدا ئەلموتەوەکیلی کوڕی ئەلفەتەس بۆ فۆنسۆی شەشەمی نووسی: "ئێوە ناتوانن بەو خۆمەڵاس دانانەتان جگە لەم دوو چاکەیە زیاترمان لەگەڵ بکەن، سەرکەوتنمان بەسەرتاندا ئەوەش چەندە نیعمەتێکی خۆش و گەورەیە، یان شەهیدی لە پێناو پەروەردگاردا پاداشتەکەشی بەهەشتە، خودا پاداشتی ئەو هەڕەشانەی ئێوەمان دەداتەوە و ئەوانەش لە تۆ دادەبڕێت کە ئامادەت کردوون".
عومەر ئەلموتەوەکیل یەکەم کەسبوو کە نامەی ئاڕاستەی میری ئەلموڕاتیبیەکان لە مەغریب "شێخ موجاهید یوسفی کوری تاشفین" کردبووە کە بپەڕێتەوە بۆ ئەندەلووس و ڕزگارکردنی دانیشتوانەکەی چونکە لەپاش کەوتنی تەلیتەلە و موسوڵمانان توشی نەهامەتی و مەترسی لەناوچوون بووبوونەوە لە ئەندەلووس.
ئەی دەریا پەیامەکەم گەورەترە لە شەپۆلەکانی تۆ:
لە مانگی رەبیعی ئاخری ساڵی ٣٧٩ک دا سوپای موڕابیتیەکان بە کۆمەڵ بەسەرکردایەتی شێخی پاڵەوان و موجاهید "یوسفی کوڕی تاشفین" بەرەو ئەندەلوس بەدەریادا بەڕێکەوتن، هێشتا کەشتی نیوەی دەریایان نەبڕیبوو شەپۆلێکی باو بۆرانی بەهێز دای لە دەریا و کەشتیەکانی هێنانە لەرزین شێخی موجاهید بە کەشتیەکانیەوە وەستا و دەستی بۆ ناو دەریا درێژ کرد و وتی: "ئەی پەروەردگارا ئەگەر دەزانی ئەم دەریا بڕینەمان بۆ خێروچاکەیە و خێری موسوڵمانانی تێدایە ئەوا پەڕینەوەمان بۆ ئاسان بکە و ئەگەریش وا نییە ئەوا گرانتری بکە لەسەرمان بۆ ئەوەی تێی نەپەڕێنین".
دەریا هێور بووەوە و کەشتی بە کەشێکی ئارامدا دەریایان تێپەڕاند و هەرکە گەیشتنە کەناری دەریاکە دابەزی و کڕنوشی سوپاسگوزاری بۆ پەروەردگار برد.
• ئەندەلووس بۆ چوار سەدەی تر بەردەوام دەبێت چونکە سوپاکەی پیرەپیاوێکی ٧٩ ساڵە سەرکردایەتی دەکات؟
فۆنسۆی شەشەم گەمارۆی شاری سەرقسەتەی(زاراگۆزە) لە باکوری ئەندەلوس دابوو، کاتێک بە هەواڵی گەیشتنی لە شکری موڕابیتیەکانی زانیبوو، بە پەلە نوێنەرەکانی ڕەوانەی لای پاشای نافار و ئاراجۆن و پاشاکانی ئەودیو چیاکانی ئەلبرانس کردبوو لە هەموو لایەکەوە لەشکری ئەو شانشینانە وەک باران دابارین بەسەریدا هەر لە قشتالە و بەرشەلۆنە و باشوی فەرەنسا و ئیتالیا. لە دەشتەکانی ئەلزەلاقە باکوری بتلیۆسی نێوان هەردوو ڕووباری "ئەلتاجە" و وادی "ئانە" هەردوو لەشکر بەیەک گەیشتن: لەشکری موسوڵمانان بەسەرکردایەتی یوسفی کوری تاشفین بە بیست هەرزار جەنگاوەرەوە، لەشکری گاورەکانیس بە سەرکردایەتی فۆنسۆی شەشەم بە هەشتا هەزار سەربازەوە. کاتێک فۆنسۆی تەمەشای لەشکرەکەی خۆیکرد بە شانازییەوە وتی: "ئا بەمانە جەنگی مرۆڤ و جنۆکە و فریشتەکانی ئاسمانیش دەکەم".
یوسفی کوری تاشفین نامەیەکی ئاڕاستەی فۆنسۆ کرد کە ئەمەش دەقی ئەو نامایەیە: هەواڵمان پێ گەیشتوە یا ئەزوفونیش کە تۆ هیواخواز بوویت کۆمەڵێک کەشتیت هەبێت دەریایان پێبڕیت بۆ لای ئێمە، ئەوا ئێمە ئەوکارەمان کرد و خوای گەورە لەم ناوچەیەدا کۆمان بکاتەوە، بێگومان ئاکامی نزاکەت دبینیت "وما دعا الکافرین الا فی الچلال".
کاتێک فۆنسۆی نامەکەی ئیبن تاشفینی خوێندەوە گرژو تووڕەبوو بە نامایەکی هەڕەشە ئامێز وەڵامی دایەوە، ئیبن تاشفینیش نامەکەی خوێندەوە و وەڵامی دایەوە و نووسی: (الژی یکون ستراه) واتە: ئەوەی ڕوودەدات دەیبینی! ئەوەبوو هەردوو لەشکرد بەیەکیاندا.
ئیبن تاشفین بە کۆمەڵێک لە جەنگاوەرەکانیەوە هەڵیکوتایە سەر لەشکری نەصرانیەکان، پاشان بەرەو بەشی دواوەی هەڵمەتی لێبردن و هەتا توانی لێی کوشتن و هەر بەسەر ئەسپەکەیەوە ئاگری بەردایە بەشی دواوەی لە شکرەکەیان. ئەوەبوو موسوڵمانان سەرکەوتنی دەنگی (الله أکبر) مەیدانەکەی پڕ کردبوو. سەرئەنجام موسوڵمانان لە جەنگی ئەلزەلاقەدا سەرکەوتن و ڕۆژگارێکی نوێیان بۆ موسوڵمانانی ئەندەلوس هەڵدایەوە.
ئەم جەنگە ئاهێکی تری بەبەر موسوڵمانانی ئەندەلووسدا کردەوە ئەگەر یوسفی کوڕی تاشفین نەمایە کێ دەڵێت: ئیمامی شاگبی لە داهاتووی ئەندەلووسدا لە دایک دەبوو؟ کێ دەڵێت هێزی موسوڵمانان تا سەدەی ٨ کۆچی لە خاکی ئەندەلووسدا دەمانەوە؟ کێ دەڵێت کۆشی سور بونیاد دەنرا؟...هتد.
پەیڤی کۆتای:
چاوەڕێی ئەو ڕۆژە پڕشنگدارەیەن کە دیسانەوە ئەندەلووس فەتح بکرێتەوە دیسانەوە هاوشێوەکانی تاریقی کوری زیاد و موسای کوری نەصیر و یوسفی کوڕی تاشفین دەست بدەنەوە ئەو ئەرکە پیرۆزە و خەڵکی ئەوێ لە جاهیلیەتەوە بەرەو ئیسلام ڕابکێشنەوە. لەوانەیە بپرسیت باشە چۆن کاتێک تاریقی کوری زیاد و موسای کوری نەصیر ئەندەلووسیان فەتح کرد، خەڵکەکەی هەروا زوو هاتنە ناو ئیسلام، وەڵامەکەی سادەیە کە: هەر کات حوکمی خوا بە ڕاست و دروستی لە هەرجێیەک جێبەجێ کراو خەڵکی پۆل پۆل بەرەو ئیسلام دێن.
لەوانەیە بڵێت: هیوای خوازی گەڕانەوەی گەڕانەوەی ئەندەلووسەکەی ئیمامی شاگبی و ئیبن ڕووشد و ئەبدولرەحمانی سێهەم وەهمێکە مەگەر نازانیت ئێستا ئومەتی ئیسلام هەر بەناو خاوەنی خاکەکەی خۆیەتی. منیش دەڵێم: پرسیارلەسەروەرمان(سەلامی خوای لێبێت) كرا کە ئایا لەدوو شارەكە كامیان زوتر فەتح دەكرێن مەبەستیان لە(قسگنگینیه و ڕوما)بوو: لە وەڵامدا فەرمووی:"شارەکەی هەرقل واتە: قسگنگینیه". ئەوەبوو لەساڵی ١٤٥٣ز شاری "قسگنگینیه" لەلایەن سوڵتانی بەتەقواو و مەرد سوڵتان موحەمەد فاتیحی لەتەمەنی ٢٢ ساڵیدا فەتحکرا و ناوی لێنرا "ئیسلام بول" وە "بول"یش لەزمانی تورکیدا بە مانای "دۆزینەوە" دێت.ئەمە حەدیسەش واتە: ئێمە وادەمان پێدراوە بەفەتح كردنی ڕومای پایتەختی ئیتالیا سەرچاوەی ئاینی گاوری(مسیحی)وڤاتیكان، بەشی یەكەمی فەرمودەكە كەرزگاركردنی قستنتیینەیە هاتۆتەدی و ڕوویداوە لەسەردەستی ڕابەڕ محمد فاتح، پشتیوان بە خوا بەم نزیكانە بەشی دووەمی فەرمودەكە ڕوودەدات كەرزگاركردنی ڕومایە کە ئەم شارە بەر نووری تەواوی ئیسلام نەکەوتووە لە مێژوودا بەڵکو یان لانکەی بتەپەرستی بووە یان لانکەی گاوریەت و بووە.
جامادام ڕۆما فەتح بکرێت ئەندەلووسێک کە تینوی حوکمی ئیسلام و بەسەردا ڕۆشتنی ئیماندارانە بۆ فەتح ناکرێتەوە، وەعدی پەروەردگارە کە دەفەرمووێت:
قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِ ٱسۡتَعِينُواْ بِٱللَّهِ وَٱصۡبِرُوٓاْۖ إِنَّ ٱلۡأَرۡضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦۖ وَٱلۡعَٰقِبَةُ لِلۡمُتَّقِينَ(الأعراف :١٢٨)، واتە: موسا بهقهومهکهی وت: داوای کۆمهکی و پشتیوانی له خوا بکهن و دان بهخۆدا بگرن و ئارامگر بن، بهڕاستی زهوی موڵکی خوایهو دهیسپێرێت بهههرکهس که بیهوێت له بهندهکانی، سهرئهنجامیش ههر بۆ پارێزکارانه.
سەرچاوەی سود لێ وەرگیراو:
مێژووی ئەندەلووس لە ڕزگارکردنیەوە تا ڕووخانی غەڕناتە" لە نوسینی: حامد حسین الفلاحی. وەرگێڕانی: نجم الدین ملا محمد گڵێجاڵی.