پاش ئه‌وه‌ى دڵشاد گه‌رميانى ڕايگه‌ياند ئاماده‌يى بۆ گفتوگۆ كردن له‌باره‌ى چاره‌نوسى پێشمه‌رگه ديلهكانهبچێته موسڵ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌ر گه ڕايگه‌ياندوه، ئه‌و هه‌وڵوێسته جێگه‌ى شانازييه.
دڵشاد گەرمیانی كە لەئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردوونەتەوە، ئامادەیە بچێتە موسڵ، بە هاوڕێەتی چەند مەلایەکی بێلایەن، بۆ گفتوگۆكردنی لەگەڵ چەكدارنی داعش بۆ ئازادكردنی ئەو پێشمەرگانەى لاى چه‌كدارانى"داعش" ديلن.
له‌و باره‌يه‌وه بەڕێوەبەری ڕاگەیاند و هۆشیاری و ڕۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕايدهگهيهنێت،"ئەو هەوڵەی كاك دڵشاد بەرز دەنرخێنین و هەر كەسێك ئەو كارە بكات جێگەی شانازیە و دەستخۆشی لەو هەوڵە دەكەین".
هەڵگورد حیكمەت بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاری و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ (باس‌نیوز)ی ئاشكرا كردوه،"هیچ هەوڵێكی ئازادكردنی ئەو پێشمەرگانە ئەنجامی نەبووە، كە لەرێگەی كەسایەتییە عەشایەرەكانەوە گیراوەتەبەر".
چه‌ندڕۆژێك له‌مه‌و به‌ر له‌ڕێگه‌ى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى، كه‌له‌لايه‌ن چه‌كدارانى دهوڵةتى ئيسلامى"داعش" ڵاو كرابوهتهوه چه‌ند پێشمه‌رگه‌يه‌كى كوردستان ده‌رده‌كه‌ون كه ديلن لاى ئه‌و گروپه وههڕهشهش له‌سه‌ر ژيانيان هه‌يه.