به‌غدا به دیاریكردنی له‌سه‌دا 17ی بودجه‌ی هه‌رێم ڕازیبوه‌و تا ده‌گه‌نه رێككه‌وتنی یه‌كجاریش سولفه‌یه‌ك بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری كورد له عێراق راگه‌یاند،"به‌غدا به دیاریكردنی له‌سه‌دا 17ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕازیبووه".
وتیشی،"ئه‌و پرسه له رێكه‌وتنه دوو قۆڵییه‌كانی شاندی دانوستانكاری كورد‌و هاوپه‌یمانی شیعه‌كان جێگیركراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ده‌شڵێت "به‌ڵام به‌غدا ئه‌و له‌سه‌دا 17یه نانێرێت تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گه‌نه رێكه‌وتنی یه‌كجاری".
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كان، تاله‌سه‌ر پرسى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت هه‌رێم وبه‌غداد ڕێكده‌كه‌ون، به‌غداد پهشێوهى سولفه پاره بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت.
هه‌ربه‌گوێره‌ى زانيارييه‌كان، به‌غداد ئه‌و پاره‌يه له‌ڕێگه‌ى وهفدى دانوستاركارى كورده‌وه ده‌نێرێت.
ماوه‌ى زياتر له شه‌ش مانگه حكومه‌تى عێراقى به‌سه‌رۆكايه‌تى نورى ماليكى موچه‌ى فهرمانهرانى هه‌رێمى بڕيوهو ئه‌مه‌ش وايكردوه قه‌يرانى دارايى له‌هه‌رێمى كوردستان دروست ببێت.