03/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عێراق و گه‌مه‌ی وڵاتان
( داعش به نمونه )
( مایك رۆجه‌رز ) ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌واڵگریی له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكیی ده‌ڵێت : سه‌دان هاوڵاتیی ئه‌مه‌ریكیی له ریزه‌كانی داعشدا ده‌جه‌نگن . زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌مه‌ریكاییه‌كانی ناو داعش زۆرترین رێژه‌ی جه‌نگاوه‌رانی ناو ئه‌و رێكخراوه‌ن .
( خۆسێ مانویل گارسیا ) ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا ده‌ڵێت : 51 هاوڵاتیی ئیسپانیی له‌ناو ریزه‌كانی داعشدان و له سوریا و عێراقدا ده‌جه‌نگن .
( ولیام هیگ ) ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له مانگی حوزه‌یراندا رایگه‌یاند : 400 هاوڵاتیی به‌ریتانیی له‌ناو ریزه‌كانی داعشدان . دیاره ئه‌م رێژه‌یه ئێستا زۆر زیاتره به پێی خه‌مڵاندنی ده‌زگاكانی هه‌واڵگریی ئه‌و وڵاته .
به پێی ئه‌و ئاماره‌ش كه سه‌نته‌ری " بۆی " بۆ توێژینه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه ، ( 800 ) هاوڵاتیی رووسیی و ( 700 ) هاوڵاتیی فه‌ره‌نسیی له نێو ریزه‌كانی داعشدان .
سه‌باره‌ت به وڵاتانی عه‌ره‌بیش هه‌ر به پێی هه‌مان راپۆرت : ( 3000 ) چه‌كداری تونسیی به رێژه‌ی یه‌كه‌م دێن له ناو وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا ، عه‌ره‌بستانی سعودیش به ( 2500 ) چه‌كدار و مه‌غریبی عه‌ره‌بیش به ( 1500 ) چه‌كدار له ریزه‌كانی داعشدا هاوڵاتییان ده‌جه‌نگن .
له هه‌واڵێكی تریشدا هاتووه كه " ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی " هاوڵاتیه‌كی ئوستورالیی كردووه‌ته فه‌رمانده‌ی مه‌یدانیی ناوچه‌ی جه‌له‌ولا و له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كار بوونیدا چوار چه‌كداری سه‌ربڕیووه چونكه ئاماده نه‌بوون به‌یعه‌ت بده‌نه به‌غدادیی وه‌كو خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان !!
هه‌روه‌ها پێش چه‌ند رۆژێك داعشیهكی ژاپۆنییش ده‌ستگیر كرا .
ئه‌م لیسته دوور و درێژه و له‌وانه‌یه دواتر ئاماری دروست تری بڵاو ببێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌م ژماره و ئامارانه مانا و ئاماژه‌ی تایبه‌تی سیاسی‌یان لێده‌خوێنرێته‌وه ، كه ئه‌م داعشیانه زیاتر له‌و وڵاتانه‌وه هاتوون كه له ساڵی ( 1991 ) دا به‌شدارییان كردووه له لێدانی عێراقدا و له ساڵی ( 2003 ) دا وڵاته‌كانیان له داگیركردنی وڵاته‌كه‌دا به‌شدار بوون ، ئایا ئه‌مه هه‌ر بۆ خۆی رێكه‌وته و هیچ به‌رنامه‌یه‌كی هه‌واڵگریی و نهێنیی له پشتی ئه‌م بابه‌ته‌وه نیه ؟!
ئه‌مه‌ریكا و رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان به پارێزگاره نوێیه‌كان و زایۆنیسته‌كان و مێدیای ئه‌و وڵاته له دوای 11 ی سێپته‌مبه‌ره‌وه له موسوڵمانی ساده‌ش گومان ده‌كه‌ن ، له دوایشهڕی ئه‌فغانستانیشه‌وه ئه‌و وڵاته به گوانتانامۆ وه‌ڵامی دیارده‌ی ئیسلامیی جیهادیی داوه‌ته‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره : ئه‌م هه‌موو ژماره‌یه‌ی كه له‌و وڵاته‌وه هاتوونه‌ته ناو سوریا و عێراق و بوونه‌ته جه‌نگاوه‌ری ناو داعش چۆن پێی نه‌زانیووه ؟ كه ئه‌وه زۆر جێی گومانه . ئه‌ی ئه‌گه‌ر پێی زانیووه بۆچی بێده‌نگ بووه له‌و هاتنه و كێ له‌وه قازانج ده‌كات ؟ له كاتێكدا رۆژانه ئه‌و وڵاته باسی مه‌ترسیی داعش ده‌كات بۆ سه‌ر ئاشتیی جیهانیی ؟ وڵاتانی خۆرئاواییش هه‌ر به هه‌مان شێوه بێده‌نگ بوون له هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانیان بۆ ناو داعش و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی تریش ، ئایا ئه‌مه هه‌ر رێكه‌وته یا به‌رنامه‌یه‌كی هه‌واڵگریی له پشته ؟!
ئه‌وه‌ی كه له كارنامه‌ی وڵاتانی خۆرئاوادا روون بووه‌وه ، ئه‌و وڵاتانه پێویستیان به به‌رده‌وامیی كووره‌ی شه‌ڕی خوێن له‌به‌رچوون ( حرب الإستنزاف ) ه ، هه‌ر بۆیه چه‌ندین ساڵه شه‌ڕی سوریا به‌رده‌وامه و ناگاته ئه‌نجام ، ئه‌وانیش و ئیسرائیلیش نایانه‌وێت له په‌نای ئیسرائیل‌دا حكومه‌تی ئازاد و دیموكرات و دڵخوازی گه‌لانی ناوچه‌كه دروست ببێت ، هه‌ربۆیه‌ش له میسر دوای ساڵێك له دیموكراسیی و هه‌ڵبژاردنی ئازاد كوده‌تایان به‌سه‌ر شۆڕشی گه‌لی ئه‌و وڵاته‌دا كرد و دیكتاتۆریه‌تیان گه‌ڕانده‌وه . هۆكاره‌كه‌ش روونه ، سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا له كۆڕێكی تایبه‌ت و نهێنیدا رایده‌گه‌یه‌نێت : كێشه‌ی نێوان خه‌ڵك و دیكتاتۆرانی ناوچه‌كه بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆر باشه ، چونكه دیكتاتۆره‌كان ئێمه‌یان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌ڵكه‌كه‌یان بیانپارێزین ، كه هاتنه لای ئێمه‌ش ده‌زانین چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین ، به تایبه‌تی باسی میسر و سعودیه ده‌كات !!
له سوریا نایانه‌وێت شه‌ڕ كۆتایی بێت له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك :
1. ئه‌و شه‌ڕه كوورهیهكه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و لاوانه‌ی كه بڕوایان به جیهاده بۆ گۆڕانكاریی له سیستمی ده‌سه‌ڵاتدا ، جا ئه‌م كوورهیه له هه‌شتاكانه‌وه له ئه‌فغانستانه‌وه به‌رده‌وام بووه بۆ ئێستای عێراق و سوریا و به چه‌ندین ته‌جرووبه‌و وڵات‌دا تێپه‌ڕیوه ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و لاوانه نه‌توانن له داهاتوودا وه‌كو سه‌رمایه‌ی مرۆیی له جه‌نگی دژی خۆرئاوادا به‌شدار بن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه .
2. هه‌تا قه‌یران به‌رده‌وام بێت ئیسرائیل له پشووی درێژخایه‌ندا ده‌بێت .
3. ته‌جرووبه‌ی سه‌ركه‌وتووی شۆڕشه‌كان جه‌ماوه‌ری وڵاتانی ژێر نیری دیكتاتۆریه‌ت به تایبه‌تی له كه‌نداودا هان ده‌دات بۆ شۆڕش و دووباره كردنه‌وه‌ی تهجرووبهكه .
4. ئه‌مه شه‌ڕه سیمبولی شه‌ڕی نێوان شیعه و سوننه‌یه ، كه كاتی خۆی نیكسۆن داوای كردبوو پێویسته ئه‌مه‌ریكا فتیله‌ی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی نێوان شیعه و سوننه هه‌ڵگیرسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌میشه بێهێز بن و پێویستییان به خۆرئاوا هه‌بێت . ئێستاش ئه‌م شه‌ڕه ململانێی نێوان ئێران و سوننه‌یه له ناوچه‌كه‌دا ، ئێران ده‌یه‌وێت له قومه‌وه بۆ جه‌به‌ل عامل هیلالی شیعه به‌رده‌وام بێت چونكه كاریگه‌ریی ئه‌م هه‌ژموونه كار ده‌كاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران و بگره جیهانیش ، چونكه به‌و شێوه‌یه ئێران پێگه‌ی ستراتیژیی خۆی ده‌پارێزێت به‌سه‌ر سێ ناوچه‌ی گرنگیی ده‌ریای خه‌زه‌ر و كه‌نداوی فارس و ده‌ریای عه‌ره‌بیی و ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ، بوونی داعش و چه‌كداره سوننه‌كانی عێراق و سوریاش ئه‌م خه‌ونه‌ی ئێران تێكده‌دات ، بۆیه مانه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه له لایه‌ك ئێران تووشی زیان ده‌كات و له لایه‌كی تریش سوننه به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕی له‌گه‌ڵ شیعه‌دا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته فیلمی سینه‌مایی و خۆرئاوا به خۆشحاڵیه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن . هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش بوو خۆرئاواییه‌كان یارمه‌تی توركیایان نه‌دا له‌و جه‌نگه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی سوریا به قازانجی شۆڕشگێران ته‌واو ببێت .
5. له لیبیا كاتێ ویستیان شه‌ڕه‌كه كۆتایی پێ بهێنن ، له ماوه‌ی چه‌ند كاژێرێكدا ناوچه‌ی دژه فڕینیان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند ، بۆمبارانی ناتۆش له دژی له‌شكری قه‌زافیی ده‌ستی پێكرد و له ماوه‌یه‌كی كورتدا شۆڕش سه‌ركه‌وت ، ئایا بۆچی ئه‌مه له سوریادا رووی نه‌دا ؟ دیاره له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌سه‌روه ئاماژه‌مان پێدا .
ئه‌وه‌ی كه روونه له لێدوانه كورته‌كانی ئۆباما له‌سه‌ر داعش له سوریا ده‌رده‌كه‌وێت ، ئه‌و وڵاته نایه‌وێت ئه‌و رێكخراوه كۆتایی پێ بێت ، چونكه ئۆباما هه‌میشه ده‌ڵێت : ئه‌و شه‌ڕه شێنه‌ییه و له ناو سوریاشدا ده‌بێ به وریاییه‌وه بجوڵێینه‌وه . هۆكاری ئه‌م قسانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رێكخراوه دڵنیا بكاته‌وه كه ئه‌وان ده‌توانن له‌ناو سوریادا هۆكاری به‌رده‌وامیی شه‌ڕ بن ، چونكه ئه‌وان رێگرن له هیلالی شیعه و به مانه‌وه‌ی ئه‌وانیش رێگه نادرێت سوننه وه‌كو گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ی موسوڵمانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیچ پڕۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بێت ، كه‌واته خیلافه‌ته‌كه‌ی به‌غدادی به قازانجی ئه‌مه‌ریكا و خۆرئاوایه و نمونهیهكیشه بۆ ناشیرین كردنی ئیسلام ، هه‌ر بۆیه‌ش نابیستین ئه‌و خۆرئاواییانه‌ی كه لایه‌نگریی له داعش ده‌كه‌ن بنێردرێنه گوانتانامۆ ، به‌ڵكو به به‌رچاوی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌وانه‌وه و له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه دێن بۆ سوریا و ده‌بنه جه‌نگاوه‌ری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی !!