په‌رله‌مانتارانى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان باس لهچۆنيهتى به‌شدارى كردنيان له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن وپێيان وايه ببنه‌وه بهئۆپۆزسيۆن، باشتره، هه‌روه‌ها يه‌كێك له‌و پهرلهمانتارارانه ڕايدهگهيهنێت، كه ده‌نگى بهكابينهى نوێى حكومه‌ت نه‌داوه و به‌شێوازه به‌شدارى كردنه ڕ‌ازى نه‌بووه.
نزيكه‌ى چوار مانگه كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم به‌به‌شدارى پێنج لايه‌ن پێكهاتوه وتائێستاش هه‌ندێك له‌پۆسته‌كان نه‌دراوه‌ته لايه‌نه به‌شداربوه‌كان، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى جياوازى له‌نێو ئه‌و لايه‌نانه‌دا لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ك دوه‌م براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌چوار وه‌زير به‌شدارى ئه‌م كابينهيهى حكومه‌تى كردووه، به‌ڵام وه‌ك په‌رله‌مانتاران باسى لێوه‌ده‌كه‌ن، به‌هيچ شێوه‌يه‌ك به‌شدارى كردنى گۆڕان فيعلى نييه و ته‌نها ئه‌و چوار وهزيرهيهو له‌نێو جومگه‌كانى تردا كه‌س ناناسين وكه‌س نامان ناسێت.
- كۆڕان بێبه‌شكراوه له پۆسته‌كانى خواره‌وه
عومه‌رى حاجى عينايه‌ت، په‌رله‌مانتارى فراكسيۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان به‌بزاڤـ پرێسى ڕاگه‌ياند،"ئێمه ئه‌وه بۆ چوار مانگ ئه‌چێت لهحكومهتین، تائێستا، نزیكه‌ی 10 هه‌زار پۆستی حه‌ساس، له‌پارێزگا و به‌ڕێوبه‌ری گشتی و وه‌زیر و جێگر وه‌زیر ولهسهرۆكی شاره‌وانی و تائستا گۆڕان هیچی نه‌دراوه‌تێ، ئێمه ته‌نها به‌شداریمان له‌حكومه‌ت به چواركه‌سه ، ئه‌وه‌ش ناكاته به‌شداری كردن".
به گوێره‌ى وته‌ى ئه‌و پهرلهمانتارهبێت گۆڕان له‌پۆسته‌كانى ديكه‌ى حكومه‌ت بێبه‌ش كراوه.
- با گۆڕان بكشێته‌وه له‌حكومه‌ت
عومهرعينايهت په‌رله‌مانتار، ڕايدهگهيهنێت، بزوتنه‌وه‌كه‌يان سزائهرێت و پێى وايه حيزبه‌كه‌ى بكشێته‌وه له‌حكومه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شدارى كاراى پێنه‌كرێت، و ده‌ڵێت،" پێویسته له‌هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سته‌ڵات دا كارمان هه‌بێت و ئیشمان هه‌بێت، خه‌ڵكت هه‌بێت و به‌رنامه‌كانی خۆت جێبه‌جێ بكه‌یت و گۆڕان له‌ئێستادا سزا ئه‌درێت، یانی ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌شداری كردن بێت له‌ده‌سته‌ڵات ئه‌وه به‌شداری كردن نییه، چوار وه‌زیرت هه‌بێت، یا ئه‌وه‌تا به‌شێوه‌یه‌كی كرداری به‌شداریمان پێبكه‌ن، ئێمه داوامان كردووه له‌گۆڕان كردوه له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ئه‌وانه جێبه‌جێ نه‌كرێت، بێنه ده‌ره‌وه له‌حكومه‌ت، واز له‌حكومه‌ت بهێنن، ئه‌وه به‌شداری نییه، ئێمه بینه سوری به‌رله‌شكر دیفاع له‌حكومه‌تێك بكه‌ین بیست‌و سێ ساڵه گه‌نده‌ڵی ئه‌كات 23 ساڵه پارتی ویهكیًتی جامی گه‌نده‌ڵی خۆیان پڕئه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه یان ده‌بێت به‌كرداری به‌شداری به‌گۆڕان بكرێت له‌حكومه‌ت و ئیستیحقاقی ئینتیخابی بدرێت به‌گۆڕان یان ئه‌وه‌تا گۆڕان له‌حكومه‌ت بێته ده‌رێ، ئێمه له‌هه‌موو شوێنێكدا له‌هه‌موو دائیرهیهكدا نامۆین وكارناكرێت بۆمان".
ده‌شڵێت،"ئێمه‌ناتوانین به‌شداربین لهحكومتێك كه به‌عادیلانه پۆسته‌كانی دابه‌ش نه‌كرابێت، ئێمه نیو ملیۆن ده‌نگمان هه‌یه فه‌رمون به‌قه‌د ئه‌و ده‌نگانه ده‌سته‌ڵاتمان بده‌نێ، ئه‌وه چوارمانگه جێگری وه‌زیری ناوخۆ هی گۆڕانه تائێستا نهیانداوینهتێ".
-په‌رله‌مانتارێكى كۆڕان ده‌نگى بهكابينهى نوێى حكومه‌ت نه‌داوه
بێستون فايه‌ق په‌رله‌مانتارى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان، بۆبزاڤـ پرێس ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و ده‌نگى بهكابينهى نوێى حكومه‌ت نه‌داوه و هاوڕايهلهگهڵ ئه‌وه‌ى گۆڕان له حكومه‌ت بێته ده‌رێ.
- به‌چوار وهزيرهوه بۆمان ناكرێت
بزوتهوهى گۆڕان، ڕايدهگهيهنێت، ئه‌وان به‌چوار وهزيرهوه ئه‌و به‌رنامه‌يان بۆ ناكرێت، و له‌وباره‌يه‌وه په‌رله‌مانتارێك ڕايدهگهيهنێت،"به‌هاوڵاتیانی كوردستان ده‌ڵێین، ئێمه بۆ داكۆكی كردن له وان هاتوین بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كانی گۆڕان ونه‌مانی سزای سیاسی و پیاده‌كردنی عه‌داله‌تی ئیجتیماعی هاتوین، به‌ڵام به‌چوار وه‌زیره‌وه بۆمان ناكرێت، وه ئه‌و چوار وه‌زیره‌ش به‌ته‌نها له‌وه‌زاره‌ت خانه‌كانی خۆیاندا به‌ته‌نها ته‌گه‌ره‌یان بۆ دروست ده‌كرێت نایه‌ڵن ئیشه‌كانیان وه‌ك پێویست بكرێت، وه هه‌ر له‌م چه‌ند ڕۆژه سه‌رۆكی حكومه‌ت فه‌رمانێكی ده‌ركردوه، ده‌سته‌ڵاته‌كانی هه‌ندێكی له وه‌زیری دارایی سه‌ندوه‌ته‌وه و داویه‌تیه وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان، یانی وه‌زیری دارایی ته‌نها بۆ كڕینی تراكتۆر وعه‌ره‌بانه و ئه‌و بابه‌ته خزمه‌تگوزاریانه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌كرێت، ده‌سته‌ڵاته كرداریه‌كان بدرێت به‌گۆڕان وبهڕای من بكشێینه‌وه و ببینه‌وه به‌ئۆپۆزسیۆن باشتره".
- يه‌كێتى و پارتى به‌گۆڕان شه‌رعيه‌ت ده‌ده‌نه حكومهتهكهيان
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان پێى وايه به‌شدارى كردنيان به‌م جۆره‌ى ئێستاههيه ديفاع كردنه له‌وان، چونكه ئه‌وان براوه‌ن و پۆستيان پێ‌نادرێت، له‌و باره‌يه‌وه ده‌لێت،"یه‌كێتی وپارتی ده‌یانه‌وێت به‌به‌شداری ئێمه له‌حكومه‌ت به‌رگری بكه‌ین، له حكومه‌ت و ده‌ست گرتن به‌سه‌ر زۆنی سه‌وزدا، ئه‌وه‌تا ئێمه پارێزگای سلێمانیمان بردوه‌ته‌وه نامانیهنێ، ئێمه وه‌زیری پێشمه‌رگه‌مان لایه ویستمان له‌و ڕێگه‌وه هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبخه‌ینه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا له‌جه‌له‌ولا سه‌ركرده‌یه‌كی حیزبی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانه، له‌خازر، ومه‌خمور فه‌رمانده‌ی هێزه‌كان خه‌ڵكی حیزبین، ئه‌مه ناكرێت".