هادى عامرى بۆ پێشمه‌رگه‌: ناكشێمەوە نییە
04/09/2014 نوسەر: bzavpress

هادى عامرى بۆ پێشمه‌رگه‌: ناكشێمەوە نییە


سه‌ركرده‌ى ڕێكخراوى به‌درى شيعه‌، له‌باره‌ى پێشمه‌رگه‌وه‌ قسه‌ ده‌كات و به‌فشيل ناوى ده‌بات، هه‌روه‌ها ڕايشى ده‌گه‌يه‌نێت، به‌پێى ده‌ستور ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بكشێته‌وه‌ و ناكشێمه‌وه‌ نييه‌.

هادى عامرى سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌در، به‌ڕوداوى ڕاگه‌ياندوه‌،"ناكشێمەوە نییە، بە پێی دەستوور پێشمەرگە دەبێ لە خاکی هەرێمی کوردستان بێ و ناتوانی لەدەرەوە ئەو سنوورە بمێنێتەوە."

عامرى هێرشی کردە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و بە کارتۆنی لەقەڵەمیدان و گوتی:” وەزارەتی پێشمەرگە ماندووە، سەلماندی فاشیلیشە بەرامبەر داعش و تەنیا کاخەزی کارتۆنییە".

هادی عامری باسی لەوەشکرد کە “هەندێك لە کورد” خەریکی موزایەدەن و هەرێمی کوردستان بەرەو مەترسی دەبەن.

ئەو بەرپرسەی شیعە داواشی کرد کە کورد سیاسەتی “دەستبادان” بەکارنەهێنن و وتی،” پێشـەرگە لە دەستوردا نییە ئەوەی هەیە سوپای پاراستنی  هەرێمە و هەرێم خۆی دەبێ پارەی پێشمەرگە بدات"ز

وته‌كانى عامرى له‌كاتێكدايه‌، شيعه‌ى عێراقى له‌هه‌وڵى ڕازى كردنى كورد وسوننه‌دايه‌ بۆ به‌شدارى كردن له‌حكومه‌تى داهاتوى عێراق، كه‌ شيعه‌ خۆى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، هه‌روه‌ها پاش شكستى سوپاى عێراقى وچۆڵكردنى به‌شێكى خاكى عێراقدێت، له‌ به‌رده‌م هێرشه‌كانى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى، ناسراو به‌"داعش".