07/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حیواری نێوان سیسی و مورسی تا چه‌ند باوه‌ربيكراوه؟
مورسی : سوپا هه‌ڵویستی چۆنه به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان ؟
سیسی : زۆرینه‌ی گه‌ل به‌پێی راپۆرته باوه‌ڕپێكراوه‌كان تۆیان ناوێت .
مورسی : من لایه‌نگرم زۆره و بێده‌نگ نابن .
سیسی : سوپا رێگه به‌هیچ كه‌س نادات ووڵات تێكبدات .
مورسی : باشه ئه‌گه‌ر من نه‌مویست بڕۆم و سه‌رۆكایه‌تی جێبهێلم .
سیسی :مه‌سه‌له‌كه كۆتایی هاتووه و شته‌كان به‌خواستی تۆ نییین ، پاشان هه‌وڵبده به‌كه‌رامه‌تی خۆته‌وه بڕۆ و سه‌رۆكایه‌تی جێبھێڵه.
مورسی : به‌ڵام به‌م شێوه‌یه مانای كوده‌تای سه‌ربازی ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌مریكا رازی نابیت .
سیسی : به‌هه‌رحاڵ من ئامۆژگاریم كردیت .
مورسی : باشه تۆش ئاگات له خۆت بێت ، من تۆم كرده وه‌زیرو ده‌توانم لاتبه‌رم .
سیسی : من له‌سه‌ر خواست و ویستی سوپا پۆستی وه‌زیری به‌رگریم وه‌رگرت ،نه‌ك له‌سه‌ر خواستی ئێوه ،پاشان تۆ نا‌توانیت له‌سه‌ر كار لامبه‌ریت ، تۆ هیچ شه‌رعیه‌تێكت نه‌ماوه .
مورسی : باشه گه‌ر رازی بووم واز بهێنم .. ده‌كرێت وازم لێبێنن سه‌فه‌ر بكه‌م و بچمه ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ، به‌ڵێنم ده‌ده‌نێ به‌ندم ناكه‌ن .
سیسی :ناتوانم به‌ڵێنی هیچت بده‌مێ ، دادگا‌و داد په‌روه‌ری بڕیار ده‌دات .
مورسی : باشه له‌به‌ر ئه‌مه‌ی به‌مشێوه‌یه‌یه،من جه‌نگ راده‌گه‌یه‌نم و ده‌بینن كێ له كۆتایدا سه‌رده‌كه‌وێت .
سیسی : گومانی تێدانیه گه‌ل سه‌رده‌كه‌وێت ، تۆ له ئێستاوه زیندانیت .
تێبینی .. ئه‌م بابه‌ته رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن بڵاویكردۆته‌وه ، كوردستانی نوێ له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی (6123) دا ، دوباره بڵاویكردۆته‌وه .