وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌ڕێگه‌ى بريكارهكهيهوه وه‌ڵامێكى توندى هێرشه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى هادى عامرى سه‌رۆكى ميليشياى به‌درى شيعه ده‌داته‌وه و پێى ده‌ڵێت، "سه‌رت داى له‌به‌رد".
بريكارى وه‌زاره‌تى پێشكمهرگه، وه‌ڵامى هادى عامرى ده‌داته‌وه و ڕايدهگهينێت،"پێشمەرگە بووتە وردی سەر زمانی گشتی جیهان و کەسی بۆی نییە بێریزی بەرامبەر بکات".
ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان بريكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ڕايدهگنێت،”هادی عامری سەرپەرشتی میلیشیکان دەکات و بۆچوونی گوزارشتە لە حکومەت و سەرپەرشتیاری میلیشیاکانە”
هەروەها بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێ،”سوپای عێراق دەبێ ١٥ ساڵی دیکە بیر لەوە بکاتەوە سوپای عێراق شەڕی پێشمەرگە بکات".
هەروەها گوتیشی:” هادی عامری سەری یای لەبەرد و گومان دەکەم لە کەرکووک سەرخۆش کرابێ”
ئەنوەری حاجی عوسمان داواشیکرد کە ئیدارەی کەرکووک داوای لێبورد بکات کە ئەو “گڵاوە” چووەتەوە کەرکووک.