له‌ڕۆژى يه‌ك شه‌ممه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌ش كردنى موچه به‌سه‌ر چه‌ند وه‌زاره‌تێك و فه‌رمانگه‌يه‌كدا، به‌ڵام وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌نێو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا نييه، كه موچه‌يان پێده‌درێت.
ماڵپه‌ڕى فه‌رمى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 2014/9/7 ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ته‌مموز)ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه موچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه كراوه، رۆژی دوو شه‌ممه 2014/9/8 ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ته‌مموز)ی ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی خواره‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كانی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێبوون، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، رۆشنبیری و لاوان، كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، پیشه‌سازی و بازرگانی، پلان دانان، داد، سامانه سروشتیه‌كان، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌كانی: مافی مرۆڤ، وه‌به‌رهێنان، ژینگه، ده‌ستپاكی، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌گه‌ڵ ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.