له‌كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چه‌ند بڕيارێك ده‌رده‌كات.
فاتیح مه‌وله‌وی زاده وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا بڕیاردراوه، ئه‌و خوێندكارانه‌ی نمره‌یان كه‌م هێناوه‌و ده‌رچون، ده‌توانن ساڵی داهاتوو تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و بریِاره ته‌نها بۆ یه‌ك جاره.
وتیشی،"ئه‌وانه‌ش كه له‌وانه‌یه‌ك یان دوو وانه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بون، ساڵی داهاتوو ده‌توانن له‌هه‌ردوو وانه‌كه‌دا به‌شداری تاقیكردنه‌وه بكه‌نه‌وه، ده‌شتوانن بۆ سه‌رجه‌م بابهتهكان دوباره به‌شداری تاقیكردنه‌وه بكه‌نه‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ش ته‌نها بۆ یه‌ك جاره".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ڕۆژی (10)ی ئه‌م مانگه ده‌وامی ئاساییه له‌سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.