07/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پرسیاری ڕۆژنامەنووسێ بارزانی ئیحراج دەکات
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چاوی به نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه‌وت و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا،کەبۆیان سازدرابوو پرسیاری ڕۆژنامەنووسێ سەبارەت بە فڕۆکەی ئێف 16 بارزانی تووشی ئیحراج بوون کرد.
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له رۆژنامه‌نوسه‌كان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایه هەڵوێستی بارزانی چی ده‌بێت له‌باره‌ی گەیشتنی فڕۆكەی ئێف 16 بە دەستی سووپای عێراق ، مه‌سعود بارزانی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌دایه‌وه ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر چه‌ندین جار رایده‌گه‌یاند كه نابێت به‌غدا فرۆكه‌ی ئێف 16 به‌ده‌ست بهێنێت .
له‌باره‌ی روداوه‌كانی سوریا‌و كاریگەری له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی ئاشكرای كرد : هه‌ر مه‌ترسیه‌ك كاریگه‌ری به‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت روبه‌رووی ده‌بینه‌وه .