05/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بزاڤـ پرێس ئاشكراى ده‌كات، يه‌كێتى ڕ‌ازى بووه پارێزگارى سلێمانى بدرێته گۆڕان
پاش چوار مانگ دواخستنی دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ سلێمانی، دواجار یه‌كێتی نیشتیمانی ڕازی بووه به‌دانانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاری سلێمانی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بێت به "بزاڤـ پرێس" ی راگه‌یاند، مه‌كته‌بی سیاسی رازی بوون پارێزگای سلێمانی بده‌ن به بزوتنه‌وه‌ی گۆران له چه‌ند رۆژی داهاتوو.
ئه‌وسه‌رچاوه‌یه ئاشكرایشی ده‌كات" هۆكاری دواخستی پرسی پارێزگای سلێمانی بۆ ئه‌وه بووه كه ماوه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كه‌م بكه‌نه‌وه 4 مانگ ی رۆیشتووه له ماوه‌ی دوو ساڵه‌كه‌ی".
جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه، ماوه‌ی چوار مانگه تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكان و تا ئێستاش كێشه‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی نیشتیمانی بۆ ئه‌و پرسه یه‌كلای نه‌كراوه‌ته‌وه چه‌ندین جار به هۆكاری جیاواز دواخراوه.
هه‌روه‌ها لایه‌نه ئیسلامیه‌كان ده‌نگه‌كانیان نه‌ده‌خسته پاڵ هیچ كام له‌و دوو هێزه تا پرسه‌كه یه‌كلابكه‌نه‌وه كه لیستێكیان دروست كرد به ناوی خزمه‌ت ئه‌مه‌ش نه‌بووه هۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه,"