05/09/2014 • نوسەر: bzavpress • بهوێنه...گەنجێك لە ئاوی دەربەندی رانیەدا خنکا پاش نیوهڕۆی ئهمڕۆ ههینی گەنجێك لە ئاوی دەربەندی رانیەدا خنکا ولەلایەن چەند كەسێكەوه تەرمەکەی لەئاو دەرهێنرایەوە. قوربانییەكه تەمەنی 23 ساڵە، خەڵكی کۆیە و دانیشتووی قەزای ڕانیەیە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ پشوودان ڕووی کردۆتە دەربەندی رانیە و بەهۆی کەم شارەزایی لە مەلەکردن، لە ئاوی ئەو دەربەندەكەدا خنکاوە. فۆتۆ: ئهيمهن خدر