05/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وشیروان مسته‌فا:به‌شێك له‌سه‌فه‌ره‌كانی مام جه‌لال بۆ گرتنی وێنه‌ی یادگاری بووه
ئه‌و نامانه‌ی چه‌شنی گڕدار، نه‌وشیروان مسته‌فا ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی ده‌كرد
ئه‌م ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه له‌سه‌ر دووسیاسی ئاماده‌كراوه كه (30) ساڵ هاوڕێو هاوخه‌بات بوون، بهلاَم ده‌ورانی دهسهلاَتو بیروڕای جیاوازی كاركردن، كردنی بهسهرسهختترین ڕكابه‌ری یه‌كتری.
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، بێ شك هه‌موو هاولاَتییهكی ئه‌م هه‌رێمه پێناسه‌یه‌كی جیاوازی بۆ هه‌یه، بهلاَم سه‌رئه‌نجام چه‌ندین كۆلكه‌ی هاوبه‌ش پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێ، به‌پێچه‌وانه‌وه تاڵه‌بانی مه‌گه‌ر لههاوخهباته نزیكه‌كانییه‌وه دیوه شاراوه‌كانی ژیانی ئه‌و كارئه‌كته‌ره سیاسییه بزانرێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا
پیاوێكه دوژمنه‌كانی زیاتر پێی كاریگه‌رترن وه‌ك له‌دۆستانی، ئه‌و سیاسییه‌كی بهئهزموونو مونه‌وه‌ره، هه‌میشه هه‌رسێ ڕووی قوچهكهكهی لێوه دیاره، له‌گفتوگۆو دیالۆگدا، كه‌سێكی كه‌مدوو، قسه له‌ڕوو، بێ موجامه‌له، زۆربه‌ی كاته‌كانیش تووندوو ڕوو شكێن، به‌سه‌ركرده‌یه‌كی خاكی ناسراوه‌و هه‌ر ئه‌مه‌یشه هه‌واداره‌كانی ئیستعدادی هه‌موو قوربانیدانێكن بۆی، لهدهركهوتنو پۆشاكدا هه‌ر وه‌ك هاولاَتییهكی ئه‌م هه‌رێمه وایه‌و زۆربه‌ی كاته‌كانی قاتێكی كوردی یان پێشمه‌رگانه‌ی له‌به‌ره‌و ده‌ورانی سهرمایهداریو دهسهلاَت هیچ كارێكی تێنه‌كردووه.
نه‌وشیروان مسته‌فا، یاریكه‌رێكی سیاسی بهئهزمونو خاوه‌نی سه‌دان مه‌هاره‌و خیدعه، ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌م یاریزانه ئه‌وه‌بێ كه‌هه‌میشه ناوبژیوان مه‌به‌ستی بووه فێڵی لێبكات.
ساڵی 1944 له‌دایك بووه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گه‌نجیدا كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سیاسه‌ت ده‌بێته خولیایو دێته نێو كێشمهكێشمهكانی سیاسه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌ئێستادا بهدوژمنێكی سه‌رسه‌ختی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نێوی ڕۆیشتووه، بهلاَم له‌هه‌ڕه‌تی لاوی‌دا ئه‌ندامێكی چالاكی پارتی ده‌بێت، كه لێكترازانهكهی جهلالیو مه‌لایی ڕووده‌دات له‌ساڵی 1964دا باڵی جه‌لالی ههڵدهبژێرێتو چیتر له‌نێو چوارچێوه‌ی ئه‌و خانه‌واده‌دا سیاسه‌ت ناكات.
جیاوازییه‌كان
ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تای ناكۆكییه‌كانی ئه‌م دوو كارئه‌كته‌ره سیاسییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شاخ‌و دروستبوونی شانه چه‌كدارییه‌كان، بهلاَم بێ هیچ پیاكێشانێكو به‌ته‌ریبی به‌یه‌ك ئاراسته ڕۆیشتوون، تاوه‌كو كۆنگره‌ی (یه‌كی) یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ساڵی 1992دا، چیتر بوار بۆ ململانێی شاراوه نامێنێ‌و ناكۆكییه‌كان وه‌كو بۆمبێك ده‌ته‌قێته‌وه.
له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م ناكۆكیانه‌دا، نه‌وشیروان مسته‌فا وولاَت به‌جێ دههێڵێو ڕوو له‌ئه‌وروپا ده‌كات، وه‌كو خۆی له‌یاداشته‌كانیدا ده‌ڵێ (له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه بڕیارم دابوو هه‌ركات له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی تووشی ناكۆكی قوڵ‌و كێشه‌ی ئاڵۆز ببم، له‌باتی ئه‌وه‌ی ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م، كهلهوانه بوو ببێته هۆی پێكدادانی چه‌كداری، له‌به‌رده‌میاندا به‌هێمنی‌و به‌بێده‌نگی بكشێمه‌وه).
تا كۆتایی شوباتی 1999 له‌ئه‌وروپا ده‌مێنێته‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا خۆی موتهفهریخ ده‌كات بۆ نووسین‌و به‌چاپ گه‌یاندنی كتێبه‌كانی، له‌وانه: (دیوی ناوه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی كوردستانی عێراق، له‌كه‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ، په‌نچه‌كان یه‌كتری ده‌شكێنن، خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا، سه‌رده‌می قهڵهمو موراجه‌عات، میرایه‌تی بابان له‌نێوان به‌رداشی ڕۆمو عه‌جه‌مدا، له‌په‌راوێزی مێژووه‌كانی ئهردهلاَندا)، كه‌هه‌ر یه‌كێ له‌و كتێبانه كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو.
نامه‌كان
له‌كۆتایی شوباتی 1999دا نه‌وشیران مسته‌فا له‌به‌ریتانیاوه به‌هاورێیه‌تی دلێری سه‌ید مه‌جید، ئه‌وروپا بهجێدههێڵنو ده‌گه‌نه ئێران، نه‌وشیران نایه‌ته‌وه كوردستان‌و له‌و وولاَته ده‌مێنێته‌وه‌و په‌یامێك به‌دلێری سه‌ید مه‌جیدا ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی دهكاتو پێی ده‌ڵێ (من ئه‌گه‌ڕێمه‌وه كوردستان‌و به‌ته‌مانیم هیچ پله‌و پایه‌یه‌ك نه له‌حكومه‌ت نه له‌یه‌كێتی وه‌ربگرم، نامه‌وێ پێشوازی حزبی یان حكومی بكرێم، ده‌مه‌وێ به‌بێده‌نگی بێمه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره رازیت باشه ئه‌گه‌ر نا بلیتهكهم بۆ دووسه‌ره ئه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه له‌نده‌ن).
له 12ـ3ـ1999 تاڵه‌بانی وهلاَمی ده‌داته‌وه‌و له‌نامه‌كه‌یدا ده‌نووسێ (برای به‌ڕێزم كاكه نه‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ت یه‌كێكه لهخهبهره ههرهخۆشو دڵشاد كه‌ره‌كان، زۆر به‌خێر بێیته‌وه سه‌رچاوان).
له‌دوای ئه‌م نامه‌وه تاڵه‌بانی به‌ره‌و كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌فه‌ر دهكاتو ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانی لای نه‌وشیروان مسته‌فا، بۆیه له‌وه‌سفیدا ده‌ڵێ (ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌فه‌ری مام جه‌لال نییه‌و دوا سه‌فه‌ریشی نابێ، چونكه سه‌فه‌ر به‌شێكی گرنگی ژیانی تاڵه‌بانی پێكده‌هێنێ، ئه‌مه‌یش خووی ئێستای نییه، به‌ڵكو هه‌موو ژیانی به‌م چه‌شنه بووه، سه‌رده‌می شاخی لێ ده‌ربكه كه‌به‌هۆی گه‌مارۆی ئێران‌و توركیاوه ڕێگه‌ی سه‌فه‌ری لێ به‌سترابوو، بهلاَم هه‌لێكی بۆ هه‌ڵبكه‌وتایه راسته‌وخۆ سه‌فه‌ری ده‌كرد، مام جه‌لال هه‌رچه‌نده ڕه‌نگی سیاسی ئه‌دا بهسهفهرهكانی بهلاَم له‌ڕاستیدا ئامانجی سه‌فه‌ره‌كانی خۆ دورخستنهوهبوو له‌ڕووداوه ناوخۆكانی كوردستان‌و خۆ ناساندنه به‌گه‌وره پیاوانی دنیا‌و گرتنی وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵیاندا).
له29ـ5ـ1999 نامه‌یه‌كی تر ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی دهكاتو باسی ته‌واوی فه‌زیحه‌ته‌كانی ناو یه‌كێتی بۆ دهكاتو بۆی ده‌نووسێ (لام وایه خۆت له‌هه‌موو كه‌س زیاتر ئاگاداری ململانێی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كییه‌كانی یهكێتیو حكومه‌ته‌كه‌ی سلێمانیت، ته‌واوی ئه‌م ناكۆكی‌و ململانێیانه له‌توانای چاره‌سه‌ری تۆ به‌ده‌ر نییه).
بهلاَم تاڵه‌بانی له‌به‌رامبه‌ریاندا بێده‌نگی ههڵدهبژێرێتو تاوه‌كو ئێستایش لوغزی ئه‌و بێده‌نگییانه نازانرێ.
له3ی ئابی 1999 جارێكی تر نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌مه‌ڕ خراپی دادگاكان‌و پشێوی‌و ئاڵۆزییه‌كانی ناو دادگای سلێمانی وه‌ك خراپی وه‌زعی ناو دادگای سلێمانی‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی دادگا، نه‌بوونی پۆلیس‌و ئاسایش بۆ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان‌و پیسی‌و پۆخڵیو خراپی وه‌زعی تهحقیقو ده‌رچوونی لێبوردنی گشتی، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی ده‌كات.
له11ی كانوونی یه‌كه‌می 1999 دیسانه‌وه نامه‌یه‌كی تر ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی ده‌كات له‌مه‌ڕ خراپی ده‌زگای ئاسایش، له‌نامه‌كه‌دا له‌پاش سلاَو و ئاحواڵپرسین بۆی ده‌نووسێ (به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی من له‌سه‌ر ده‌زگای ئاسایش بیستوومه ده‌زگای ئاسایش له‌ناو خه‌ڵكدا خۆشه‌ویست نییه، به‌ڵكو بووه‌ته ده‌زگایه‌كی ئیرهابی، هاولاَتیانی ئاسایی ئه‌وانه‌ی كه واسیته‌و پشتیوانیان نییه لێی ده‌ترسن، ده‌زگای ئاسایش له‌كاروباری تایبه‌تی هاولاَتیان و ته‌نانه‌ت له‌ژیانی تایبه‌تیاندا ته‌داخول دهكهنو فۆڕمی جۆراوجۆریان ڕێكخستوهو له‌ناو دائیره‌دا بههاولاَتیانی پڕده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ندێ له‌و فۆرمانه له‌گه‌ڵ جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤدا ناگونجێ‌و ئه‌وپه‌ڕی سوكایه‌تییه به‌كه‌رامه‌تی مرۆڤ، وه‌هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌م چاو به‌كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای ئاسایش‌دا بخشێنرێته‌وه).
ته‌واوی ئه‌و نامانه‌ی له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی كرا تاوه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی سلێمانی كه (كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد به‌دامه‌زراوه‌ی بكات‌و چاكسازی له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانیدا ئه‌نجام بدات بهلاَم بێ ئه‌نجام بوو.
دوانامه
به‌ڕێز مه‌كته‌بی سیاسی
سلاَوێكی گه‌رم
به‌م نامه‌یه ئه‌مه‌وێ وازهێنانی خۆم له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و بچڕاندنی هه‌موو جۆره ئیلتیزامێكی سیاسی‌و ڕێكخراوه‌یی له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێزدا ڕابگه‌یه‌نم.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین/ 6تشرینی دووه‌می 2000 سلێمانی.
دوای ئه‌و نامه‌یه له 11ـ11ـ2000دا تاڵه‌بانی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا دهكاتو داوای دان به‌خۆدا گردنی لێده‌كات، بهلاَم نه‌وشیروان مسته‌فا وهلاَمی ناداته‌وه، بۆ جاری دووه‌م نامه‌یه‌كی تری ئاراسته‌ی نه‌وشیروان ده‌كاته‌وه، دیسانه‌وه وهلاَمی ناداته‌وه‌و ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا هه‌ڵده‌سپێرێ تاوه‌كو 30ـ1ـ2001 به‌ستنی دووهه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی، ده‌رباره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی دوو، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌یاداشته‌كانیدا ده‌ڵێ (ڕۆژی یه‌كه‌می كۆنگره به‌شداربووم، له‌كۆنگره‌دا پێوه‌رێك نه‌بوو بۆ ئه‌ندامێتی كۆنگره، هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی ناو كۆنگره ژێر به‌ژێر خه‌ریكی ده‌رچوونی نوێنه‌ره‌كانی خۆیان بوون، مام جهلالو كۆسره‌ت ڕهسوڵو ئه‌رسه‌لان بایز (باج)یان بۆ پاسه‌وانه‌كانی خۆیان دروستكرد تاوه‌كو به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن، سه‌دان كه‌سیان هێنا به‌ناوی نوێنه‌ری ڕێكخستنه نهێنییه‌كانی هه‌ولێر، كه‌ركوك، بادینان بۆ ده‌نگدان.
ناكۆكییه‌كان به‌رده‌وام بوو تاوه‌كو سه‌ر ئه‌نجام له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی لێكه‌وته‌وه‌و یه‌كێتی كرد به‌هێزی سێیه‌م له‌هه‌رێمی كوردستان.