05/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فـــــه‌نــا بــــوون
له گریانم بێ ده‌وارو ....
له ته‌نیایم خه‌فه‌ت بار و ....
له رِورِه‌شیم لێو به بار و ....
له ئاره‌زوى خوَم بێزارم ....
حه‌زم لێیه
له بڵندى چیایه‌ك وه‌مێنم ....
شه‌و تابه‌یان
رِوَژ تا شه‌فه‌ق ئاوا ده‌بێ
له دیمه‌نى بست به بستى
ئه‌م كوردستانه رِامێنم .....
دڵ حه‌ز ده‌كات
له پوَلى دوَستان به دوور بێت
له گوَشه‌یه‌كى بى كه‌سى
تا ژیان سه‌ر به‌ره‌و ژوور دێت
فرمێسكى چاو ببارێنم ....
له‌م جیهانه پرِ له ئێش و مه‌رگه‌ساته
له كیشوه‌رى ئازار و ژان ،
له شارۆچكه‌ى ده‌رد و خه‌فه‌ت ،
له ماڵێكم به بێ مروه‌ت ،
په‌لكى عومرم ده‌سوتێنم ....
له خانه‌قایه‌ك لێوان لێو
له زیكرى خوَشه‌ویستى دا
من به ته‌نها
وشه‌ى خوَزگه ئه‌دركێنم ....
كه‌س نه‌ما تا رِازى دڵمى بوَ نه‌بێژم ....
ژیان تاڵه
به‌رى رِه‌نجم ده‌فه‌وتێنێ
كوا كێم هه‌یه
حه‌زى ناخ و ئاواتمى بۆ هه‌ڵرِێژم ....
چ جه‌نجاڵێكه ئه‌م قه‌ده‌ره
هه‌ر من ئاواره‌م و بێ كه‌س
ئه‌بێ وه‌ك گه‌دایه‌كى ماندوو
له بن سیله‌ى دیوارێكا
هه‌ڵتروشكێم
بوَ حاڵى خوَم
گوێ له خشپه‌ى گوڵ و گه‌لآى
ئه‌م نیشتمانه‌م رِادێرم ....