ئەوکەسەی کە ئەم بیرو هزرەی دامەزراند ناوی "أبو شعيب محمد بن نصير البصري
النميري" لە ساڵی(٢٦٠)كۆچی دامەزراوە بەناوی ئەوەوە ناونرا نوصەیریەکان..
ئەم کەسە تاوانبارترین کەسە لە سەر رووی زەوی ئەم بیرو باوەڕە لە شاری
"حەلەب" لە سوریا دامەزرا. پاشان بڵاویان کردەوە بە جیهانی ئیسلامیدا دوو
کەسی سەرەکی بوون کە یەکێکیان لە میسر بەناوی"أبو محمد عبد الله بن محمد
الجنان الجنبلاني"(٢٣٥-٢٨٧)كۆچی ئەوتریشیان لەشاری بەغداد بەناوی "علي
الجسري" (٢٣٠)كۆچی لە دایك بووە.
لە میسر بانگەشەی نوصەیری لە ناو
دەوڵەتی عوبەیدیەکاندا پەرەی سەند تا دامەزراندنی دەوڵەتی حەمدانی لە حەڵەب
و موسڵ، سەنتەری ئەم بیروباوەڕە لە شاری حەڵەب سەرچاوەی گرتبوو تا دوایی
گوازرایەوە بۆ شاری "لازقیە" لە سوریای ئێستادا.
بیروباوەڕی نوصەیریەکان بەمشێوەیە دامەزراوە..
بروایان بە حلول و تنسیخ هەیە..
حلول:- بریتیە لە تێکەڵ بوونی ڕۆحی ئیمامەکانیان بە خوا، وە تێکەڵبوونی
خوا لەگەڵ جەستەی ئیمامەکانیان، واتە: (خواو ئیمام بەیەکەوە حوکمی سەرزەوی
دەکەن)؛ بۆیە پێیان وابوو کە ئیمام ئولوهیەتی خودای تێدایە.
(تنسیخ)
واتە: (ئیمامەکانیان نامرن، ڕۆحەکانیان لە جەستەی تردا دێنەوە سەر زەوی و
بەزیندویەتی دەمێننەوە)، بەگشتی پێیان وایە ئیمامەکانیان لە دوای مردنیان
دەگەڕێنەوە بۆ دنیاو بە هەمیشەیی دەمێننەوە هیچ بڕوایەکیان بە قیامەت نیە،
ئەوەی کە پێ دەوترێت زیندوو بونەوە لە ژیانی قیامەتە لای نوصەیریەکان هیچ
بنەمایەکی نیە و بە راستی نازانن، هەموو رۆحی مرۆڤەکانیش لە گیانلەبەری
تردا دێنەوە ژیان لەسەر زەوەیدا ئەگەر کەسانی پاك بن ئەوا لە گیانلەبەرە
جوان و پاکەکان دێنەوە سەر زەوەی وەك پەپولەو ئاسك و چۆلەکە.. تاد، بەڵام
ئەگەر خراپ بوون ئەوا وەك قالۆنچەو مشك و کرم دێنەوە سەر زەوەی.
ئەم
بیرە لە دوای زەمەنێکەوە دادەمەزرێت کە لە مێژوودا ناونراوە بە (حیرة
الشیعە) لە دوای مردنی "حەسەن عەسکری" کە منداڵێکی بە جێهیشت لە دوای خۆی
بە ناوی محمد کوڕی حەسەنی عەسکری لە لای شیعەکان ناسراوە بە "موحمەدی
مەهدی" بە نەخۆشی کۆچی دوای کرد، ئیتر هیچ ئیمامێکیان نەما لەناویاندا لە
ساڵی (٢٦٠)كۆچی بۆ ئەوەی بزوتنەوەکەی بەردەوام بێت بۆ دەسەڵات دژی عەباسی و
ئەمەویەکان. ئەم بزوتنەوەیە سەرەتا هیچ سەرچاوەیەکی لە بیروباوەڕی نەبوو
تەنها بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێری بوو بۆ دەسەڵات هەوڵی ئەداو بەناوی بنەماڵەی
پێغەمبەرەوە(صلی علیە وسلم) دەسەڵات وەربگرێت، ئیتر لەو سەردەمەوە چەند
بیروباوەڕێك بڵاوکرایەوە کە گوایە محمد کوڕی حەسەن عەسکەری ناسراو بە
مەهدی، چۆتە شاخێك لە "سەماڕا"و دوایی خۆی کردوە بە سەردابێکدا. ئیتر لەو
سەردەمەوە لەو سەردابەدا دەژی تا ئێستا، وا بڵاوکرایەوە کە چوار کەس دەچن
تشریع و ئامۆژگاری لەم ئیمامە وەردەگرن کە ڕاستەخۆ شیعە لەلایەن ئەوەوە
ئاراستە دەکرێن مەهدیش راستەوخۆ لەلایەن خواوە وەحی بۆ دێت، ئەو چوار کەسە
ناسراون بە " باب المهدی" واتا دەرگاکانی مەهدی یاخود بە "سفیر المهدی"
واتا سەفیرەکانی مەهدی بۆ خەڵکی..
ئەم بیرە بڵاوبویەوە لەناو شیعەدا
بەگشتی، بەڵام لەدوای ئەوەی کە محمد نوصەیری ئەم بیرەی گۆڕی وای بڵاوکردەوە
کە ئەو بۆ خۆی بە تەنها لەگەڵ مەهدی قسە دەکات و هیچ سەفیر و دەرگایەکی
نیە بێجگە محمدی نوصەیری، پاشان بەوەشەوە نەوەستا محمدی مەهدی کردە خوا و
خۆشی کردە نێدراوی ئەو کە گوایە پێغەمبەرە، پاشان زیاتر ئەم بیرە خورافیەی
نوسیەوە بە ناوی ئەوەی کە عەلی کوڕی ئەبوتالیب خوایەو محمدی پێغەمبەری
ناردۆتە سەر زەوەی، نوصەیریەکان کە ئێستا ناسراون بە عەلەوەی پاشان وایان
بڵاوکردەوە کە سەلمانی فارسیش خوایە؛ چونکە دەبێت بنەمایی ئەم بیرە
بگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی فارسەکان لە ڕێگای " أبو محمد عبد الله بن محمد
الجنان الجنبلاني " کە بۆ خۆی فارسە بە راهیبی فارسی ناسراوە چووە میسرو
ئەم بیرەی لە هاوڕێکەیەوە بڵاو کردەوە محمدی نوصەیری، دوای ئەوەی کە
بڵاویان کردەوە عەلی خوایە پاشان خوایەتی داوە بە سەلمانی فارسی، دوای ئەوە
سەلمانیش پێنج خوای تری دروست کردوە بۆ ئەوەی کاروباری ئیداری ئەم کەون و
بوونە بەڕێوەبەرن بە ناوی ..
یەکەم: مقدادی کوڕی ئەسوەد: کە ئەمیان خوای هەورە بروسکەیە باران و بەفرو روبارو ..تاد.
دووەم: ئەوبو زەری غیفاری: خوای رۆژو ئاسمان ئەستێرەکانە کە دەبێت بیانسوڕێنتەوە ئاگاداری ئەم کەونە بێت
سێیەم: عەبدوڵای کوڕی رەواحە: ئەمیان خوای با و رۆح کێشانە بۆ ئەم کارە دانراوە لە لایەن سەلمانەوە..!
چوارەم: عوسمانی کوڕی مەعزوم: ئەمیش سەرماو گەرماو نەخۆشی مرۆڤەکانی بەدەستە.
پێنجەم: قەنبەری کوری کادان: ئەمیش رۆح کێشان و خستنەوەی روحی مرۆڤەکان بە گینلەبەرانی تر وەك تنسیخ لەسەرەوە باسمان کرد.
بە گشتی پێیانوایە هەموو سەرکردەیەكیان تێکڵاوە بە رۆحی خوا-- خوا تێکەڵ
بە سەرکردەکانیان دەبێت، بۆیە عەلەویەکان لە سوریا سوجدەیان بەخەڵکی دەبر
بۆ بەشار ئەسەد، ئەم کارە لە رووی ئازارو ئەشکەنجەوە(تعذیب)وە نەبووە؛
بەڵکو لە رووی بیرو باوەڕەوە بوو کە پێیان وایە بەشار ئەسەدی موجریم خوایە.
لە رووی بەندایەتیەوە بڕوایان وایە کە :-
_ غوسڵ و لەش پیسی و دەستنوێژیان نیە
_ لە نوێژدا سوجدە نابەن بەس رکوعیان هەیە، نوێژیان وەك نوێژی موسڵمانان
نیە، پینج فەرزەی نوێژ واتا ( عەلی و حەسەن و حوسێن و موحسین و فاتیمە)
ووشەی محسین کە باکاریدێنن رەمزە بۆ دەستنویژو غوسڵ!
_ بڕوایان بە حەج نیە ئەوەی بچێتە حەج بە کافری دەزانن پێیان وایە موشریکن و خەریکی بت پەرستین.
_ پیاوانیان رۆژو ناگرن تەنها رۆژو لەسەر ئافرەتان فەرزە.
_ شەراب لایان زۆر پیرۆزە خواردنی بە بەندایەتی دەزانن ڕێزی رەزە ترێ و ترێ بە گشتی دەگرن و پیرۆزەلایان.
_ بڕوایان بە زەکات نیە، بەڵام پارەیەك دابین کراوە لە لایەن شێخەکانیانەوە کە دەبێت وەك زەریبە ساڵانە بیدەن..
_ رقیان لە هاوەڵانی پێغەمبەرە(صلی اللە علیە وسلم) بەگشتی و بە بەندایەتی
دەزانن جنێو بدەن بە ئەبوبەکرو عەمەرو عوسمان و خاتو عایشەی دایکی
موسڵمانان ڕەزامەندی خوا لە هەموویان بێت.
_ لە کاتی شایەتومانیاندا
پەنجە بەرز دەکەنەوە ئەم سێ ووشەیە دەڵێن (ع،س،م) کە رەمزێکی عەلەویەکانە
(نوسەر- بۆم نەدۆزرایەوە مانای ئەم سێ ووشەیە چیە زۆر هەوڵمدا).
_ دەڵێن سەلمانی فارسی قورئانی فێری محمد کردوە لە ژێر ناوی جوبرئیل دا.
_ ئەقیدەیان باطنیە هەمووکەس بۆی نیە لێی بکۆڵێتەوە تەنها زاناکانی خۆیان نەبێت، ئەوی کە ظاهیرە بۆ گشتی دەریدەخن.
ئەمە مشتێك بوو لە خەرواری نوصەیریەکان کە ئێستا ناسراون بە عەلەویەکان،
کە لەسوریادا حوکمی ئەو خەڵکە دەکەن بە ئاگر و ئاسان کوشتنی ئەو ٦٠ هەزار
کەسەی بە دەستی بەشاری موجریم شەهید بوون، عەلەویەکان بە بەندایەتی دەزانن
بۆ خۆیان، لە سەردەمی باوکی تاوانباری کەناسرابوو بە حافز ئەسەد ٣٠ هەزار
کەسی لە شاری حەما شەهید کرد، لەگەڵ ئیسرائیلدا دەستیان تیکەڵەو لە ڕێگای
شیعە دورزەکانەوە بەشدارن لە حوکومەتی ئیسرائیلی لە ناو کەنیسەتدا بە ناوی
شیعەی دوورزی کە سەرکۆکەکەیان باوکی وەلید جومبڵادە، ئێستا وەلید
سەرۆکایەتی ئەو تایفە شیعەیە دەکات.
ئەم تایفە شیعە تاوانبارە ناسراون
بەنوصەیری(عەلەوی) ئەمانە لە ئێستا کەمینەی ناو سوریان لە ساڵی (١٩٨٥) کە
سەرژمێری سوریا کراوە پێك هاتوون لە (١١٪) کە لەڕاستیدا ئەم ژمارەیە هیچ
راستییەکی تێدا نیە بەڵکو لە دوای ئەوە کە پرسیار کرا لە(٥٪) بۆ ئەوەی
رایگشتی پێچەواشە بکەن، ناوی عەلەویش بۆ پیرۆزی نوصیرەیکان ئیستعماری
فەرەنسی ئەم ناوەی بۆ داناون کە هەموو مێژوەکەی ناگەتە (١٠٠) ساڵ ڕاستی
ناوی ئەم تایفەیە نوصیریە نەك عەلەوی.
ئایا ئەم تایفەیە کافرن یان موسڵمان؟
بەدرێژای مێژووی ئەم ئیسلامە زانایانی کە ئەم گروپە دەرکەوتن هیچ کاتێك بە موسڵمان هەژمار نەکراون..
زانایان بە گشتی دەڵێن: بە هیچ شێوەیەك سەربڕاویان جائیزنیەو نانی دەستیان
ناخورێت، ژن و ژنخوازیان لەگەڵدا جائیز نیە، نوێژیان لەسەر ناکرێت و لە
گۆڕستانی موسڵمانان نانێژرێن، بەهیچ شێوەیەك پاسەوانیو سەنگەرنشینیان
پێناگیرێت لەگەڵ موسڵماناندا، ئەمە ڕای زانایانی ئەهلی سوننەتو جامەعەیە.
لەبارەیانەوە شیخو ئیسلام پیاوچاکی کوردان قەڵەمی ئەم ئوومەتە
ئیبن و تەیمیە دەفەرمویت..
هؤلاء القوم المسمَّون بالنصيرية -هم وسائر أصناف القرامطة الباطنية- أكفر
من اليهود والنصارى، بل وأكفر من كثير من المشركين، وضررهم أعظم من ضرر
الكفار المحاربين مثل التتار والفرنج وغيرهم.. وهم دائمًا مع كل عدو
للمسلمين، فهم مع النصارى على المسلمين، ومن أعظم المصائب عندهم انتصار
المسلمين على التتار، ثم إن التتار ما دخلوا بلاد الإسلام وقتلوا خليفة
بغداد وغيره من ملوك المسلمين إلا بمعاونتهم ومؤازرتهم".
ئەم گەل و
هۆزە کە ناسروان بە نوصەیری، بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ شیعەی قەرامیطە-
کافرترن لە یەهود و نەسارا، بەڵکو کافرتریشن لە هاوبەشدانەرەکان (موشرکین)
زەرەرمەندیان بۆ موسڵمانان لە زەرەری کافری شەڕکەر هاوشێوەی تەتار و فرنجە و
سەلیبی کە دونیای ئیسلامیان تێكوپێکدا ئەمانە خراپترن لەوانەش بە هەمیشەی
دژی موسڵمانان بوون، تێیاندایە لەگەڵ نەسارەکاندا بوون دژی موسڵمانان
ئەمانە لەگەڵ تەتار دەستیان تێکەڵ بوو بۆ ڕوخاندی خەلافەتی عەباسی و هەمیشە
دەستی دوژمنانی ئیسلامیان گرتوە بۆ ئەوەی سەربەکەون بەسەر ئەمیرو سوڵتانی
موسڵمانادا هەمیشە لە گەڕو پلانو گێرەشێوێنیدا بوون دژی موسڵمانان.
جێگاو شوێنی نوصیریەکان لە ئەمڕۆدا
یەکەم: لازقیەی سوریا ناسروان بە(عەلەوی)
دووەم: ئەنادۆڵی شەرقی و ئازربایجان (قزڵباشی) واتا کڵاوسورەکان
سێیەم: کوردەکانی تورکیا بەشێکی کەم بەناوی (عەلی خوایەکان) کە دەڵێن عەبدوڵا ئوجالان لەم کۆمەڵەیە!
چوارەم: تورکیا و ئەلبانیا ناسراون بە (بەگتاشیەکان)
پێنجەم: هەنێکی تریش لە لوبنان و فەڵەستین دەژین.