06/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ژماره 9ی گۆڤاری بزاڤ بڵاوكرایه‌وه
به به‌رگێكی ناوازه‌و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی هه‌نوكه‌ییه‌وه، ژماره 9ی گۆڤاری بزاڤ بلاوكرایه‌وه.
ژماره 9ی گۆڤاری بزاڤ چه‌ندین دیدار‌و راپۆرتی هه‌نوكه‌یی له‌خۆگرتووه‌و بۆ یه‌كه‌مین جاریش له‌مێژووی میدیای ئازاد‌و چاپكراودا دیدارێكی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئه‌نجامدراوه.
له‌و دیداره‌دا ئه‌یاد عه‌لاوی باسی كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كانی عێراق‌و ناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندی نێوان كورد‌و لایه‌نه شیعی‌و سونییه‌كان ده‌كات‌و تیشك ده‌خاته‌سه‌ر داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه‌ش خستۆته‌ڕوو.
هه‌رله‌م ژماره‌یه‌دا چه‌ندین دیداری گرنگ ئه‌نجامدراوه له‌وانه دیدارێكی محه‌مه‌د مه‌لا قادر‌و كادرێكی په‌كه‌كه كه زۆر نهێنی له‌باره‌ی شه‌ڕی مه‌خموره‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
بزاڤ گۆڤارێكی سیاسی شیكاری سه‌ربه‌خۆی مانگانه‌یه‌و كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس‌و رۆشنبیری كوردستان ده‌ریده‌كه‌ن.
د.ع