يه‌كێتى وه‌به‌رهێنانى كوردستان، ناوى مليارد لێره‌كانى كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕايشى ده‌گه‌يه‌نێت، كۆمپانيامانى يه‌كێتى و پارتى ژماره‌ى پێوانه‌ييان شكاندوه.
یاسین مه‌حمود، وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت،" ئه‌وانه‌ی سه‌رمایه‌كانیان له ملیارێك دۆلار تێپه‌ڕ بووه گروپی كۆمپانیاكانی كار له هه‌ولێر له فاروق ده‌وڵه‌مه‌ندترن ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر فاروقی مەلا مستەفا وتبووی سەرمایەکەی دوو ملیار‌و 732 ملیۆن زیاترە، گروپی كۆمپانیای قه‌یوان ئێستا سه‌رمایه‌كه‌یان چوار ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه وگروپی كۆمپانیاكانی عیراق ئۆیل له دهۆك كه به پێنج براكه ناسراون سه‌رمایه‌كانیان سێ ملیار دۆلاریان تێپه‌ڕاندووه، هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د ئیسماعیل كه خاوه‌نی گروپی كۆمپانیای ماسه سه‌رمایه‌كه‌ی شه‌ش ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه".
ده‌شڵێت،"هه‌موو ئه‌م ئامارانه‌مان له خۆیان وه‌رگرتووه".
باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات،"له كوردستاندا پێنج كۆمپانیای حزبیمان هه‌یه كه سه‌ر به‌یه‌كێتی و پارتین زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن و ژماره‌ی پێوانه‌یان شكاندووه".
ئه‌وشی ئاشكرا كرد،"جگه له یه‌كێتی و پارتی حیزبه‌كانی تریش كۆمپانیان هه‌یه له‌وانه كۆمپانیای وشه سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خاوه‌نی كارگه‌ی چیمه‌نتۆیه و بازاڕ و پڕۆژه‌یان هه‌یه هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵی ئیسلامیش خه‌ریكی دامه‌زراندنی كۆمپانیایه".
له‌كۆتایشدا ڕايده‌گه‌يه‌نێت،"خۆزگه هه‌موو حزبێك كۆمپانیای هه‌بوایه، به‌ڵام قۆرغكاری له‌بازاڕدا دروست نه‌بوایه وسه‌رمایه‌كانیان بخستایه‌ته ناو بازاڕه‌وه".
سه‌رچاوه: هاوڵاتی