وه‌زيرى دارايى... گه‌ر پاره‌مان به‌ده‌ست بگات، موچه‌ى مامۆستايان ده‌ده‌ين
07/09/2014 نوسەر: bzavpress

وه‌زيرى دارايى... گه‌ر پاره‌مان به‌ده‌ست بگات، موچه‌ى مامۆستايان ده‌ده‌ين


وه‌زيرى دارايى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم ڕايده‌گه‌يه‌نێت، گه‌ر پاره‌يان به‌ده‌ست بگات، ئه‌م هه‌فته‌يه‌ موچه‌ى فه‌رمان به‌ران ده‌ده‌ن.

رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ى موچه‌ى موچه‌ى مامۆستايانه‌وه‌ ڕايگه‌ياندوه‌، "ئه‌گه‌ر پاره‌مان به‌ ده‌ست بگات، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی مامۆستایان دابه‌ش ده‌كه‌ین".

رێباز محه‌مه‌د به‌ باس نيوزى ڕاگه‌ياندوه‌،"بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مامۆستایان چاوه‌ڕێی داهاتی فرۆشی نه‌وتین، ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و پاره‌یه‌ بگاته‌ ده‌ستمان مووچه‌ی مامۆستایان و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش دابین ده‌كه‌ین".

وه‌زاره‌تی دارایی مانگانه‌ پێویستی به‌ 158 ملیار دینار هه‌یه‌ بۆ  موچه‌ی  165 هه‌زار مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌.