له‌حكومه‌تى نوێى عێراقدا، نورى ماليكى سه‌رۆكى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى ئێستا وسه‌رۆكى هاوپه‌يمانى ه‌وڵةتى ياسا، پۆستێكى گرنگ وه‌رده‌گرێت.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سۆمه‌رییه نیوزی ڕاگه‌یاندوه، نوری مالكی له‌سه‌ر داوای لایه‌نگرانی و كه‌سایه‌تییه نیشتیمانییه‌كان و ئه‌وانه‌شى له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگیان پێدابوو، پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌گرێته ده‌ست.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌و هه‌واڵانه‌شی به‌درۆ خسته‌وه كه گوایه مالكی پاشگه‌زبۆته‌وه له‌وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌و وتيشى،"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مالكی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پۆسته نابێت".
نورى ماليكى بۆ ماوه‌ى 8 ساڵ سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، بووه و له‌و ماوه‌يه‌شدا وڵا ڕوبه‌ڕوى چه‌ندين قه‌يرانى ناو خۆى بووه‌ته‌وه و تائێستاش ئاسۆيه‌ك بۆ چاره‌سركردنى ئه‌و قه‌يرانانه ديار نييه.