به‌ردى بناغه‌ى سه‌نته‌رێكى بازرگانى له‌شارى سلێمانى داده‌نرێت وتێچوى ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ش به123 مليۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت
ئه‌مڕۆ 8-9 به‌ئاماده‌بونى پارێزگارى سلێمانى و سه‌رۆكى گروپى كۆمپانياكانى فاروق له‌شارى سلێمانى به‌ردى باغهى پڕۆژه‌ى (به‌كره‌جۆ گه‌یت) دانرا.
لهوتهيهكيشيدا، فاروقى مه‌لا مسته‌فا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق، ڕايگه‌ياند،" پڕۆژه‌ی پێكدێت له تاوه‌رێكی 30 نهۆمی كه ده‌كرێت به چه‌ندین نووسینگه و پێنج تاوه‌ری 12 بۆ 16 نهۆمی كه ئه‌وانیش ده‌كرێن به مۆتێل و ئه‌پارتمانی گه‌شتیاریی و رێستۆرانت و كافتریا و مه‌له‌وانگه و شوێنی وه‌رزشی".
فاروقی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،"پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ڕی نزیكه‌ی 30 دۆنم زه‌وی دروست ده‌كرێت و بڕی تێچوونه‌كه‌ی 123 ملیۆن دۆلاره".
جێگه‌ى باسه پڕۆژه‌كه ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ى ناحيهى به‌كره‌جۆى سه‌ربه‌شارى سلێمانى.