ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م :
ناساندنی چەمکی ( secularisim) ( علمانیەت )
وشەی (العلمانیە) وەرگێرانێکی هەڵەی وشەی (secularisim) ئینگلیزیە ،یان (secularite)فەرەنسی ،وە ئەم کەلیمەیە هیچ پەیوەندی بەزانستەوە نیە.
زانست بە ئینگلیزی و فەرەنسی (science) پێدەڵێن .
واتای تەواوی (secularisim) ( بێد ینیە ) یان (دونیا پەرستی)
وە دائیرەی مەعاریفی بەریتانی لەمادەی (secularisim) دەڵێت : (بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیە ئامانجی ئاراستەکردنی ئینسانە بۆ گرنگی دان بەتەنها بەدونیاو واز هێنان لە دوارۆژ)
قاموسی (ئوکسفۆرد)لەبارەی راڤەی وشەی (secular) دەڵێت :
1 - دونیایی یان مادیی ، بەبێ رۆح و دین : بۆنمون پەروەردەیەی بێدینی ، هونەرو مۆسیقای بێدینی ، دەسەڵاتی بێدینی ، حوکمەت پێچەوانەی کەنیسەیە
٢ - رایەك هەیە دەڵێت : پێویست دین ئەساس نەبێت لەئەخلاق و پەروەردەدا
بۆچونێکی دیارهەیە لەکتێبە هاوچەرخە ئیسلامیەکاندا کەدەڵێن (جیاکردنەوەی دینە لەدەوڵەت) بەڵام (عەلمانیەت) تەنها لەوەدا کورت نابێتەوە تەنها جیاکردنەوەی دین نیە لەدەوڵەت ، وەدەوترێت (جیاکردنەوەی دینە لە ژیان ) ئەمە زیاتر نزیکیرەو باشتر بۆی چوە، واتای راستی (عەلمانیەت) برتییە لە (دامەزراندن و راوەستانی ژیان لەسەر جگە لە دین ).
عەلمانیەتیش زیاتر لەجۆرێكی هەیە جۆرێکیان رێگە لەدینداری تاکەکەسی ناگرێت ئەمەیان پێدەڵێن (علمانیه معتدله) هەروەها عەلمانیەتی توندرەو کە دینداری و خوا پەرستی قوبوڵ ناکات وەك حکومەتە شوعیەکان .
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م :
هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتنی (عیلمانیه‌ت) له ئه‌ورووپا
یه‌كه‌م : مه‌سیحه‌یه‌ت نیزامێکی تایبەتی تەشریعی نەبوو :
خوای گەورە عیسای رەوانەکرد بۆ بەنی ئیسرائیل هەتا ئەو لادانە رست بکاتەوە کەجوو لەکە لەپەیامەکەی موسوادا ئەنجامیان دابوو ،وەك لە مەسەلەی خوایەتیداو داهێنانی خوایەکی تایبەت و بۆخۆیان، یان لە مەسەلەی بروابوون بەزیندوبوونەوەو پاداشتدا ،یان لەمەسەلەی موژدەدان بەهاتنی محمدی کۆتایی پێغەمبەران و حەڵاڵکردنی سو‌و و جادووگەری و فاڵچیەتی و بەرزراگرتنی ماددیەت و بتپەرستی مێژوو نووسان نێوانی موسا‌و عیسا بە(١٢٨٠) ساڵ مەزەندە دەکەن .
لێرەوە پەیامی سەید مەسیح روون و دیار بوو
* پەیامێ بوو تەنها بۆ بەنی ئیسرائیل
* تەواوکەری شەریعەتی مووسەوی بوو پەیوەندی بەوەو هەبوو ، بۆیە پەیامەکەی عیسا نیزامێکی تایبەتی تەشریعی نەبوو .
دووه‌م : شێواندنی ئنجیل : چونكه له‌سه‌رده‌می عیسادا ئینجیل نه‌نوستراوه‌ته‌وه ئینجیله‌كان گۆرانكاری زۆریان به‌سه‌ردا هاتوه‌و چه‌ند ئینجیلێكیش هه‌یه ، له‌كاتێكدا یه‌ك ئینجیل بۆ عیسا دابه‌زیوه به‌ڵام چه‌ند جۆره ئینجیلێك هه‌یه‌و جیاوازیشیان هه‌یه له‌نێوانیاندا ، وه نوسه‌ره‌كانی دیار نین ،له‌به‌ناوبانگترین ئینجیله‌كان (مه‌تا ، مه‌رقه‌ص ، لۆقا ، یوحه‌ننا ، به‌رنابا)
شێواندنی مه‌سحیه‌ت له‌ڕووی عه‌قیده‌ییه‌وه :
مەسیحیەت بەدەست ئیمپراتۆریەتی رۆمانیەوە چەرمەسەری زۆری چەشت و زۆرێك لەکڵێساکانیان رووخێنران بەتایبەت لەسەردەمی (قلدیانوس) لە ساڵی(٣٠٣)، لەوەو رەهبانیەت درووست بوو گۆشەگیری هاتەئاراوە ، هەتا (قستەنتین)لە ساڵی (٣١٣) هاتوو ئازادی کردوو ، ئاینی مەسیحیش بووە یەکێك لە ئاینی رەسمیەکانی ئیمپراتۆر
لەکۆنگرەی (نیقیە)لەساڵی (٣٢٥ ز) کە ئیمپراتۆری گەورە (قوستەنتین رێکی خست)، لایەنگرانی (ئەسنا سیۆس) کە خاوەنی بیرۆکەی (تپلیپ) واتە سیانە خودایی کە لە باوك و کورو گیانی پیرۆز پێکدێت ، سەرکەوتن بەسەر (ئاریوسیەکاندا )کە ئەمان عیسایان بە بەندەو پێغەمبەری خودا دەزانی بیرۆکەی (تپلیپ)یان رەت کردەوە ، بەم جۆرە ئاریوسیەکان بەدەرچو لەقەڵەم دران ، ئاریوس دەیوت : ئەگەر عیسا کوری خوا بێت ؟!کەواتە لە خوا مناڵترو گەنجترە ، پلەو پایەشی لە خوا کەمترە ، لە سیفەتە ئەزەلیەکانی خودا ئەوە یە نەسەرەتای هەیەو نەکۆتایی ، بەڵام ئەوەتا دەڵێن : عیسا کوریخوایە ؟ کەواتە ئەزەلی نیەو خوا نیە .
بیرۆکەی (تپلیپ) لە بیر‌و باوەری میصری کۆندا هەیە کە پێکدێت لە :
1 - حۆرس ، کوری سیراییس
2 - سیراییس لەهەمانکاتدا حۆرسیشە
3 - ئیزیس دایکی حۆرسە .
وە بابەتی خۆفیداکردن لەئاینی میتایی دا هەیە ، کە دەڵێت ئینسان پاك نابێتەوە ، هەتا لەنزیکانی خۆی بە واسیتەی کاهن پێشکەشی پەرستراوەکەیان نەکەن .
هەرلەو بارەیەوە درابەر دەڵێت : (بت پەرستی و هاوەڵ دانان بەکاریگەری ئەوانە چوە ناو نەسرانیەت کە پلەو پایەی بەرزی ناو دەوڵەتی رۆمانیان لەدەست بوو )
چواره‌م : پیاوانی دین
لەیەکەم رۆژەکانی مەسیحیەتدا رێکخسنی ئاینی تایبەت سەری هەڵدا ، کەبەکڵێسە ناسرا ، ئەوکەسانەشی سەرپەرشتی مەراسیم و دروشمە ئاینیەکانیان دەکرد بە (ئەکلیرۆس)ناو دەبران ،ئەو کەسانەشی جێنشینی ئەکلیرۆسەکان بوون پێیان دەوترا (ئەسقەف).
هەر لەسەرەتای مەسیحیەتەوە ئەسقەفەکان پێگەی گەورەیان هەبوو ، تەنانەت لەسەردەمی چەوساندنەوەشدا ، ئەوەش لەنامەی (قەدیس کاڵمنت) یەکەم ئەسقەفی رۆما (٩١ - ١٠٠) لەنامەیکیدا بۆ (کۆرینس)ی ناردوە ساڵی (٩٦) بەئاشکرا هەستی خۆ بەگەورە زانینی کاڵمنتی تیابەدەر دەکەوێت کەلەبه‌شێکی نامەکەیدا دەڵێت : (ئیماندار دەبێت پابەندبێت بەیاساو پەرستنی ئەوکەسەوە کەپلەی لەخۆی بەرزترە ، لێرەوە پێویست دەکات ئیماندارانی مەسیحی دوورکەونەوە لە دوو بەرەکی و بەڵێی رێسا دیاری کراوەکان بچنە ژێر رکێفی پیاوانی دیاری کراوی کەنیسەوە ، چونکە ئەوانە نوێنەوری مەسیحیەت و دەسەڵاتی درووستی خودان لەسەر زەویدا)
هەتادەهات دەسەڵاتی پیاوانی ئاینی زۆرتر دەبوو ،لەسەدەی یانزە لەنێوان پاپا کان و ئیمپراتۆرەکاندا کێشەو ململانێ دەستی پێکردو تادەهات کێشەکە توندتر دەبوو ، تاگەیشتە ئاستێك (هێنری چوارەم) لە ساڵی (١٠٧٥) کۆبونەوەیەکی گەورەی بۆ ئەسقەفیەکانی رۆما رێکخست ، کەهەموویان وەلائی خۆیان بۆ هنری چوارەم پیشانداو( پاپا گریگۆریان ) لەسەر کار لاداو بەتاوانبار وەسفیانکرد بەوەی دەسەڵاتەکانی خۆی بەزاندوە ، پاپا گریگۆریش لابردنی هنری چوارەمی راگەیاندو تاتوانی خەڵکەکەی لێ هەڵگەراندەوە ، ئەمەش مانای لابردنی هنری چوارەم بوو لەسەر کورسی ئیمپراتۆریەت ،بەوەش بۆ هیچ کەس نەبوو لەگەڵ هنری چوارەمدا هەڵس و کەوت بکات و پەیوەنیان هەبێت لەگەڵیدا ،تەنانەت بۆ ماڵ ومناڵەکانیشی نەبوو پەیوەندی لەگەڵ بگرن ، هەتا وایان لەهنری کرد بەزستانێکی سارد‌و توشدا خۆی گەیاندە لای پاپا لەساڵی (١٠٧٧) لەقەڵای (کانووسا) (هنری) بەدەم گریان و کروزانەوەو بە پێی پەتیەوە راوەستا ، هەتا هەموو خەڵك بەزییان پێیدا هاتەوەو داوایان لەپاپا کرد کرێگەی بدات بچێتە ژوورەوە ، پاپاش دوای (سێ رۆژ) رێگەی چونە ژوورەوەیداو ، هنریش بەپێی ڵپەتی و بەمل کەچیەوە چوە بەردەم پاپاو تۆبەی کردوو پاپاش لەگوناحەکانی خۆش بوو .
پێنجه‌م : ڕه‌هبانیه‌ت
رەبەنایەتی بەشێوەیەکی سەیر بڵاو ببوەوە ، ئەشکەنجەدانی جەستە بەدین داری و رەوشتی بەرز حسێب دەکرا ، رەبەن (ماکاریۆس) بۆماوەی شەش مانگ لەنێو قورو لیتاوو زۆنگاودا خەوتووە تابەڵکو مێش و مەگەزی ژەهرین لەشە رووتەکەی بچزێت ، جگە لەمە (٢٠-٣٠) کیلۆ ئاسنیشی لەکۆڵدا بووە ، رەبەن (یۆسیبیس)(٤٠-٥٠) کیلۆ ئاسنی بەسەر شاندا دابوو بۆ ماەی سێ ساڵیش لەناو بیرێکی کەمئاودا نیشتەجێ بو، رەبەن (یوحەنا) ماوەی سێ ساڵ لەسەر قاچێك خواپەرستی کردوە ، بەدرێژایی ئەو ماوەیەش پاڵ نەکەوتوەو دانەیشتوە هەرکاتێکیش زۆر هیلاك ببوایە پاڵی داوە بە تاشە بەردێکی گەورەوە ، رەبەن (ئەتهینس)دەڵێت : رەبەن (ئەنتۆنی) بەدرێژایی تەمەنی خۆی گوناحی قاچ شۆردنی تووشی خۆی نەکردوە ، سەرەرای ئەوەش رەبەنەکان مناڵیان دزیوەو کردوویانن بەرەبەن ، دەڵێن : هەرکاتێك رەبەن (ئەمبرۆس) دەرکەوتایە دایکان مناڵەکانیان دەشاردەوە هەتا نه‌یان دزێت، ئابەم شێوەیە ئەو کەسە لایان لەخوا ترس بوو کە پیس و چڵکن بوایەو لەناو ئەشکەوتوو لەناو پیسیدا بژیانایەو جل و بەرگیان لەبەر نەبوایە ، بەڵام ئەم رەبەنایەتیە نەبووە هۆی دورخسنەوەی خەڵکی لەتاوان ، بەڵکو فەسادو خراپەکاری و بەدرەوشتی بڵاو بووبوویەوەو ناوەندی کەنیسەکانیشی گرتبۆوە وەك جارۆم دەڵێت : رابواردن و خۆشگوزەرانی کەشیشەکان وەك کاربەدەست و دەوڵەمەندەکان وابو ، پاپاکان لەرووی خورەوشتەوە خراپ دارووخابوون و چڵێسی و پارەپەرستی لەلغاوی هەڵکێسابوون ، وە پیاوانی ئاینی پسوڵەی لێخۆش‌بوونیان دابەش دەکردوو ، بەهەشتیان دەفرۆشت بەخەڵکی .
شه‌شه‌م : پسوڵه‌ی لێخۆشبوو‌ن : پیاوانی ئاینی له‌كه‌نیسه‌كاندا شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان ده‌كرد هاتن پسوڵه‌ی لێ‌خۆش بوونیان ده‌فرۆشت به‌خه‌ڵكی ، وایان له‌خه‌ڵك گه‌یاندبوو هه‌ركه‌س ئه‌و پسوڵه‌یه‌ی پێبێت ، ئیتر ده‌توانێت بچێته به‌هه‌شت و ناچێته جه‌هه‌نه‌م !.
حه‌وته : ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی:
یه‌كه‌م : مارتن لۆسه‌ر (1483 - 1546) مارتن لۆسه‌ر بڕوای وابوو كه‌سه‌ر فرازی مرۆڤ له‌باوه‌ڕ دایه‌و به‌نده‌ش بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌په‌روه‌ردگاره‌وه بكات هیچ پیَویستی به واسیته نیه ,ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه كه‌نیسه ده‌وری گه‌یه‌نه‌ریَك ده‌بینیَت له‌نیَوان به‌نده‌و به‌دیهیَنه‌ردا , وه ئه‌وه‌شی ڕه‌ت كرده‌وه كه كه‌نیسه مافی فه‌رمانڕه‌وایی جیهانی هه‌یه , وه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه كه‌نیسه ناوانیَت تاوانی مرۆڤه‌كان بسڕیَته‌وه له‌ڕیَگه‌ی دابوو نه‌ریته ئاینیه كانه‌وه ,لۆسه‌ر له‌ساڵی (1517) هه‌ستا به‌هه‌ڵواسینی (95) به‌نده‌كه‌ی له‌جامیعه‌ی ویتنبورغ وه‌ك به‌ڵگه له‌سه‌ر بیَ بنه‌مایی فرۆشتنی به‌ڵیَننامه‌ی لیَخۆش بوون , لۆسه‌ر داوای له‌خه‌ڵكی كرد دژایه‌تی پاپاویه‌كان و پشتیوان و داروو ده‌سته‌كانیان بكه‌ن و له‌گه‌ڵیان بجه‌نگن , پاپاكانیش له ساڵی (1520) هه‌ستان بڕیاری بیَبه‌شكردنیان ده‌ركرد له‌سه‌ر لۆسه‌ر , لۆسه‌ریش به‌چه‌ند مه‌قاله‌یه‌كی توند دابه‌زیه سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌و تیایاندا هیَرشی كرده سه‌رپاپه‌وی و كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی , وه به‌ئاشكرا له‌ناو جامیعه‌ی ویتنبورغ له پیَش چاوی قوتابیه‌كانی بڕیاره‌كه‌شی سووتاند .
هه‌رچه‌نده لۆسه‌ر به‌توندی هیَرشی ده‌كرده سه‌ر كه‌نیسه , به‌ڵام له‌ولاوه لۆسه‌ر ده‌یوت : ده‌سه‌ڵات و هیَزی وڵات هۆكاریَكه بۆدابینكردنی ئاسایش و ئارامی و جیَگیر بوون ویاسا بۆ تاكی مه‌سیحی , بۆیه ملكه‌چ بوونی ده‌سه‌ڵاتی به‌پیَویست ده‌زانی له‌هه‌ر باروو دۆخیَكدا بیَت .
لیَره‌وه لۆسه‌ر ئاینی له‌ده‌یه‌ڵات جیاكرده‌وه , چونكه لۆسه‌ر ته‌نها مافی ڕاڤه‌كردنی ده‌قه‌كانی (كتاب المقد‌س) به‌كه‌نیسه دابوو .
دووه‌م : تۆماس مونزیر (1490 - 1525) : موزیر له‌گه‌ڵ لۆسه‌ر له‌زۆر ڕووه‌وه جیاواز بوو وه‌هیَرشی زۆری ده‌كرده سه‌ر لۆسه‌ر , مونزیر فه‌رمانڕه‌واو ده‌ره‌به‌گ و نه‌وه‌كانیان و داگیركه‌ره‌كانی به هه‌ڵهاتوو له‌ئاین دائه‌نان وه داوای ده‌كرد دادگایی بكریَن , وه بانگیَشتی ئه‌كرد بۆ یه‌كگرتنی مه‌سیحی گشتی بۆ جیَبه‌جیَكردنی ئه‌و كاره گرنگه , پاش ده‌ركردنی له سكسونیا ژماره‌یه‌ك له‌ه‌ریَم و وڵاته‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه , وه سه‌ردانی بوهیمیاو ته‌نجیاو سوابیای كرد , وه له‌سه‌روو ده‌می جه‌نگی گه‌وره‌ی جوتیاره‌كاندا , له ئه‌ڵمانیا پیَشڕه‌ویی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشی كرد له‌شاری مولهاون , جه‌نگی گه‌وره‌ی جوتیاران له‌ساڵی (1524- 1526) سه‌ریهه‌ڵداو جوتیاران داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باج و كاری سوخره‌ییان ئه‌كرد له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وییه كوشتوكاڵیه‌كان بۆخاوه‌نه‌كانیان .
سیَ یه‌م : جۆن كاڵڤن (1509 - 1564) : كاڵڤن كاریگه‌ر بوو به‌بیرو باوه‌ڕه‌كانی لۆسه‌ر , وه‌له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی پرتستانتی بوو كاتیَك فه‌ره‌نسا ده‌ستی كرد به ئه‌شكه‌نجه دانی پرۆتستانتیه‌كان كالڤن هه‌ڵهات بۆ ئه‌ڵمانیا , له‌ویَشه‌وه په‌نای برد بۆشاری بازلی سویسری , له‌ویَشه‌وه بانگكرا بۆ جونیف بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی ئاینی بكات له‌ویَ .
له‌ساڵی (1536) كاڵڤن بیر‌و بۆچونه چاكسازیه‌كانی خۆی له كتیَبه ناسراوه‌كه‌ی خۆیدا (تنڤیمات عقیده المسحییه) ئه‌م كتیَبه‌ی به‌زووبانی لاتینی نووسی به‌ڵام به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م وه‌رگڕرایه سه زمانی فه‌ره‌نسی , كاڵڤن سه‌ركردایه‌تی حیزبی پرۆتستانتی گرته ده‌ست له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا سه‌ركرده‌ی كه‌نیسه‌ی جونه‌یف بوو وه مه‌جلیسی ناوخۆیی كه بۆ ماوه‌ی بیست سالڕ (1540 - 1564) فه‌رمانڕه‌واو دادوه‌ر بوو له‌و شاره هاته ژیَر ڕكیَفی ئه‌و , وه ژیانی دونیا نه‌ویستی و گۆشه‌گیری چه‌سپاند به‌سه‌ر دانیشتوانی جونه‌یف و ئه‌كادیمیای پرۆتستانتی تیَدا دامه‌زراند و بانگخوازی لیَ ده‌رده‌چوو و ده‌یناردن بۆناوچه‌كانی ئه‌ورووپا , كاڵڤن زۆر توند‌و تیژ بووه به‌رانبه‌ر ته‌یاره ئایینیه‌كانی , هه‌ر به پیَشنیاری ئه‌و شورای جونه‌یف بڕیاری دا به له سیَداره‌دانی (58) كه‌س كه‌تۆمه‌تی بیَ بڕواییان دابوه پاڵیان , هه‌روه‌ها (76) كه‌س دوور خرانه‌وه به هۆی تۆمه‌تی خراپه‌كاریی و به‌دڕه‌وشتی .
بزوتنه‌وه‌كانی چاكسازی لیَدانی توندی له‌كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی دا‌و جیهانی مه‌سیحی دابه‌شكرد , ئه‌و دابه‌شبوونه‌ش بووه هۆی ڕوودانی زنجیره جه‌نگیَك كه‌به جه‌نگی سی ساڵه ناسر له‌نیَوان ساڵه‌كانی (1618- 1648) خایه‌ند .
هه‌شته‌م: ناكۆكی و پیَكدادان له‌نیَوان كه‌نیسه‌و زانایاندا
ناكۆكی و پیَكدادانیَكی زۆر توند له‌نیَوان كه‌نیسه‌و زانایاندا سه‌ری هه‌ڵداو كه‌نیسه هه‌موو شتیَكیان ڕه‌تده‌كرده‌وه , كه‌نیسه تاكه سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه‌بوو , هه‌تا كاتیَك كۆپه‌رنیكۆس به‌ساڵی (1543) هاتوو كه‌نیسه‌ی هه‌ژاند , كۆپه‌رنیك ده‌یوت : زه‌وی چه‌قی گه‌ردوون نیه وه ئه‌ستیَره‌كان به‌ده‌وری زه‌ویدا ناسوڕیَنه‌وه به‌ڵكو زه‌وی ده‌سوڕیَته‌وه , به‌ڵام كه‌نیسه باوه‌ڕی به نه‌زه‌ریه‌كه‌ی به‌تلیمۆس هه‌بوو كه‌ده‌یوت زه‌وی چه‌قی گه‌روونه‌و ئه‌ستیَره‌كان به‌ده‌وریدا ده‌سووڕیَنه‌وه ! كۆپه‌رنیك به‌هۆی ئه‌م ڕایه‌وه له‌لایه‌ن دادگاكانی پشكنینه‌وه بڕیاری سزادانی بۆده‌رچوو , ئه‌ویش ڕای كرد , وه‌دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی كتیَبه‌كه‌ی (حركات اجرام السماویه) قه‌ده‌غه كرا و به‌كاریَكی شه‌یتانی خستیانه ڕوو .
كه‌نیسه وای زانی كۆپه‌رنیك كۆتایی هاتوه , به‌ڵام دوای ئه‌و (جۆردانۆ برۆنۆ) هاته مه‌یدان و قسه‌كانی كۆپه‌رنیكی دوباره‌ده‌كرده‌وه , هه‌رچه‌ند كۆپه‌رنیك مردبوو , داد گاكانی پشكنین ده‌ستگیریانكردو بۆماوه‌ی شه‌ش ساڵ زیندانی كرا‌و له‌ساڵی (1600) سوتیَنرا .
دوای ئه‌ویش گالیلۆ له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی زیندانی كرا‌و بۆماوه‌ی حه‌وت سالڕ ویردیَكیان پیَدوته‌وه‌و دوایی له‌لای كه‌نیسه په‌شیمان بووه له‌ڕاكانی كه‌ده‌ری بڕیی بوو .
نۆیه‌م : شۆرشی فه‌ره‌نسی :
شۆرشی فه‌ره‌نسی له‌ساڵی (1789) ڕوویداو بوه هۆی كۆتایی هیَنان به‌بنه‌ماڵه‌ی (ئال بۆرن) له‌فه‌ره‌نساو ئه‌و ئه‌و یاسا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی تیَك شكاند كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای بنه‌ماڵه‌ی شه‌ره‌فمه‌نده‌كان دانرابوون , وه دروشمی (ئازادی , داد په‌روه‌ری ,یه‌كسانی)یان به‌رز كرده‌وه , پیَش شۆرشی فه‌ره‌نسی فه‌سادو بیَسه‌روو به‌ریه‌كی زۆر هه‌بوو له‌ڕووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه , به‌جۆریَك هه‌ركه‌س دژی پاشا یان یه‌كیَك له‌وه‌جاخ زاده‌كان یان یه‌كیَك له ئه‌لكیرۆس هه‌ڵویَستیَكی وه‌ربگرتایه یان توڕه‌یان بكردایه ,ڕاسته‌وخۆ زیندانی ده‌كران و به‌بیَ ئه‌وه‌ی دادگایی بكریَن له‌زینداندا ده‌مانه‌وه , له‌ڕووی ئابووریه‌وه چه‌ندین جۆری باج به‌سه‌ر خڵكیدا سه‌پیَنرابوون , ئه‌و باجانه به‌سه‌ر چینی جوتیاره‌كاندا سه‌پیَنرابوو , خانه‌دان و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌و جۆره باجانه به‌خشرابوون ,ئه‌و ده‌سته‌و تاقمانه‌ش كه به‌رپرس بوون له‌كۆكردنه‌وه‌ی باج به‌شیَكیان بۆ خۆیان هه‌ڵده‌گرت ,به‌كورتی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی له‌فه‌ره‌نسا سه‌ری هه‌ڵداو ئه‌ورووپای گرته‌وه .
ده‌یه‌م : ده‌ركه‌وتنی تیۆری په‌ره‌سه‌ند : له‌لایه‌ن چارلس داریونه‌وه دامه‌زرا هه‌رچه‌ند پێش دراوین باسی په‌ره‌سه‌ندن كراوه ، به‌ڵام به‌ده‌ركه‌وتنی داروین گۆمێكی شڵه‌قاند كه‌دوای خۆی كاریگه‌ری زۆری به‌جێهێڵا ، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بیریارنی دوای خۆی ، داروین له‌ساڵی (1809) له‌دایك بووه‌و له‌ساڵی (1859) كتێبی (اصل الانواع) بڵاو كرده‌وه ، كه‌تێیدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌تا بوونه‌وه‌رێكی تاك خانه هه‌بوه‌و دوای زه‌مه‌نێكی زۆر په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و هه‌تا گه‌یشتوه به‌مه‌یمون و به‌ئینسان كۆتای هاتوه ، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئاینه‌كانه كه له‌ئاینه‌كاندا ئینسان سه‌ربه‌خۆیه‌و خوای گه‌وره دروستی كردوه ، نه‌ك له‌ئاژه‌ڵ په‌ره‌ی سه‌ندوه ، دوای داروین په‌ره‌سه‌ند له فكروو بیر‌و باوه‌ڕیش هاته ئاراوه ، وه‌كاریگه‌ری زۆری كرده سه‌ر ئه‌ورووپاو جیهانیش .
به‌كورتی ئه‌مه هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتنی عه‌لمانیه‌ت بوون ، له‌ئه‌ورووپا ، عه‌لمانیه‌ت له‌و ژینگه‌یه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا .
ته‌وه‌ره‌ی سێ یه‌م : هاتنی عه‌لمانیه‌ت بۆ جیهانی ئیسلامی :
یه‌كه‌م : مصر : له‌گه‌ڵ هاتنی ناپلیۆن بۆ مصر عه‌لمانیه‌تیش هاته مصر ، به‌ڵام به‌ڕوونی گوزارشتی لێنه‌كراوه‌و وه‌ك كه‌لیمه‌ی عه‌لمانیه‌ت به‌كارنه‌هێنراوه ، بۆیه‌كه‌م جار كه‌به‌كارهێنرا له فه‌رهه‌نگی فه‌ره‌نسی – عربی به‌كارهێنراوه له ساڵی (1827) ، دواتریش خدێوی ئیسماعیل له‌ساڵی (1883) قانونی فه‌ره‌نسی هێنا .
دووه‌م : الهند : تا ساڵی (1791) وڵات به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌ڕێوه چوو ، به‌ڵام به‌هاتنی ئینگلیز شه‌رۆیعه‌تی ئیسلام وه‌لانراو له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده به‌ته‌واوی كۆتایی به‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامی هێنرا .
سێ یه‌م : الجزائیر : دوای داگیر كردنی له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه له‌ساڵی (1830) شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ئیلغا كرایه‌وه .
چواره‌م : تونس : دوای هێنانی قانونی فه‌ره‌نسی له‌ساڵی (1906) .
پێنجه‌م : المغریب : دوای هێنانی قانونی فه‌ره‌نسی له ساڵی (1913)
شه‌شه‌م : توركیا : به كۆتایی هێنان به خیلافه‌تی ئیسلامی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی توركیای نوێ به‌سه‌ركردایه‌تی كه‌مال ئه‌تاتورك له ساڵی (1924)
حه‌وتم : عێراق و شام : شه‌ریعیت ئیلغا كرایه‌وه به كۆتایی خیلافه‌تی عوسمانی ، به‌هاتنی فه‌ره‌نسیه‌كان و ئینگلیزه‌كان .
كاریگه‌ری عه‌لمانیه‌ت له‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی
یه‌كه‌م : خیلافه‌تیان هه‌ڵوه‌شاندنوه‌و جیهانی ئیسلامیان پارچه‌پارچه كردوو چه‌ند ده‌وڵه‌تۆكه‌یه‌كیان درووست كرد له‌جێگه‌یدا ، له سه‌نته‌ری خیلافه‌تیش( توركیا) ده‌وڵه‌تێكی عه‌لمانی به‌حتیان درووست كردوو ، پیتی عه‌ره‌بیان گۆڕی به‌پیتی لاتینی و بانگیان به‌عه‌ره‌بی قه‌ده‌غه‌كردوو ، ڕۆژی جوعه‌یان كرده ده‌وام و حیجابیان قه‌ده‌غه‌كرد .
دووه‌م : فكره‌ی نه‌ته‌وه په‌رستی و ڕه‌گه‌ز په‌رست و شوعیه‌ت هێنرانه جیهانی ئیسلامی و شه‌ریعه‌تی ئیسلام وه‌لانرا ،له‌وساته‌وه جیهانی ئیسلامی كرایه مشكی تاقیگه‌و فكره نوێكانیان له‌سه‌ر تاقی ده‌كرده‌وه .
سێ یه‌م : برایه‌تی فراوان و بێ سنوری ئیسلامیان گۆری بۆ نه‌ته‌وه په‌رستی و خێڵایه‌تی به‌رته‌سك و په‌یوه‌ندی نێوان موسوڵمانانیان بچڕاندو موسوڵمانان چیدی به‌ده‌م ئازاروو خۆشی یه‌كتره‌وه نه‌بوون و بوون به‌ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌ركه‌س بۆخۆی .
چواره‌م : جیهانی ئیسلامی داگیر كرا‌و سه‌روه‌ت و سامانیان به‌تاڵان برا له‌لایه‌ن وڵتانی داگیر كه‌ره‌وه.
پێنجه‌م : به‌هۆی داگیر كردنی وڵاته‌كانیان جیهانی ئیسلامی له‌ڕووی زاست و زانیاریه‌وه دواكه‌وتن و هه‌رخه‌ریكی به‌گژا چونه‌وه‌ی داگیركه‌ران بوون و به‌و هۆیه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار له‌گه‌نجی خوێنگه‌رم و چالاك كه‌ده‌توانرا وڵات به‌ره‌و پێش به‌رن ، بونه‌سوته‌ومه‌نی له‌پێناو ڕزگاری خاك و وڵاتیان .
به‌هۆی رێكه‌وتن نامه‌كانی وڵاتانی عه‌لمانیه‌وه هه‌ندێك وڵات خرانه ناوگێژاوێكه‌وه كه‌تائێستاش لێی ده‌رنه‌چوون وه‌ك ڕێكه‌وتنامه‌ی (سایكس و بیكو)، ڕێكه‌وتننامه‌ی(لۆزان) كه‌تیایاندا جیهانی ئیسلامیان دابه‌شكرد به‌سه‌ر خۆیاندا‌و ، قوریان كرد به‌سه‌ر كورد‌و فه‌له‌ستین دا .
شه‌شه‌م : به‌هاتنی فكری عه‌لمانی جیاوازی ڕه‌گه‌زی درووست بوو له‌جیهانی ئیسلامی‌دا ، پێشتر كورد‌و عه‌ره‌ب و تورك له‌سایه‌ی خیلافه‌تی عوسمانی‌دا هه‌یتیان به‌جیاوازی نه‌ده‌كردوو فه‌رقیان نه‌بوو ، به‌ڵام به‌هاتنی عیلمانیه‌ت به‌ساڵی (1908) دوای كوده‌تای ئیتحاد‌و ته‌ره‌قی له‌نێوان سه‌ربازه‌كاندا جیاكاری كرا‌و ، پیتی (ت) بۆتورك و پیتی (ك)بۆكوردو پیتی(ع) بۆعه‌ره‌ب هه‌ڵواسران به‌جلی سه‌ربازه‌كانه‌وه .
حه‌وته‌م : هێنانی كلتور‌و ڕه‌وشتی ناپه‌سه‌ندو به‌دڕه‌وشتی له‌ژێر ناوی جۆراوۆجۆرداو داماڵینی حیجاب له‌به‌ری ئافه‌ره‌تانی موسوڵمان و بره‌و دان به‌فكری غه‌رب و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیلحادو گومڕایی له‌نێو موسوأمانان به‌گشتی و گه‌نجان به‌تایبه‌تی.
هه‌شته‌م : دانانی كۆمه‌ڵێك ئه‌ڵقه له‌گوێی خۆیان به‌سه‌ركرده‌و سه‌رۆكی وڵاتانی ئیسلامی ، كه‌وه‌ك داشی شه‌تره‌نج بیانجوڵێنن هه‌ركات ویستیان .
ئاینده‌ی عه‌لمانیه‌ت له‌جیهانی ئیسلامی‌دا :
عه‌لمانیه‌ت له‌جیهانی ئیسلامی‌دا قوبوڵناكرێت له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه
یه‌كه‌م : ئه‌و ژینگه‌یه‌ی عه‌لمانیه‌تی تیا له‌دایك بووه زۆر جیاوازه له‌كه‌ش و هه‌وای جیهانی ئیسلامی .
دووه‌م : ئیسلام به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌و هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی له‌خۆگرتوه‌و شه‌ریعه‌تێكی ته‌واوه .
سێ یه‌م : خوای گه‌وره خۆی به‌ڵێنی پاراستنی قورئانی داوه‌و قورئان ده‌ستكاری نه‌كاراوه‌و ده‌ستكاریش ناكرێت .
چواره‌م : ئیسلام شه‌ریعه‌تێكی جیهانیه‌و بۆ هه‌موو به‌شه‌ریه‌ت نێردراوه به‌پێچه‌وانه‌ی ئاینی مه‌سیحی كه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی به‌نو ئیسرائیل نێردرا .
پێنجه‌م : له‌ئاینی ئیسلامدا پیاوی دین بوونی نیه ، به‌ڵكو زانا بوونی هه‌یه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست نیه به‌پیاوه‌وه به‌ته‌نها ، هه‌روه‌ها هیچ ناوه‌نێك نیه له‌نێوان خودا و به‌نده‌دا وه .
شه‌شه‌م : له‌ئیسلامدا ڕه‌هبانیه‌ت بوونی نیه‌و هاوسه‌نگی له‌نێوان دونیا‌و دواڕۆژدا ڕاده‌گیرێت و حه‌زو ئاره‌زوه‌كانی ئینسان كه‌بت ناكرێت .
حه‌وته‌م : پێكدادان نیه له‌نێوان ئاینی ئیسلام و زاستدا ، ئیسلام هانی موسوڵمانان ده‌دات كه‌به‌شوێن زاستدا بگه‌رێن و هه‌وڵی بۆبده‌ن ، هه‌ركاتیش موسوڵمانان به‌باشی پابه‌ندی ئاینه‌كه‌یان بووبن ، له‌ڕووی زاستیه‌وه پێشكه‌وتووبوون .
هه‌شته‌م : له‌ئیسلامدا سه‌رۆكی وڵات پیرۆز نیه‌و نوێنه‌ری خوا نیه له‌سه‌ر زه‌وی ، به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌ری شه‌ریعه‌تی ئیسلام جێبه‌جێ بكات و هه‌ركات لای دا ده‌بێت خه‌ڵكی رێكی بكه‌نه‌وه‌و چاوی لێ نه‌پۆشن .
نۆیه‌م : له‌ئیسلامدا لێخۆشیوون و پاداشت و سزا تایبه‌ته به‌خوداوه‌و كه‌س ناتوانێت لێخۆشبوو‌ن بۆ به‌كه‌سێكی تر وه‌ربگرێت ، وه‌ك كه‌نیسه كردیان و پسوڵه‌ی لێخۆش‌بوونیان ده‌فرۆشت و به‌هه‌شتیان به‌پاره ده‌فرۆشت ۆبه‌خه‌ڵكی .
ده‌یه‌م : هه‌روه‌ها كه‌س تاوانی كه‌سی تر هه‌ڵناگرێت و كه‌س ناكرێته قوربانی بۆ پاكردنه‌وه‌ی ئینسانه‌كان له‌و تاوانه‌ی ئاده‌م كردی .
یانزه‌یه‌م : چینایه‌تی ئه‌شره‌فایه‌تی بوونی نیه‌و كه‌س له‌كه‌س به‌ڕێزتر نیه به‌ته‌قوا نه‌بێت .
هه‌ر بۆیه هه‌رگیز خه‌ڵكی به‌عه‌لمانیه‌ت رازی نه‌بوون ، مه‌گه‌ر به‌زه‌بری شه‌ق و كوشتوبڕ سه‌پاندبێتیان به‌سه‌ریا ، هه‌ركاتیش جه‌وێكی تاڕاده‌یه‌ك ئازاد هاتبێته ئاراوه گه‌ل شه‌قێكیان له‌عه‌لمانیه‌ت هه‌ڵداوه‌و خۆیان خستۆته‌وه باوه‌شی ئیسلام ، ته‌نانه‌ت عه‌لمانیه‌كانیش ئه‌وه‌ده‌زانن بۆنمونه نوسه‌رێكی داخ له‌دڵی عیلمانی تونڕه‌وی وه‌ك هاشم صاڵح ده‌ڵێت : هه‌ركات ئێمه هه‌ڵبژاردنێكی پاك و له‌جه‌وێكی ئازاد‌دا ئه‌نجام بده‌ین ئه‌وا ئیسلامیه‌كان ده‌رده‌چن !
به‌ڵگه‌ش زۆرن ، له‌جه‌زائیرو مصرو مه‌غریب و فه‌له‌ستین و تونس و توركیا ، ئیسلامیه‌كان ده‌رچون ، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌پێش حیزبه عه‌لمانیه‌كانه‌وه ، له‌كاتێكدا ئابووری و ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك ئه‌وانیشیان له‌پشت نیه ، ڕاگه‌یاندنیشان ، وه‌ك ڕاگه‌یاندنی عه‌لمانیه‌كان سه‌روه‌ت و سامانی زۆروو زه‌به‌نده‌یان له‌به‌ر ده‌ست نیه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناتوانن چوار ساڵ ئیسلامیه‌كان قبوڵ بكه‌ن و زۆربه‌ی جار كوده‌تایان كردوه به‌سه‌ریاندا و خه‌ڵتانی خوێنیان كردوون ، مصریش كۆتا نمونه‌یه كه‌بینیمان چۆن مه‌یدانی رابیعه به‌خوێنی خۆپیشانده‌ران سووركرا .
بۆیه ته‌مه‌نی عه‌لمانیه‌ت زۆری نه‌ماوه به‌ئیزنی خودا ، به‌تایبه‌تی كه‌ئێستا بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان له‌گه‌شه‌دان و تاڕاده‌یه‌ك له‌به‌ره‌و پێش چوندان و عه‌لمانیه‌كانیش له‌ماوه‌ی دوور‌و درێژی ده‌سه‌ڵاتیاندا شتێكی وایان پێشكه‌ش نه‌كردوه ، خه‌ڵكی موسوڵمانیش به‌هۆش هاتونه‌ته‌وه‌و ، به‌ره‌و ئیسلام ده‌گه‌ڕێنه‌وه ، هه‌ربۆیه عه‌لمانیه‌ت ده‌توانێت به زه‌بوزنگ و دیكتاتۆری و گه‌وجاندنی خه‌ڵك درێژه به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بدات ئه‌گه‌رنا ڕۆژی ته‌او بووه .
سه‌رچاوه به‌كارهاتوه‌كان
1 - العلمانیه ، سفر الحوالی
2 - الموسوعه المیسره
3 - به‌راوردی ئاینه‌كان ، ن ، ئه‌نوه‌ر جوندی ، و ، نیهاد جلال حبیب الله
4 - به‌داروخانی موسوڵمانان جیهان چ زیانێكی لێكه‌وت . نه‌ده‌وی ، و ، ئارامی گه‌ڵاڵی
5 - مێژووی ئه‌ورووپا له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ، محمد حسین ته‌وفیق ، عبدالامیر محمد امین ، و ، مسته‌فا سه‌عید علی
6 - پوخته‌ی مێژووی شارستانیه‌ته‌كان ، محمود شاكر ، و ، نیهاد جلال ، مو‌سا محمد عبدالرحمن
7 - مه‌وسوعه‌ی جودی ، مسعود عبد الخالق
8 – ڕۆڵی عه‌لمانیه‌ت له درووستبوونی مه‌ینه‌تی كورد ، مسعود عبدالخالق