09/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دوو حزبه سۆسیالیستهكه له‌سه‌ر میراتی شه‌ڕیانه
سۆسیالیستێكی تریش دامه‌زرا
دوو حزبه سۆسیالیستهكه له‌سه‌ر میراتی شه‌ڕیانه‌و هه‌ریه‌كه‌و له‌هه‌وڵی بچڕاندنی به‌شی خۆیدایه، به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤیش حزبێكی تری سۆسیالیست دامه‌زراوه به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند به‌ربه‌ستێكه‌وه نه‌یانتوانیوه خۆیان رابگه‌یه‌نن، به‌رپرسێكی باڵای حزبی سۆسیالیستی حسێن خه‌لیفه‌ش رایگه‌یاند كه له‌رێی دادگاوه هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن به‌شی خۆیان له سۆسیالیسته‌كه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ببچڕن كه ئه‌مه‌ی دووه‌میان ئاماده نییه هیچ به‌شێكیان پێبدات.
سۆسیالیست، له‌دوو حزبه‌وه بۆ سێ حزب
حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان كه به‌مدواییه كێشه ناوخۆییه‌كانی ته‌قیه‌وه‌و باڵێكی لێ جیابووه‌وه، باڵێكی تری لێبووهوهو ئێستا ته‌نها دهنوكهكهی ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانای فڕینی ماوه‌و بێ باڵه جیابۆوهكانی له‌ئاسمانی سیاسه‌تدا گه‌مه‌ی خۆی دهكاتو تا ئێستاش حكومه‌ت مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ دهنوكهكهدا دهكاتو باڵه‌كان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان په‌راوێزخراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، ئه‌و باڵه‌ی كه جیابووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن سه‌لام گۆمه‌شینی به‌رپرسی لقی ئه‌وروپای حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی دهكرێتو ئه‌وانیش هه‌مان پاساویان هه‌یه كه باڵه‌كه‌ی حسێن خه‌لیفه وه‌ك هۆكاری جیابوونه‌وه به‌كاریانهێنا.
ناوی حزبی سێهه‌م جیاوازه
پێچه‌وانه‌ی باڵه جیابۆوهكهی حسێن خه‌لیفه، حزبی سێهه‌می سۆسیالیست، ناوێكی جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام خۆیان به میراتگری خهباتو تێكۆشانی سۆسیالیست دهزاننو پێیانوایه كه ئه‌وان حزبه راسته‌قینه‌كه‌ی سۆسیالیستن.
له‌مباره‌وه سه‌لام گۆمه‌شینی به‌بزاڤی راگه‌یاند كه له‌مێژه هه‌وڵی به‌ره‌سمی كردنی ئه‌و حزبه‌یان داوه‌و ناوی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستانیشان لێناوه كه ناوی یهكهمو سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه پاوانخوازی‌و بێسه‌روبه‌ره‌یی هۆكاری ئه‌وه بووه خۆیان جیابكه‌نه‌وه‌و هه‌وڵی پێكهێنانی حزبێكی تر بده‌ن كه هه‌ڵگری ناوی یه‌كه‌می حزبی سۆسیالیسته.
حكومه‌تی هه‌رێم، مۆڵه‌ت ناداته حزبی سێهه‌م
پێچه‌وانه‌ی حزبه‌كه‌ی حسێن خه‌لیفه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تی نه‌داوه‌ته‌وه حزبه‌كه‌ی سه‌لام گۆمه‌شینی، ناوبراویش رایگه‌یاند كه به‌ربه‌ستی زۆریان دێته‌پێش.
به‌پێی قسه‌ی سه‌لام گۆمه‌شینی ماوه‌ی 4 ساڵه هه‌وڵی به‌ره‌سمی ناساندنی حزبه‌كه‌یان داوه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم رێگریان لێده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ هۆكاری رێگرییه‌كانی حكومه‌ت بۆ نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی حزب ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌و حزبه ژماره‌ی ئه‌ندامانی كه‌مه‌و تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته رێژه‌ی ئاسایی كه مه‌رجه بۆ دامه‌زراندنی هه‌ر حزبێكی سیاسی.
له‌وباره‌وه، سه‌لام گۆمه‌شینی وتی (مه‌سه‌له‌كه به‌و جۆره نییه، ئێمه زۆر زیاترین له‌وه‌ی كه پێویسته ببێت، به‌ڵام كێشه‌كان سیاسین‌و په‌یوه‌ندی به دۆخی كوردستانه‌وه هه‌یه).
حزبه‌كه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هه‌ڕه‌شه ده‌كات
حزبه‌كه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود هه‌ڕه‌شه له حزبه‌كه‌ی حسێن خه‌لیفه ده‌كات به‌وازهێنان له‌ناو و دروشم‌و لۆگۆ‌و ره‌نگی حزبی سۆسیالیست، به‌ڵام حزبی دووه‌م گوێ به‌و هه‌ڕه‌شانه نادات‌و پێیانوایه كه میراتگری راسته‌قینه‌ی حزب خۆیانن.
له‌وباره‌وه بێرون عومه‌ر فه‌تاح سه‌ركرده له حزبه‌كه‌ی حسێن خه‌لیفه به گۆڤاری بزاڤی راگه‌یاند كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری دروشم‌و لۆگۆ‌و ناوی حزب نابن‌و له‌ئێستاشدا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له دادگادا كێشه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه له‌رێی دادگاوه هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن به‌شی خۆیان له‌و بودجه‌یه وه‌ربگرن كه ده‌درێت به‌حزبی سۆسیالیست.
له‌لایه‌كی تره‌وه حزبه‌كه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئاماده نییه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به‌و حزبه‌ی تر بدات‌و ئه‌و به‌شه بودجه‌یه به‌مافی ره‌وای خۆی ده‌زانێت.
پاش په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی حزبه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان مانگانه‌كه‌ی بووه 300 ملیۆن دیناری عێراقی، له‌كاتێكدا له‌پێشووتردا بڕی 350 ملیۆن دیناری وه‌رده‌گرت.
كێ ده‌یباته‌وه؟
له‌نێوان كێشمهكێشمو شه‌ڕو ركابه‌ری هه‌رسێ باڵه‌كه‌ی حزبی سۆسیالیست‌دا، دادگا بریاری خۆی ئهداتو له‌رێی ئه‌و ده‌زگا باڵایه‌ی قه‌زاییه‌وه كێشه‌كان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌شی زۆری ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ حزبی سۆسیالیست ته‌رخانكراوه بدرێته حزبه‌كه‌ی حسێن خه‌لیفه به‌و پێی زۆرینه‌ی سهركردایهتیو مه‌كته‌ب سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵه‌دایه، هه‌روه‌كچۆن حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان زۆرینه‌ی به‌شه بودجه‌ی به‌ركه‌وت له‌وكاته‌ی قادر عه‌زیزی سكرتێری حزب ته‌جمید كرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا حزبه‌كه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئاماده‌نییه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بداته ئه‌و باڵه جیابووه‌وه‌و به‌نیازیشه له‌دادگا سكالای یاسایی له‌سه‌ر به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی حسێن خه‌لیفه تۆماربكات.
بۆ وه‌رگرتنی رای به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، په‌یوه‌ندی كرابه هه‌ریه‌كه‌له عه‌بدوڵڵای حاجی مهحمودو حاكم رزگاو چه‌ند به‌رپرسێكی تره‌وه، به‌ڵام ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بووون.