حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى نوێى عێراق، يه‌كه مه‌رجى سوننه‌كانى خسته بوارى جێبه‌جێ كردن.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دادى عێراقى ڕايده‌گه‌ياند،"دوێنێ سێشه‌ممه نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی داد كردوه كه لێبوردنی گشتی ده‌یانگرێته‌وه‌و ژماره‌یان هه‌زار و 163 كه‌سه".
حه‌یده‌ر سه‌عدی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی داد، ڕايشى گه‌ياندوه،"دوو لیژنه له وه‌زاره‌تی داد ده‌ستیان كردوه به ئاماده‌كردنی لیستی گیراوان به مه‌به‌ستی ئازادكردنیان له سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه به ژماره 321 له ساڵی 2014 ده‌رچوه و تایبه‌ته به لێبوردنی گشتی".
يه‌كێك له‌مه‌رجى سوننه‌كان بۆ به‌شدارى له‌حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدى به‌ردانى زياتر له 1000 زيندانى بووه، كه له‌لايه‌ن هێزه‌ئه‌منييه‌كانه‌وه به مادده‌ى 4ى تيرۆر ده‌ستگير كراون.