(پەیکەری ڕێکخستن (الهیکل التنظیمي
Organizational Design
پێش ئەوەی بزانین پەیکەری ڕێکخستن چیە دەبێ بزانین پلەپلەیی دەسەڵاتی کارگێڕی پێکهاتەی لاشە یاخود پەیکەرەکەیە، هەر ڕێکخستنێکی قەبارە گەورە ئایا گشتی بێت یان تایبەت، دەبێت لە شێوەیەکی قوچەکی یا پلەپلەیی پێك بهێنرێت، ئەم سیستەمەش لەیاسای کارگێڕی دا پێی دەڵێن سیستمی پلیکانەی کارگێڕی، کەدەسەلات و بەرپرسیارییەکان بەسەر پلە جیاجیاکان دا دابەش دەبێت، بە جۆرێك ئەم دەسەڵات و بەرپرسیارییانە لەناوەوەی ڕێکخستن لە ئاستی بەرزترینەوە دێتە خوارەوە بۆ نزمترین ئاست.
ئەمڕۆ دەبینین سیستمی پلە پلەیی یان قوچکەیی لە کارگێڕییە شارستانیەکاندا پەیڕەو دەکرێت، کە کارەکان لەسەر دابەشکردنی کارمەندان بۆ ئاست گەلیك ئەنجام دەدرێت، بەجۆریك هەر چینێك لەدەسەلات و بەرپرسیاری لەگەڵ ئەوی تر جیاوازە، بەم شێوەیەش دەتوانین پەیکەری دەستگەی کارگێڕی وەك قوچەکێك کە چینەکان فرە بکات، وێنە بکێشین ، وە لەسەر کارمەندانی هەر چینێك دەبێت کەفەرمانی لە کارمەندانی بەرزتر پێ بگات، تا لە کۆتاییدا دەگاتە لوتکەی قوچەك کە بەرزترین سەرۆکی کارگێڕی لێیە.
پلەپلەیی دەسەڵات و شۆڕبوونەوەی لەبەرزترینەوە بۆ نزمترین و بەڕێوەچوونی لەدەستگەی کارگێڕی، بەگرنگترین کۆڵەکەو پایە بنەڕەتییەکانی سەرکەوتن و کارایی هەر رێکخستنێك گوزارشت دەکرێت. ئەگەر پلەپلەیی قوچەکی هەر ڕێکخسنێك پێویست بێت، ئەوا پێوسیتە ئەم پلەپلەییە بەو ئاستانەی لەخۆی دەگرێت لەگەڵ پەیکەری ڕێکخستن بشێت و بەیەکەوە بەندبن، بەوەی کرداری پەیوەندیکردن و جێبەجێکردنی ئامانجەکانی ڕێکخستن دەستەبەربکات، بەجۆرێك لە پەیوەندییە مرۆییەکان و هاریکاری وەبەرهێن لەنێوان تەواوی ئاستەکاندا هەبێت.
ئەم سیتەمەی ڕێکخستن وەکو لەسەرەوە بە کورتی ئاماژەمان پێداوە لە بنکەوە فراوان دەبێت و لەلوتکەدا تەسك دەبێتەوە، کەواتە ئێستا دێینە سەر تەوەری باسەکەمان کە بریتی یە لە پەیکەری ڕێکخستن، لە ڕووی پێناسەو ئامانج و تایبەتمەندێتی و لایەنی باشەو خراپی پەیکەری ڕێکخستن.
پێناسەیەك بۆ پەیکەری ڕێکخستن:- بریتی یە لە دیاریکردن و دابەشکردنی کار لەنێوان کارمەندەکان و کەناڵەکان بەشێوەیەکی گونجاو و وە بەدواداهاتنی سەرۆکایەتی. پەیکەری ریکخستن لەشێوەی پەیکەری لەشی مرۆڤدایە لە گرنگترین سیفاتی ئەوەیە کە پارێزگاری ڕێکخراوەکە دەکات بە پەیوەندییەکی تەواو لەنێوان گشت بەش و بەرێوەبەرایەتی ڕیکخراوەکە.
کەواتە پەیکەری ڕێکخستن ئامانجی ڕێکخستنی پەیوەندیە ناوخۆییەکانی دەزگاو دەستنیشانکردنی لێپرسراوێتییانە.
پەیکەری ڕیکخستن دەلالەت لەوە دەکات پەیوەندییەکی یەك لەدوایەکی بەڕێوەبردن لە ڕێکخراوەکەدا لەشێوەی هەرەم، لەسەرەتاوە دەست پێدەکات بە بەڕێوەبەر یاخود سەرۆك، لەپاشاندا بەشی دووەم لەخواروی سەرۆك هەتا بەشی کۆتایی هەرەمەکە، ئەمەش بەشێوەیەکی پلە پلە دەڕوات واتە (تدرج).
لە تایبەتمەندێتیەکانی پەیکەری ڕێکخستن بریتیە لە :
پەیکەری درێژ‌و کورت Tall Structure and Flat Structure
1. پەیکەری درێژ Tall Structure :- لە پەیکەری کاری درێژدا ئاستی بەشی سەرەوە بەو واتایە دێ کە ژمارەی چینی بەڕێوەبەر زۆرە، کەئەمەش دەبێتە هۆی کرداری جێ بەجێکردنی بڕیاردان خاو‌و لەسەرخۆ بێت.
2. پەیکەری کورت Flat Structure :- لە پەیکەری کاری کورت‌دا ئاستی بەشی سەرەوە بەو واتایە دێ کە ژمارەی چینی بەڕێوەبەر کەمە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ پێدانی لێپرسراوێتی و کەمکردنەوەی زۆری بەڕێوەبەر و زیادبوونی خێرایی جێ بەجێکردنی بڕیاردان. لەهەمانکاتدا هەموو بەرێوەبەریك بەرپرسە لەبەرامبەر زۆری ژمارەی کارمەند.
مەرکەزی و لامەرکەزی Centralization and decentralization
مەرکەزی:- واتا دەسەڵاتدارێتی مەرکەزیە لەلایەنێکی دیاریکراوی ناو دەزگاکەدا، بەو پێیەی دەسەڵاتی پێدراوە لەبەرامبەر چەند کارمەندێکی کەم، لەبڕیاردانیشدا هەمیشە پێویستی بە بەریوەبردنێك هەیە لەئاستێکی باڵادا کەپشتی پێببەستێت.
لەمەرکەزیدا بڕیاردان لەسەرخۆیە، بەڵام لایەنی چاودێریکردنی زۆر باشە، ئەم جۆرە زیاتر لە پەیکەری وەزیفی دا واتە پەیکەری کاردا بوونی هەیەو جێبەجێدەکرێت.
لامەرکەزی:- واتە دەسەڵاتدارێتی بەربڵاوە، بڵاوبوەتەوە بەسەر هەموو پلەکانی پەیکەری ڕێکخستندا، بەو مانایەی لەهەموو چینێکدا بەرێوبەر دەسەڵاتی گەورەو تەواوی هەیە.
نموونە وەکو هەموو بەریوەبەرێك میزانییەی دیاریکراوی خۆی هەیە، بەڵام تەحەکوم دەکات بەو شێوەیەی خۆی دەیەوێت.
لە لامەرکەزیدا بڕیاردەرکردن خێرایە بەڵام چاودێریکردن توندوتیژی کەمترە، ئەم جۆرەیان زیاتر لە پەیکەری کەرتیدا جێ بەجێ دەکرێت.
فەرمی (الرسمیة )Formalization
یاسایی واته که لێره‌دا بناغه‌ی وورد هه‌یه بۆ هه‌موو کارێكی ئازادی ڕێپێدراو بۆ کارگه‌ران که‌مه،یاسایی له ده‌زگا گه‌وره‌کاندا گرنگه بۆ کۆنترۆڵکردنی ده‌زگاکه به‌لام ئه‌وه‌ش بڕیاره‌کان خاوده‌کاته‌وه و توانای داهێنان که‌م ده‌کاته‌وه.
میکانیکی و زیندوو Mechanistic and Organic structures
پەیکەری میکانیکی( آلي) :- ئەو پەیکەرەیە کەمترین مرونە و زۆرترین چاودێری تێدایە، لە لایەنە باشەکانی ئەم پەیکەرە دڵنیایە لە کاریگەری دەرەکی و بێ گۆڕانکاریە لە کاتی کاری دوبارەبوەوەدا. پەیکەری میکانیکی بە ڕەسمی و بەمەرکەزی لە درێژترین پەیکەری کارکردندایە.
پەیکەری زیندوو ئەندامی( الحیوي) (العضوي):- ئەم پەیکەرە زۆرترین مورنەو لامەرکەزییەتە، بەڵام بە سروشتی حاڵ کەمترین چاودێری تێدایە. ئەم جۆرەیان باشترین جۆرە بۆ حاڵەتی گۆڕانکاری کاریگەری دەرەکی بە شێوەیەکی خێرا، هەروەها بۆ حاڵەتی کۆمپانیاکان لەبواری خزمەتگوزاریو بەرهەمی زۆر باش بەرهەم دێنێ. ئەم پەیکەرە بەلامەرکەزی و بەبێ ڕەسمی لە نزمترین پەیکەری کارکردندایە.
دروستکردنی پەیکەری کار کڵێشەی هەرەمی وەردەگرێت، هەرەمی پەیکەر بەچەند هەنگاوێك دەبێت وەك:-
1) دەستنیشانکردنی ئامانجی ڕێکخراوەکە.
2) هەلومەرجی دابینکردنی نەخشە.
3) دابەشکردنی کار.
4) دروستکردنی پەیکەری ڕیکخستن.
5) شیکاری کار.
6) پێداچونەوەو ڕێکخستنی کارەکان.
7) دروستکردنی پەیکەری کار‌و کڵێشەکەی.
سودو قازانجی پەیکەری ڕێکخستن:-
• تێگەیشتنە لە بەڕێوەبردنی ئیدارەی ڕێکخراوەکە، بەو شێوەیەی کە سیستمی پەیکەرەکە دەستنیشانی کردوە بەشێوەیەکی زانستی و ڕاست تا دەگاتە نزمترین ئاستی پەیکەرەکە.
• یارمەتیدەرە لە جێبەجێکردنی نەخشە بەسەرکەوتووی و بەدیهینانی ئامانج.
• ئاسانکاری لە نیشانەکردنی بازنەی ئەندامەکان لە ڕیکخراوەکەدا، هەروەها دەستنیشانکردنی ئەو داواکاریانەی پێویستن لەریکخراوەکەدا.
• یارمەتیدەرە لە بڕیاردەرکردن و مومارەسەی هێز.
خراپی و زەرەری پەیکەری ڕێکخستن:-
• درێژی پەیکەری ڕێکخستن لەسەرەوە بۆ خوارەوە دەست پێدەکات بەشێوەیەکی خاو و لەسەرخۆ کارەکان دەڕوات، وەختی زۆر دەوێت، پێویستی بە ئیدارەیەکی بەرز هەیە.
• درێژی پەیکەرەکە دەبێتە هۆی دواکەوتنی بڕیاردان و چارەسەرکردنی گرفتەکان.
• پیشاندانی پەیکەری ڕێکخستن لە ڕاستەوە بۆ چەپ بەشێوەیەکی گەورە، ئەمەش بەڵگەیەکی دیارە کە ئەم ڕێکخراوە مەرکەزیەتی هەیە، وەهەروەها بەڕێوەبەر دەیەوێت هەموو شتێك لەدەست خۆیدا بێت لەگەورەوە بۆ بچوك بۆ کارێك بچنە لای بەڕێوەبەر.
ئەو سێ تایبەتمەندێتیە سەرەکیانە کامانەن لەپەیکەری ڕێکخستندا کە دەبێ هەبێت، سودیان چیە و پەیوەندی نێوان ئەو تایبەتمەندێتیانە چین؟
1- ئاڵۆزاوی: ئه‌میش به سێ جۆر ده‌بێت ئه‌ویش جیاوازکردنی ئاسۆیی واته چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی چالاکیه ڕێكخراوه‌ییه‌کان – هه‌روه‌ها جیاوازکردنی شاووڵی یان قوڵایی په‌یکه‌ری ڕێكخراوه‌یی که‌به چه‌ندێتی ڕێكخراوه‌یی پێوانه ده‌کرێت – هه‌روه‌ها جیاوازکردنی جوگرافی یان ئاسۆی بڵاوبونه‌وه و دابه‌ش بوونی چالاکیه‌کانی ڕێكخراوه‌که به شێوه‌ی جوگرافیایی، هه‌روه‌ها هه‌رچه‌ندێك جیاوازکرده‌کان زیادبکرێن په‌یکه‌ری ڕێكخراوه‌ییش ئاڵۆزتر ده‌کرێن و ده‌بێته بارێکی گرانترله‌سه‌رشانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان.
2- پله‌ی یاسایی بوون : ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ست بوون و پله‌ی پابه‌ندی ڕێكخراوه‌که‌یه به یاساکان و بەو بناغه‌و بڕیارانه‌ی که‌ڕێكخراوه‌که پێوەی پابه‌نده له ئاڕاسته‌و ڕێكخستنی هه‌ڵس وکه‌وتی ئه‌ندامانی له‌کارکردندا و به‌ربه‌ستیشی گه‌شه‌ی که‌سێتی پێگه‌یشتووی داهێه‌ره.
3- ناوه‌ندێتی(مه‌رکه‌زی) : ئاماژه‌یه بۆ کات و شوێنی ده‌رکردنی بڕیاره‌کانی ڕێكخراوه‌که‌و دابه‌شکردنی ووزه‌کانه.
په‌یوه‌ندی نێوان ئاڵۆزکاری و یاسایی بون و ناوه‌ندێتی :
لامه‌رکه‌زێتی زۆر ئاڵۆزه‌و په‌یوه‌ندی پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌رکه‌زیه‌ت و ئاڵۆزکاری.
ئه‌نجامه‌کانی نێوان مه‌رکه‌زی و پله‌ی یاسایی بوون هه‌ندێك جار پێچه‌وانه و لەیەک ئاڵاوو و په‌یوه‌ندیه‌کی لێڵ و ده‌رکراوی یه‌کترن.
یاسایی بوون و ئاڵۆزکاری ده‌بنه سه‌ره‌نجامی چاودێری تووند وکۆنترۆڵکردن، هه‌رچه‌ند جیاوازکاری زیاد بکات ئه‌وا کاری توندوتۆڵی هه‌ڵسوکه‌وت زیادو تووند ده‌بێت.
لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌کانی په‌یکه‌ری ڕێكخراوه‌یی کامانەن :
1- دابه‌شکردنی کار، به‌رپرسیارێتییه‌کان، ده‌سه‌ڵاته‌کان له نێوان تاکه‌کاندا.
2- دیارکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌رکه‌سێك بۆ شوێنکه‌وتووه‌که‌ی، ئه‌و شوێنکه‌وتانه‌ش کێن و به‌رجه‌سته‌کردنی سه‌رپه‌رشتیارێتی و بواره‌که‌ی.
3- کۆکردنه‌وه‌ی تاکه‌کان له به‌شه‌کان و به‌شه‌کانیش له کۆمه‌ڵدا و کۆمه‌ڵه‌کانیش له یه‌که‌کاندا وەهەروەها به‌م شێوازه.
4- ده‌سه‌ڵات پێدان و ڕێكخستنی کاروباره‌کان بۆ چاودێریکردنی گرێ و په‌یوه‌ندیه‌کان.
5- ڕێكخستنی رژێم وهۆکار بۆ زامنکردنی په‌یوه‌ندی ناوخۆیی چالاك بۆ به‌شداریکردنی تاکه‌کان له دروستکردنی بڕیار و ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و پێشکه‌شکردنی به‌رهه‌می نوێ.
6- به‌ده‌ستخستنی هۆکار وبناغه‌ی پێویست بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای کارگه‌ران.
ڕێکخستنی کار چیه ؟ مه‌به‌ستیش له بواری کار و قوڵایی کاریش چیه ؟
ڕێكخستنی کار: به‌گرنگترین بڕیاره‌کانی په‌یکه‌ری ڕێكخراوه‌یی داده‌نرێت و زۆر ئاڵۆز و گرانه، هه‌روه‌ها ڕێكخستنی کار شیکردنه‌وه‌ی کاره‌که له‌خۆده‌گرێت بۆ دیاریکردنی ئاسته‌کان و داواکاریه‌کانی کاره‌که‌و دۆخه‌که‌ی و په‌یوه‌ندی ئه‌و کاره به تاکه‌کانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی بابه‌تیانه.
بواری کار: ئه‌مه‌ش بواری هه‌مه‌ڕه‌نگی فرمانه‌کان و ئەرکەکانن.
قوڵایی کاره‌کان : ئه‌مه‌ش واته‌ی بواری سه‌ربه‌خۆیه‌تی و ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌کاتی به‌جێهێنانی چالاکیه‌کانی تاکه‌کانی ڕێكخراوه‌که.
گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی میکانیکی و هه‌ڵسوکه‌وتی گه‌وره‌کردنی کار‌و هه‌ڵسوکه‌وتی به‌سوڕکردنی کاره‌کان:
ڕەفتاریی ئالی(میکانیکی) : پشتبه‌ستوو به جوڵه‌ی زانستی واته کاره‌کان بریتی ده‌بن له ئه‌رکی دیاریکراو و به‌ئامانج گه‌یاندنی به‌پێی پێوانەی دیاریکراو بۆ به‌رهه‌مێكی به‌رز و په‌روه‌رده‌کردنێكی ئاسانی کارگه‌ران به‌ڵام به‌رهه‌مه نێگه‌تیڤه‌کانی که به‌رزبوونه‌وه‌ی بازنەی کارەکان و ئاستی ئاماده‌نه‌بوون و برینداربوون و سکاڵاکردن..
ڕەفتاریی گه‌وره‌کردنی کار: له ڕێگه‌ی بره‌ودان به هه‌مه‌ڕه‌نگکردنی ئه‌رکه‌کان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ناڕه‌حه‌ت بوونی مه‌عنه‌ویه‌تی دابه‌زیوو و بێ خه‌مبوونی به‌رهه‌م هاتووی تایبه‌تمه‌ندکردنی بێشوومار که‌ئه‌وه‌ش سه‌ره‌نجامێكی پۆزه‌تیڤانه‌ی کاره‌کان به‌ڵام زۆری له حه‌وافیزدا نمونه‌ی سه‌ربه‌خۆیه‌تی له به‌ده‌ستهێنراو.
ڕەفتاری ڕۆشنکردنی کارگوزاری: ئەمە مانای وایە کە کارگوزار لەکارەکانیدا جێ گۆڕکێی پێبکرێت، بۆ ئەوەی هەست نەکات بەخەمۆکی و ڕۆتین هەروەها پێویستە جۆراو جۆریەتی کارەکانیش ڕەچاوبکرێت، بەڵام ئەم جۆرە ڕەفتارە ئاستی تاکەکان و ڕەزامندیان، چونکە ڕۆشنگەری بۆ تێکڕایی کارە ڕۆتینیەکان هەمەجۆرە هەروەکو یەك کاری ڕۆتینی.
تایبەتمەندیەکانی کاری هاندان و ڕەفتارەکانی بەپێزکردنی کار لەم خاڵانەی لای خوارەوە دەبینرێت؟
بەپێزکردنی کار: بەواتای کارکردن خۆی لەخۆیدا هاندانێکی گرنگە بۆ تاکەکان، بەمەرجیك کارەکە بەهاداربێت و پێکهاتە بێت لە(تەحدا) کردن و هەمەجۆریەتی و بەرپرسیاریەتی و زیاتریش ئازادی بێت لەبەرئەوە تاکەکان توانایەکی باش ئەخەنە کار بۆ بەئەنجام گەیاندن.
تایبەتمەندی کار و هاندان:
1. بەهرە هەمەجۆریەکان: مەودایی بونی کار لە توانا‌و بەهرەکان بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەرکەکان.
2. پێناسەی لێکۆڵەرەیی لەکاردا: مەودایی بەئەنجام گەیاندنی یەکە تەواوەکانە لە کاردا دەتوانرێت بناسرێتەوە لێکۆڵینەوەی لێبکرێت.
3. گرنگی ئەرکەکان: مەودایی کاریگەری کار لەسەر کارگوزارەکان و ژیانی تاکەکانی تر لەدەرەوەو ناوەوەی ڕێکخراوەکە.
4. سەربەخۆیی: مەودایی فەراهەم هێنانی سەربەستی لەکاردا بۆ کارگوزارەکە لەخشتەی کارەکانیدا،وە دیاریکردنی بەدواداچونەکان و شتی تر.
5. زانینی بەرهەم: مەودای پەی پێ‌بردنی کارگەر لەئاستی کارەکەی و چالاکی توانا‌و ئەرکەکانی.
6. کارلێکردن لەکاتی کاردا: مەوادی تێکەڵبوونی تاك لەگەڵ کەسانی تر لەکاتی ئەنجامدانی کاردا.
مەبەست لە توانا سازی چیە؟
پێکهاتوە لەکاری دابەشکردنی بەرپرسیارێتی بڕیاردان و سەربەخۆیی لەئاستەکانی خوارەوە لەپلەی هەرەمەکەدا(قوچەک)، زۆر بەدەگمەن تیشك دەخرێتە سەر کاتەکان بۆ بڕیاردان بەڵام هەمیشە تیمێکی کا دادەمەزرێنرێت بۆ ئەو مەبەستە.
گفتوگۆکردنی ڕەفتاری کڵێشەکردنی کار لەسەر بناغەی تیمی کار؟
لەبناغەوە پابەندە بەتیمێکی کار کە پێکهاتوە لە چەند کەسانێکی تەواوو سەربەخۆ ( کارگێڕی خۆجێێ) کە بەشدارن لە کێشەکان و دۆزینەوەو دیاریکردنی چارەسەرو پێشخستنی تیمەکە بە پێشکەشکردنی بۆچونەکان بۆ کارگێڕی.
تێگەیشتن لە نەخشاندنی کار:
مەبەست لە نەخشاندنی کار ئەو کۆمەڵە کردارەیە کە بەدوای یەکدا ڕێك دەرخرێت لەکاردا، بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئاستی گونجاندن لەنێوان کارگوزارەکان و کارەکانیان، لەگەڵ هاوشانبوون و گونجاندنی چالاك بۆ چاککردنی دۆخی ئەو کارەی کەئەبێتە لێوەشاوەیی بەرهەم و کەمکردنەوەی کاتی پێویست بۆ ئامانجەکانی ڕیکخراوەکە.
نوێترین ڕەفتارەکانی نەخشاندنی کار ئەمانەی خوارەوەن:
1. نەخشاندنی کارەکان لەسەر بناغەی تیمی کار، واتە گروپی بچوك پێکهاتووە لە چەند کەسێك کە هەڵدەستن بەهەمان کار، هەروەها هەفتانەش کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کارەکان و دیاریکردن و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان.
2. تواناسازی کەئەویش کاری دابەشکردنی بەرپرسیارێتی بڕیاردانە لەئاستە نزمەکانی پلەی پەیکەردا.
3. چەسپاندنی ڕێگە چارەی هاوشێوە بۆ دروستکردنی خشتەیەك بۆنموونە: کارکردن لە هەفتەیەکدا تەنها چوار ڕۆژ، هێمنی لە وادەکانی کاتدا، هێمنی شوێنی کارەکە وەکو هەندێك جار لەماڵەوە، دابەشکردنی کارەکە لەگەڵ هاوکارەکاندا.
جیاوازیکردن لەنێوان ڕێکخستنی کار‌و ڕێکخستن لەسەر بنچینەی بەرهەم؟
• بەکارهێنانی ڕێکخستنی کار لە حاڵەتە چەسپاوەکاندا کە نەگۆڕن لەگەڵ ئەو ریکخراوانەی کە خاوەن بەرهەمن یان ناوچە هاوچەشنەکان کەهەمە ڕەنگ نین بەشێوازیك هەر یەکەیەکی رێکخراوەیی تایبەتمەندی دیاریکراوی هەیە وەکو بەرهەم و فرۆشتن.
• ڕێکخستن لەسەر بنچینەی بەرهەم کاتیك بەکاردێت کەپڕۆژەکە گەورەبێت و بەرهەمەکانی یان بەکاربەرەکانی یاخود بازاڕەکانی هەمەجۆربن بەشیوەیەکی فراوان و لەو حاڵەتە ناجێگیرانەی کە پێویستی بە پلەیەکی بەرز لەهەستیاری و داواکاری هەیە.
لایەنە باشەکانی پسپۆڕی ڕۆڵبینین، وە کەم کردنەوەی تواناکانی کەمکردنەوەی تێچوون:
- ئاسانکاری ڕێزبەندی کاتەکان چونکە کارەکان هاوشێوەن لە پیشەیەکدا.
- ئەبێت کارگێری باڵا دەبێت هاوکاری بکات لە چاودێریکردنی کارەکان.
- دەسەڵات سەرنج دەخاتە سەر بەرپرسیارێتی لە یەکەیەکی ڕێکخراوەییدا.
- دیاریکردنی بەرپرسیارێتی لە قازانجدا.
- ئاسانکاری دیاریکردنی ڕۆڵبینین و پێوانەکردنی.
- بەدەست خستنی بناغەیەکی باش بۆ ڕاهێنانی بەرێوبەرەکان.
لایەنە خراپەکانی – ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی تایبەتی واتە(کەسی) لە پێش بەرژەوەندی ڕێکخراوەکە ( گشتی ):
- بەرپرسایرێتی گشتی دەکەوێتە سەرشانی سەرۆك.
- قورسبوونی ئەرکەکان لەئەستۆی سەرکردەی ڕیکخراوەکە.
- گرانیی گونجاندن لەنێوان چالاکیە سەرەکیەکان هەرچەند ڕێكخراوەکە بەرفراوان بێت.
- بەرزبوونەوەی تێچونەکان لەئەنجامی دووفاقیەتی تواناکان.
- پێویستی بەژمارەی زۆری ئەو کەسانە دەبێت کەتوانای بەریوەبردنیان هەیە.
- گرانبوونی چاودێری چالاك لەلایەن دەستەی باڵاوە.
ناساندنی مودای سەرپەرشتیارێتی، ئەو فاکتەرانە چین کە کاریگەریان لەسەر هەیە و گفتوگۆکردنی پەیوەندی مەودای سەرپەرشتیارێتی بە پەیکەری ڕێکخستنەوە؟
مەودای سەرپەرشتیارێتی : ئاماژەکردنە بۆ ژمارەی زۆرترین کەس کەسەرۆك ئەتوانێت بە چالاکی سەرپەرشتیاری بکات، وە ئەو ژمارەیەس دیاریکراو نیە بەڵکو پابەندە بە هەندێ فاکتەرەوە.
ئەو فاکتەرەکان ئەمانەن: ( توانای سەرۆك، توانای ژێر دەستەکان، سروشتی کاری ژێر دەستەکان، مەودای کالێکردن، قەبارەی ئەو کارە ناسەرپەرشتیاریانەی کەسەرۆك لێی داوادەکرێت، مەودای دوبارە بوونەوەی گرفتە نوێیەکان لەکاردا، مەودای بەرفراوانی لە پراکتیزەکردنی فەرمی لە ڕێکخراوەکەدا).
پەیوەندی سەرپەرشتیارێتی بە پەیکەری ڕێکخستنەوە:
ئەو پەیوەندیە پێچەوانە گۆڕانەیە لەنێوان مەودای سەرپەرشتیاری و ژمارەی ئاستەکان، هەرچەند مەودای سەرپەرشتیارێتی کەم ببێتەوە ژمارەی ئاستە ڕێکخراوەییەکان لە پەیکەری ڕێکخستندا زیاددەکات و هەروەها بە پێچەوانەشەوە، هەرچەندە ژمارەی ئاستەکانی ڕیکخراوەیی پلەی پەیکەری درێژبێت لەکاتێکدا مەودای سەرپەرشتیارێتی بەرفراوان دەبێت ڕوودەکاتە پەیکەرێکی ڕێکخراوەیی ساکار.
ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی دەسەڵاتی جێبەجێکارو دەسەڵاتی ڕاوێژکاری و دەسەڵاتە پیشەییەکان هەروەها پەیوەندی نێوانیان:
1) دەسەڵاتی جێبەجێکاری: ئەمەش پابەندە بە پەیوەندی سەرۆك و ژێردەستەکانی.
2) دەسەڵاتی ڕاوێژکاری: پشت دەبەستێت بە ئەزمونەوە .
3) دەسەڵاتی پیشەیی: پابەندە لەنێوان پیشەو پراکتیزەکردنی لەلایەن سەرۆك یا ( بەڕێوبەر) بەسەر ئەو یەکانەی کە ڕاستەوخۆ کە بەسەرۆکەوە نەبەستراون.
سەرئەنجام گەشتینە ئەوەی بڵێین (پەیکەری ڕێکخستن بەشێوەیەکی ئاشکرا بەپێی ئاستی بەڕێوەبردن و نەخشەی دەسەڵات پەیوەندی هەیە لەنێوان یەکە کارگێڕیەکاندا.
کەواتە (پەیکەری ڕێکخستن بایەخ و گرنگی خۆی هەیە کە پەیکەرێکی ڕاست و بی خەوش بێت، هەبوونی پێویستە لەگشت بەشە جیاجیاکان خۆی نیشانبدات کەپەیکەر دەلالەت لەوە دەکات کە کارکردن هەیە بەپێدانی مووچەو بەهەموو لایەنە باشەکانیەوە بەگشتی).
*** لەکۆتادا دەڵێم باسکردنی ئەم بابەتەم بە پێویست زانی هەرچەندە بە کورتی باسم لێوەکردوە بەڵام تاڕادەیەك ئاشنابوونە بە (هەیکلی تنظیمی).
سەرچاوەکان:
- الادارة الاسلامیة ( دکتور فوزی کمال)
- بنەماکانی کارگێڕی ( شاخەوان جمال حبیب اللە)
- http://kenanaonline.com/users/ahmedkordy/posts/124222
- http://www.hrdiscussion.com/hr5691.html
- http://www.djelfa.info/vb/archive/index.php/t-41428.html