له‌هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه له‌شارى كه‌ركوك به‌نزين له‌سه‌رجه‌م به‌نزينخانه ئه‌هلى و حكوميه‌كان ده‌بێته 800 دينار.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەرانیدا پارێزگاری كەركوك نەجەمەدین كەریم رایگەیاند ،"لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووە نرخی بەنزین بۆ هەر لیترێك بۆ ٨٠٠ دینار دادەبەزێ و لە گشت بەنزینخانە ئەهلییەكانی ئەو شارە بەهەمان نرخ دابەشدەكرێت".
هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامهونيهدا، پارێزگارى كه‌ركوك ڕايگه‌ياندوه ،"بەنزین بەشێوەی كۆبۆن بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەكرێت و هەفتانە بۆ هەر ئۆتۆمبێلێكی تایبەت 40 لیتر و بۆ تەكسی و ئۆتۆمبێلەكانی كەرتی گشتی 80 لیتر دەبێت".
پارێزگاری كەركوك ئەوەشی راگەیاند ،"بەپێی ئەو گرێبەستانەی كە ئەوان لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی گواستنەوەی سووتەمەنی واژویان كردووە جۆری ئەو بەنزینەی كە دێتە شاری كەركوك كوالیتی بەرزە".
پاش ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى پاڵاو گه‌ى بێجى له‌لايه‌ن چه‌كدارانى "داعش" وه قه‌يرانى به‌نزين له كوردستان و ناوچه‌كه سه‌رى هه‌ڵداوه ونرخه‌كه‌ى به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش نيگه‌رانى لاى ته‌واوى هاونيشتيمانيانى كوردستان دروست كردوه و له‌وباره‌يه‌شه‌وه خۆپيشاندان له زۆرينه‌ى هه‌ره‌زۆرى كوردستان ئه‌نجام درا.