10/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرنوسەری گۆڤاری بزاڤ دەستبەسەرکرا
لەسەر سکاڵایەکی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی، سەرنوسەری گۆڤاری بزاڤ دەستبەسەر کراو بە کەفالەتی کەسێتی ئازادکرا.
ئەمڕۆ چوار شەممە دلێر عەبدوڵڵا سەرنوسەری گۆڤاری بزاڤ دەستگیرکراو پاش بریاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سلێمانی، بە کەفالەتی کەسێتی ئازادکرا.
دەستگیرکردنی سەرنوسەری بزاڤ بەهۆی سکاڵایەکی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانییەوە بوو کە لەسەر راپۆرتێکی گۆڤارەکە لە بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمارکرابوو.
لەوبارەوە دلێر عەبدوڵڵا سهرنوسهرى گڤارى بزاڤـ ڕايدهگهيهنێت ،"لەژمارە 8ی گۆڤارەکەمان راپۆرتێک لەسەر تاقیگەی ناوەندی سلێمانی بلاوکرایەوە کە باسی گەندەڵییەکانی ئەو بنکەیە دەکات، بەڵام فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی لەبری بەدواداچوون بۆ کێشەکەو سزادانی کەمتەرخەمەکان، داوای یاسایی لەدژی ئێمە تۆمارکردووە".
ناوبراو وتییشی،"ئێمە بەڵگەو زانبیاری تەواومان لایەو پێشکەشی دادگاو دادوەری لێکۆڵینەوەی دەکەینء هیچ باکێکیشمان بە زیندانی کردن نییە چونکە ئەوەی کراوە لەگۆڤارەکە لەپێناوی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانە".
لەبەشێکی تری قسەکانیدا سەرنوسەری گۆڤارى بزاڤـ ڕايدهگهيهنێت،"بەداخەوە لەبری پاداشتکردنمان بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵی، دەستبەسەر دەکرێین، ئێمە دڵنیایین ئەوانەی داوای یاساییان لەسەر ئێمە تۆمارکردووە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەممان دروستبکەن تا بەدوای گەندەڵییەکانی تریانەوە نەچین، زانیاری ووردترمان لەسەر تەندروستی سلێمانی هەیەو لە ژمارەکانی داهاتووی بزاڤ بە بەڵگەوە دەخرێتە روو".