11/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تاڵه‌بانی: سه‌دام زۆر به‌ڕه‌وشت بوو
نایه‌وێت باسی ئیسرائیل بكات
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكی كه ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیدا ماوه‌ته‌وه، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ستایشی سه‌دام حسێنی سه‌رۆك كۆماری له‌سێداره‌دراوی عێراقی كردووه‌و له‌وباره‌وه وتویه‌تی (سه‌دام زۆر به‌ڕه‌وشت بووه).
له‌به‌شی چواره‌می گێڕانه‌وه‌كانیدا، جۆن لی ئه‌ندرسۆنی رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی باس له چه‌ند لایه‌نێكی تری ژیانی تاڵه‌بانی دهكاتو له‌زاری ناوبراوه‌وه هۆكاری ماچكردنی سه‌دام حسێن ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه چه‌ندین نهێنی تر له‌باره‌ی تاڵه‌بانییه‌وه ئاشكرا دهكاتو باسی ئه‌و هه‌وڵه‌ش ده‌كات كه له‌لایه‌ن مۆسادی ئیسرائیلییه‌وه بۆ تیرۆركردنی تاڵه‌بانی دراوه.
سه‌ركرده‌كانی بینیوه
تاڵه‌بانی سه‌ره‌تا ماركسی بوو، پاشان بووه (ما‌و)ی "تێۆره‌كانی ما‌و سه‌رنجی تاڵه‌بانیان راكێشاوه سه‌باره‌ت به شه‌ڕی میلی بۆ شه‌ڕكردن له‌چیاكان دژی سستمی دیكتاتۆری"، له‌سالێ 1955 تاڵه‌بانی گه‌شتی كردووه بۆ وڵاتی چین به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی خوێندكاری عێراقی سۆسیالستی، له‌مباره‌یه‌وه مام جه‌لال ووتی (شو ئان لای سه‌رۆك وه‌زیرانی چینم بینی‌و ماچیشم كرد، هه‌روه‌ها سه‌رۆك (ما‌و)م بینی بهلاَم له‌نزیكه‌وه نا).
هه‌روه‌ها لایه‌نگیری كه‌یسی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی دژ به ئیمپریالیزم بووه ئه‌و كاتانه، هه‌روه‌ها له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی دروستكردوه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له جه‌مال عه‌بدولناصر لهمیسرو یاسر عه‌ره‌فات لهفهلهستینو مه‌لیك حسێن لهئهردهنو معه‌مه‌ر قه‌زافی له‌لیبیاو حافز ئه‌سه‌د له‌سوریا، له‌نوسینگه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ته‌نها وێنه‌یه‌ك هه‌ڵواسراوه ئه‌ویش وێنه‌ی خۆی‌و حافز ئه‌سه‌ده، له‌مباره‌یه‌وه ووتی (حافز ئه‌سه‌د زۆر باش بوو له‌گه‌ڵم).
مۆساد هه‌وڵی تیرۆركردنی داوه
له‌ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكاندا تاڵه‌بانی به‌شێكی كاته‌كانی له‌به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان به‌سه‌ربردووه‌و كاریكردوه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی میلی بۆ ئازادكردنی فه‌ڵه‌ستین كهبهرهیهكی فه‌له‌ستینی ماركسی بووه.
ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌مێكی ئاڵۆزه‌و تاڵه‌بانی زۆر به‌كه‌می نه‌بێت باسی ناكات، بهلاَم ئه‌و كوردانه‌ی كه‌نزیكی ئه‌و بوون باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر رادیكال بووه‌و لهماوهیهكیشدا به‌شداربووه لهپلانگێرییهك بۆ فڕاندنی فرۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها ده‌وترێت وازی له‌و كارانه هێناوه دوای ئه‌وه‌ی ناسیاوێكی ئاگاداری كردوه‌ته‌وه كه مۆساد هه‌وڵی تیرۆركردنی داوه.
دژی ئه‌مه‌ریكا بوون
تاڵه‌بانی پێی ووتم (بروامان وابوو له‌رابردوو ئه‌مه‌ریكا دوژمنی گه‌لی كورده له‌عێراق) له‌دوای روداوه‌كانی ئه‌نفال تاڵه‌بانی كاته‌كانی له‌نێوان دیمهشقو تاران به‌سه‌ر ئه‌برد له‌مباره‌یه‌وه ووتی (هه‌وڵمان ئه‌دا په‌یوه‌ندیه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت، بهلاَم ئه‌و كات ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمان بوو له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی سه‌دام حسێن‌و توركیا‌و ولاَتانی دیكه، ئه‌مه‌وێت پێت بڵیم ئه‌و كاته‌ی سه‌دام حسێن شه‌ری كوێتی كرد ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده نه‌بوون گوێم لێ‌بگرن گه‌شتیشم كرد بۆ ئه‌مه‌ریكا بهلاَم ئاماده نه‌بون ته‌نانه‌ت بمبینن).
بۆچی سه‌دامی ماچ كردووه؟
پاش رووداوه‌كانی راپه‌رین به‌ره‌ی كوردستانی كه‌وتنه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رژێمی سه‌دام حسێن، ئه‌م گفتوگۆیه وێنه‌یه‌كی ناشرینی بۆ تاڵه‌بانی دروستكرد كاتێك ده‌ركه‌وت ماچی رومه‌تی سه‌دام ده‌كات، تاڵه‌بانی وه‌ك رونكردنه‌وه پێیی ووتم (بهلاَم ئه‌زانیت گه‌لی كورد له‌به‌رده‌م مه‌ترسی له‌ناوچوندا بون) هه‌روه‌ها ووتی (سه‌دام زۆر به‌ره‌وشت بوو به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئێمه، هاته لای ده‌رگاكه‌و پێشوازی لێكردین‌و ماچی یه‌كتریشمان كرد، به‌راستی زۆر خۆشه‌ویست بوو له‌گه‌ڵمان).
گفتوگۆكان ده‌ریخستن دواتر تاڵه‌بانی چه‌ند (ووشه‌یه‌كی زبر)ی به تاریق عه‌زیز جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ووتوه سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵه‌بجه، تاڵه‌بانی باسی كرد كاتێك دواتر چاوی به‌سه‌دام حسێن كه‌وتوه‌و داوای لێبوردنی كردوه به‌هۆی نه‌شاره‌زایی تاریق عه‌زیز له‌وه‌ی رویداوه بهلاَم بێ ئه‌وه‌ی بڵێت داوای لێبوردن ئه‌كه‌م ته‌نها ووتی (لهههستهكانتان تێئه‌گه‌م سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال).
تاڵهبانیو عه‌لی كیمیایی
هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی باسی له‌چاوپێكه‌وتنی خۆی‌و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به‌عه‌لی كیمیایی ئامۆزای سه‌دام حسێنی كرد‌و وتی (مه‌جید پێی وتم تۆ زیاده‌رۆیی ده‌كه‌یت له‌باسكردنی ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌نفال (182000 سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار) كه‌س نیه به‌ڵكو ته‌نها 106000 سه‌دو شه‌ش هه‌زار كه‌س ده‌بون، لێره‌دا وه‌ك گاڵته پێكردن تاڵه‌بانی پێكه‌نی،
شه‌ڕو ئاشتی
تاڵه‌بانی وتی (شه‌ڕكردن یاری تۆپی سه‌رمێز نیه به‌ڵكو هه‌وڵی له‌ناوبردنی هه‌ردولایه بۆ یه‌كتری، كاتێك شه‌ڕمان دژی سه‌دام حسێن ده‌كرد هه‌وڵی لهناوبردنیمان ده‌دا هه‌روه‌ها ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌مه شتێكی ئاساییه، كاتێك جه‌نگ ده‌وه‌ستێنین هه‌ردوولایه‌نی شه‌ڕكه‌ر دادهنیشنو پێشوازی له‌یه‌ك ئه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش له‌هه‌موو جێگایه‌كی جیهان روده‌دات، "ما‌و" له‌گه‌ڵ "كان جان جیك" دانیشت له‌كاتێكدا ژن‌و منداڵی ما‌و و هه‌زاران شیوعی كوشتبوو بهلاَم كاتیك گفتوگۆی ئاشتی هاته پێشه‌وه پێویست بوو له‌گه‌ڵ یه‌كتری دابنیشن ئه‌مه كاروانی ژیانه).
ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌شیاوه
سه‌باره‌ت به‌ده‌وڵه‌تی كوردی تاڵه‌بانی به‌مشیوه رونكردنه‌وه‌ی داوه (من سۆسیالستیم) منیش تاوێك وه‌ستام بۆ ئه‌وه‌ی باسی خۆی بكات درێژه‌ی پێداو وتی (بهلاَم به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سۆسیالستی له‌عێراق كارێكی نه‌شیاوه، بابلێین كوردستان جاری سه‌ربه‌خۆیدا، وه ده‌وڵه‌تانی دراوسێ هه‌ریه‌ك لهتوركیاو سوریا‌و ئێران‌و عێراق بریاریاندا دژایه‌تی نه‌كه‌ن ته‌نها سنوره‌كانیان داخست، چۆن ئه‌توانین بژین؟ بابڵێین نه‌وتمان هه‌یه – چۆن ئه‌توانین بینێرینه ده‌ره‌وه؟).
درێژه‌ی پێداو وتی (ئه‌گه‌ر كوردستان جاڕی سه‌ربه‌خۆیی بدات ئێران‌و توركیا‌و سوریا هێرشی ده‌كه‌نه سه‌رو عێراقیش قبوڵی ناكات ئێمه‌ش ناتوانین به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو ولاَته بگرین).
مالكی‌و تاڵه‌بانی
له‌یه‌كێك له‌كۆبونه‌وه‌كان مالكی گله‌یی ئه‌وه‌ی كردووه كهئهمهریكیهكان یارمه‌تی ته‌واویان نه‌داوه بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ئاسایشی ولاَت، هێزه‌كانی خاوه‌نی مهترلۆز نین ئه‌مه‌ریكیه‌كانیش به‌بڕوای ئه‌و ئاماده‌نین هاوكاری بكه‌ن، تاڵه‌بانی به‌مالیكی وت (برای به‌رێزم مالیكی ئێمه هه‌مومان له‌گه‌ڵتاین هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كار بكه‌ین له‌گه‌ڵ هاوكاره ئه‌مه‌ریكیه‌كان نیگه‌ران مه‌به هه‌وڵ ئه‌ده‌ین چه‌كی قورست بۆ په‌یا بكه‌ین به‌نهێنی).
،كاتێك ئه‌مه‌ی وت تاڵه‌بانی ده‌ستی خسته سه‌ر دهمیو به‌شێوه‌ی شانۆیی ووتی "شششششششش".