وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، ڕايده‌گه‌يه‌نێت، سوپاى وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه بۆبه‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى له‌دژى گروپى چه‌كدارى داعش و ده‌شڵێت، سوپا چاوه‌ڕوانى فه‌رمانه.
له‌ميانه‌ى لێدوانێكيدا، جاک هیگڵ، وەزیری بەرگری ئەمەریكا، ڕايگه‌ياندوه ،"ئۆباما بۆ بێ ھێزكردن و نەھێشتنی رێكخراوی داعش نەخشەڕییەكی بە ھێزی خستەڕوو، لەو بوارەدا سوپای ئەمەریكا، ئامادەیە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەركەی لە ئەستۆیدایە بۆ بەرەنگاربوونەوی لە دژی تیرۆریستان".
ڕايشيگه‌ياندوه ،"سوپا بۆ سەركەوتن لەم ئەركەدا چاوەڕوانی فەرمانە، وەك ئەوەی سەرۆك خستیە ڕوو ھێزی سەربازیی ئەمەریكا، بە تەنیا ناتوانێت ھەڕەشەی داعش كە بۆ سەر ئەمەریكا و ھاوپەیمانان و وڵاتی دۆستمان دروستی كردووە لە ناوی ببات".
هێكڵ ده‌شڵێت ،"بەرەوپێشوەچوونی حكومەتێكی بەرفراوان لە عێراق لە رووی سیاسی و لەو چوارچێوەیەشدا رێكخستنی ھاوپەیمانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و بەكارھێنانی سەرجەم ھێزی دیپلۆماسی، ئابوری، ئاسایش، سەربازی، ھەواڵگری، ھاوكاری مرۆیی و سەرجەم ھێزی ئامێرەكانیان كاریگەرییەكی بەرچاوی دەبێ".
به‌رپرسانى پنتاگۆن، ڕايده‌گه‌يه‌نن، ئەمەریكا ھێرش دەكاتە سەر رێكخراوی داعش لە ھەرشوێنێك بن، سوپای ئەمەریكا ئامادەیە بۆ جێبەجێكردنی ئامانجەكانی لە دژی رێكخراوی داعش لە سوریا.