ئیمامی شافعی ده‌فه‌رموێت: بەڕێزترین زانست له‌دوای زانستی شه‌رعی زانستی پزیشکیە ، تابلۆی شارستانیه‌تی ئیسلامی و زانستی پزیشکی تەماشا بکەین و لێی ووردبینەوە دەبینین ئێستاش هەموو جیهان چاو لە ئیسلام دەکەن.. بۆیه لە ئیسلامدا ئەم زانستە گرنگە ، چونکە ئه‌توانی خه‌ڵكی پێ رزگار بکەیت لە نەخۆشی و چارەسەر بکرێت وا ئه‌كات كه خه‌ڵك به‌ره‌و ساغ بوونه‌وه به‌رێت ..
- یه‌كه‌م خه‌سته‌خانه كه له هه‌موو جیهاندا دروستكراوه له ساڵی حه‌فتای هیجریدا دروستكراوه له‌سه‌رده‌می وه‌لیدی كوڕی "عەبدولمەلیك" دا"ئه‌و كه‌سه‌ی كه دروستی كرد ناوی "مه‌قریزی" بوو ،ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه كه دروستكرا شوێنی تایبەتمەندێتی تێدا بوو .. واتا - به‌شی چاو جیا بوو به‌شی هەناو جیا بوو به‌شی منداڵ بوون جیا بوو به‌شی نەشتەرگەری جیا بوو، به‌شی شكاوی جیا بوو ،له‌دوای ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه كه ڕۆژئاوا خه‌سته‌خانه دروست ده‌كات به حه‌وتسه‌د ساڵ دوای ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه ئیسلامیە ..
- نەخۆشخانە لە ئەورپا دروست ده‌كرێت له فه‌ڕه‌نسادا ئه‌ویش خه‌سته‌خانه‌یه‌كی زۆر سەرەتایی كه ڕه‌چاوی پاك وخاوێنی نه‌كردووه ،ئه‌و كه‌سه‌ی كه منداڵی ده‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سه‌دا داده‌نرا كه توشی نه‌خۆشی سیل‌و سه‌ڕه‌تان بووه یان كه بریندار بووه له شه‌ڕدا،واته نێوانی ئێمه وڕۆژئاوا حه‌وت سه‌د ساڵ جیاوازیمان هەبووە..
بێجگه له‌وه له‌ناو ئه‌هلی ئیسلامدا خه‌سته‌خانه‌ی گه‌ڕۆك هه‌بووه ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه به گالیسكه‌ی تایبه‌تی وه هه‌روه‌ها به حوشتر جاری وا هه‌بووه چل حوشتر به‌دوای یه‌كتردا ڕۆیشتون یان ئه‌سپ وعه‌ره‌بانه‌ی زۆر به‌دوای یه‌كدا ڕۆیشتون و له ستافی دكتۆر وه له ستافی ده‌رمان ڕۆیشتوون به‌ناو دێهات وشاره‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بپارێزن له‌و نه‌خۆشییه موزمینانه‌ی كه هه‌یه، ئه‌وه شارستانیه‌تی ئیسلامی بوو،ئه‌مه ئه‌و شارستانیه‌تیه یه کە شانازی پێوە دەکەین.
یه‌كێكی تر له‌و تابلۆناوازانە له‌ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامداو له جیهانی ئیسلامیداو زانایان دروستیان كردووه خه‌سته‌خانه‌ی فێرکارییە ،ئه‌وه تابلۆی شارستانیه‌تی ئیسلامییه یه‌كه‌م كه‌س كه دایمه‌زراندووه "ئه‌بو به‌كری ڕازی " بووه كه له به‌غدادا دایمه‌زراندووه ، ئه‌بو به‌كری ڕازی موعجیزه‌یه له‌هه‌موو دنیادا،موعجیزه‌یه به‌وه‌ی كه تا ئێستا هیچ كه‌سێك نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه هاوشێوه‌ی ئه‌بو به‌كری ڕازی دروست ببێته‌وه ، بێگومان خۆی سه‌رپه‌رشتی كردووه ،ئه‌م پیاوه سێ سه‌د دكتۆری له‌ژێر ده‌ستدا بووه ، خۆی سه‌رپه‌رشتی نەخۆشخانەکانی کردوە ،له‌و جێگایه قوتابی په‌روه‌رده كردووه،ئه‌بو به‌كری ڕازی كتێبی نوسیوه له‌سه‌ر زانستی پزیشکی،نه‌هاتووه له خه‌سته‌خانه‌كه‌دا بڵێ وه‌رن ڕوقیه‌ی شه‌رعیتان بۆ ئه‌كه‌م ده‌ست ئه‌خه‌مه ده‌متانه‌و ئه‌تان ڕشێنمه‌وه من شێت چاك ئه‌كه‌مه‌وه و ئایدز چاك ئه‌كه‌مه‌وه ، بزانن ئه‌بو به‌كری ڕازی چی كردووه ؟..
ئه‌بو به‌كری ڕازی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ئه‌م زانا به‌ڕێزه له‌ناو خه‌سته‌خانه‌ی فێرکاریدا سێ سه‌د هه‌زار كتێبی تێدا بووه وه بێجگه له‌وه كتێبخانه‌ی "ئه‌حمه‌دی كوڕی گولون" له قاهیره سه‌د هه‌زار كتێبی تێدا بووه كتێبخانه‌كه‌ی نەخۆشخانەکەیە ،ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی ئه‌م پیاوه دۆزیویه‌ته‌وه تاكو پێنج سه‌ده هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیووه هاوشانی ئه‌بو به‌كری ڕازی بڕوات خۆ ڕوقیه‌ی شه‌رعی نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كردبێتشی شتێكی ئاساییه، به‌ڵام داهێنانی كردووه له ئیسلامدا ، یه‌كه‌م کاری كه كردوویه‌تی له‌خه‌سته‌خانه‌دا شوێنی تایبه‌تی كردۆته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌كه‌م جار پشکنینیان بۆ دەکرێت واته دكتۆری موقیمی پێ ده‌وترێت واته دكتۆری گشتی پێده‌وترێت پشکنینی بۆ كردوون دوای ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كی بۆ ده‌ستنیشان كراوه ناردویه‌تی بۆ جێگای تایبەتی دوای ئه‌وه ...
جل‌و بەرگه‌كانیان داكه‌ندوون و شۆردویانه بۆیان ئه‌گه‌ر به‌كه‌ڵك بهاتایه ئه‌یان دانه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌كه‌ڵك نه‌هاتایه فڕێیان داوه ،جل‌و بەرگی تریان داونەتێ.
یاخود دوایی كه چۆته ده‌روە جل‌و بەرگەكانی خۆیان داوه‌ته‌وه ،وه له‌ناو خه‌سته‌خانه‌دا هه‌موو ده‌رمانێك به به‌لاش بووه ، وه هه‌تا ده‌وڵه‌مه‌نده ئیسلامییه‌كان وه‌قفیان كردووه ده‌رمان و گژوگیا و ئه‌عشابی خۆیان ڕواندوه بۆ ئه‌و خه‌سته‌خانانه بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمانانیان پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، له‌ناو خه‌سته‌خانه‌كاندا جۆره گژوگیایه‌كیان دروست كردووه كه به‌كه‌ڵكی ئه‌وه بێت بۆ ده‌رمانسازی ، ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه یه‌كه‌م شت كه به‌كاری هێناوه دكتۆریش نییه له‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه‌ی به‌كار نه‌هێنابێت، تەنها ده ساڵه كۆتایی به‌و جۆرە دەرمانەی ئه‌بو به‌كری ڕازی هاتووه ،ئه‌ویش بریتییه له دورینه‌وه‌ی عه‌مه‌لیات بەریخۆڵەی پشیله.. هه‌تاوه‌كو ده ساڵ له‌مه‌وپێشیش هه‌موو دكتۆرێك ئه‌و ریخۆڵەی پشیلەیەی به‌كارئه‌هێناوه بۆ دورینەوەی نەشتەرگەری ،هیچ كه‌سێك نییه له دكتۆر ئه‌وەی نه‌خوێندبێت كه ئه‌بو به‌كری ڕازی بۆ درێژایی هه‌زاروسه‌د ساڵ ئه‌مه‌ی دۆزیوەتەوە ئێستاش دكتۆر به‌كاری ئه‌هێنێته‌وه ئه‌مه شارستانیه‌تێكه جێگای شانازییه بۆ موسڵمانان .
- ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه مه‌ڵحه‌می دروستكردووه بۆ یه‌كه‌م جار له‌هه‌موو جیهاندا كه ئێستا مه‌ڵحه‌م به‌كارئه‌هێنرێت له‌ڕێگای پێسته‌وه بچێته ناوه‌وه نه‌خۆشی پێ چار‌ه‌ر بكرێت ئه‌بو به‌كری ڕازی داهێنانی کردوە ،ئه‌مه یه‌كه‌م داهێنانە لە هەموو جیهاندا ، تۆ كه ئێستا مه‌ڵحه‌مێك ئه‌بینی چارەسەری پێ ئه‌كه‌ی ئه‌وه داهێنانی ئیسلامیه .
- یه‌كه‌م كه‌س ئه‌بو به‌كری ڕازی بووه تاقیكردۆته‌وه كه ئه‌بێت ده‌رمان دروست بكرێت له‌سه‌ر ئاژەڵ ..
ئەو داهێنانی تاقیگەی دەرمانسازی لەسەرئاژەڵ ئه‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتنه كه ئێستا له ڕۆژئاوا و له ئه‌وروپادا نابێت ده‌رمان له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك تاقی بكرێته‌وه! ..
ئه‌بو به‌كری ڕازی هه‌زاروسه‌د ساڵ له‌مه‌و پێش له‌سه‌ر لاشه‌ی مه‌یمون به‌كاری هێناوه، چونكه به‌و پێیەی كه لاشه‌و جنس مه‌یمون له مرۆڤه‌وه نزیكه ،ئێستا له‌سه‌ر مشك به‌كارده‌هێنرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوسكی مشك له ناوسكی مرۆڤه‌وه نزیكه.
یەکەم نەشتەرگەری كه كراوه له هه‌موو جیهاندا كه‌ئاوی سپی چاوی ده‌رهێناوه ئه‌م زانا ئیسلامیەكردویه‌تی ..ئه‌م پیاوه ده‌ری هێناوه ،یه‌كه‌م كه‌س كه‌له جیهاندا دۆزیویه‌تیه‌وه كه( تا) نه‌خۆشی نییه واته یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ی ئه‌وه‌ی نوسیوه بۆ ماوه‌ی حه‌وت سه‌د ساڵ له‌هه‌موو ئه‌وروپادا دەستاو دەست پێكراوه له‌سه‌ر ئه‌و زانستەی كه دۆزیویه‌ته‌وه تاكو ئیسبات بوو ،ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه بزانن ئه‌مه شارستانیه‌تی ئیسلامیەو كه سه‌ربه‌رزی و شانازییه بۆ ئێمه .
خه‌سته‌خانه‌یه‌كی تر بۆ ماوه‌ی هه‌شتسه‌د ساڵ ئیشی كردووه خه‌سته‌خانه‌ی "نوری" بووە ئەم خه‌سته‌خانه‌ی نوریە به‌تایبه‌تی بە‌ناوی نورالدین محمود دروستكراوه ، خه‌سته‌خانه‌ی مه‌نصوری له مه‌غریبه ،ئه‌م خه‌سته‌خانانه یه‌كێك بووه له خه‌سته‌خانه پێشكه‌ووتوه‌كانی عاله‌م مه‌نصوری موه‌حیدی دروستی كردووه ،خه‌لیفه مه‌نصور كه ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه‌ی دروستكردووه هەر هەینیەك كه خۆی ووتاری دابێت هه‌رچی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی و وه‌زیره‌كانی له‌گه‌ل خۆیدا هه‌ڵگرتووه و چوون بۆ خه‌سته‌خانه‌كه له‌وێش سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كانی كردووه بۆئه‌وه‌ی حاڵه‌تی نه‌فسی نه‌خۆشه‌كان باش بێت ئه ئه‌وه‌یه پێشكه‌وتنی ئاینی ئیسلام ،ئه ئه‌وه‌یه شارستانیه‌تی ئیسلام .
شاری به‌غداد كه ئێستا پایته‌ختی وڵاتی عێراقە له‌و جێگایه‌دا حه‌وت سه‌د ساڵ پێی وتراوه شاری پزیشکان..
تابلۆیەکی تر لەم ژیارە
كه‌سێكی تر كه هه‌موو مێژووی مرۆڤایەتی گۆڕیوه كه هه‌موو ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا مه‌منونی ده‌ستی ئه‌ون ئه‌ویش به‌ناوی " ئه‌بو قاسمی زه‌هراوی" بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌ده له هه‌موو جیهاندا جه‌ڕاح بووه هه‌موو كه‌س شوێنكه‌وته‌ی ئیشی ئه‌م پیاوه بووه ، دوو سه‌د ئاله‌تی نەشتەرگەری دروست كردووه كه تا ئێستاش به‌كارده‌هێنرێته‌وه له جیهاندا ، زۆری ئەم کەره‌سەو ئاله‌تانه ئێستاش به‌كارده‌هێنرێنه‌وه له به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا كه هه‌موویان دزیوه، چونكه ڕۆژئاوا به سروشتی خۆیان دزن ..
بۆ نموونه ئێمه مۆزەخانەمان نییه خۆی لە ڕاستیدا ئێمه جێگای خۆیەتی مۆزەخانە بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه ڕاستگۆ و دەست پاک‌و سەربەزیانەمان کە هەموو جیهانیان پرکرد لە نور،مۆزەخانەیەك نیە كه ئێمه ئیمامی شافیعی تیا بناسێنین یان ئیمامی بوخاری یان سلاحە دینی ئەیوبی تیادا بناسێنین هه‌تا واشیان لێ كردووه ناشرینیان كردووه له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكدا،هاوڕێیەکمان له‌ئه‌مریكا بۆی گێڕامه‌وه منیش ئه‌وه‌م بۆ باس كرد له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌وه هات وتم كاكه چومه‌هۆڵه‌ندا له هۆڵه‌ندایا پیشانگای دزم بینیوه ناوی "ڤایكین"ی پێ ده‌وترێت چه‌ته‌كانی ده‌ریا مۆزەخانەیان بۆ چه‌ته‌كانیان دروست کردوە،له ئه‌مریكا مۆزەخانە بۆ دز ئه‌كه‌نه‌وه له نه‌رویجدا شانازی به دزی وچه‌ته‌یی خۆیانه‌وه ئه‌كه‌ن له‌م وڵاته كه منی لێم ،به‌ڵام ئێمه مۆزەخانەمان نییه مێژووی زاناکانی خۆمان نازانین، به‌ڵام ئه‌مان مێژووی دزه‌كانی خۆیان ئه‌زانن ، هه‌رچی شتی ئێمه بوو دزییان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمان خەولێخراوە بە بێدینی و عەلمانی.
- ئه‌بو قاسمی زه‌هراوی یه‌كه‌م كه‌س بووه له هه‌موو جیهاندا ده‌رزی به‌كارهێناوه له‌ڕێگه‌ی عه‌زه‌ڵات و ده‌ماره‌وه،ئایا زانیوتانه كه ده‌رزی و مه‌ڵحه‌م داهێنانی ئیسلامییه ؟، ئه‌بو قاسمی زه‌هراوی دوربینی جه‌راحی دروست كردووه ،یه‌كه‌م كه‌س بووه له هه‌موو جیهاندا كه دووربینی نەشتەرگەری دروست كردووه بۆچی بۆ ئه‌وه‌ی میزه‌ڵانی پیاوی پێ ببینێت!!
ئاله‌تێكی دروست كردووه له‌ناو ئه‌م میزه‌ڵانه كه پێی ده‌وترێت "مه‌سانه" له‌ناو ئه‌م مه‌سانه‌یه‌دا شتێكی دروست كردووه كه زیخی پێ ئه‌پشكێنێ كه پێی ده‌وترێت "حه‌صوه "،كه تا ئێستاش زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و كاره ئه‌نجام بدرێت ،ئه‌بو قاسمی زه‌هراوی ئه‌م كاره‌ی كردووه ، ئه‌وه من خوێندومه‌ته‌وه سەرچاوەی من ئه‌و كتێبه‌یە و ئەم باسانەم ده‌رم هێناوه كه جائیزه‌ی وه‌رگرت له میسردا به‌ناوی" ماژا قدم المسلمون فی عالم" دوو بەرگە لەگەڵ کتێبێکی تر بە ناونیشانی قصه علوم الگبیه ، من ته‌نها سه‌ره‌ی بابەتەکانم هێناوه بۆتان باس ئه‌كه‌م هه‌تا له كتێبه‌كه‌شدا به‌س شتێكی بچوكی داناوه ئه‌گینا تۆ بچیته سه‌ر یه‌كێك له‌مانه بۆ خۆی مه‌وسوعه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ،ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه كتێبێكی نوسیوه به‌ناوی "تصریف لمن عجز عن تالیف" سی بەرگە ،له‌هه‌موو جیهاندابۆ ماوه‌ی پێنج سه‌ده ئه‌م كتێبه نه‌ك به‌شێك بووه له سه‌رچاوه به‌ڵكو یه‌كه‌م سه‌رچاوه بووه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تر نه‌بووه سودی لێوه‌ربگیرێت بێجگە ئه‌م كتێبه نه‌بێ ،سه‌یركه‌ن ئه‌م پیاوه ئه‌م كتێبه‌ی نوسیوه سی بەرگ بووه دوای ئه‌وه كاری دكتۆری خۆی كردووه دینداری كردووه .
له‌فه‌ڕه‌نسادا ،زۆربه‌ی زۆری ناوه‌كان كه هاتووه به ئه‌ڤە سیناوه هاتووه ،كتێبخانه‌ی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسی به‌ناوی زانای ئیسلامییه‌وه ناونراوه ، ئه‌و كه‌سانه‌ی له فه‌ڕه‌نسادا بژین ئه‌زانن چه‌ند كتێبخانه‌یه‌ك له پاریس‌دا به‌ناوی ئه‌ڤە‌سیناوه یه‌عنی ئیبن سینا ئه‌وه زانای تۆیه و پێشه‌نگی تۆیه شارستانیه‌تی تۆیه ،تازه شارستانیه‌تی میدیا وكه‌ی خه‌سره‌ومان بۆ زیندوو ئه‌كه‌نه‌وه ،ته‌حه‌دای مێژوونوسه‌كانی كوردیش ئه‌كه‌م تا ئێستاش یه‌كگرتوو نه‌بوون له نێوانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن قۆناغه‌كان جیا بكه‌نه‌وه ئایا ساسانی كێیه ومیدیا و زاگرۆسی کاسی لۆلۆی ..تاد كێیه.
ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به كورد زانیوه خۆشیان زه‌مه‌نه‌كه‌یان بۆ جیا ناكرێته‌وه ،ئه‌م مێژووه جوانه‌ش له‌به‌رچاوی ئێمه ئا به شێوه‌ی لێهاتووه كه ئه‌یانه‌وێت ئه‌م مێژووانه‌مان لێ بشارنه‌وه به‌چی بیه‌نه‌وه ده‌ستمان به مێژووی كه‌ی خه‌سره‌و ،كه‌ی خه‌سره‌و كێیه ؟
والله یه‌كێك ئه‌ڵێ له میدیاكانه یه‌كێك ئه‌ڵێ له ساسانییه‌كانه یه‌كێكی تر ئه‌ڵێ والله ئه‌مه ئیلامی بوون یه‌كێكی تر دێت له‌ولاوه ئه‌ڵێ كاكه ئه‌مه ئه‌صڵ له‌گه‌ڵ سوپای كابرای یۆنانیدا هات جاش بوو دژی وڵاته‌كه‌ی خۆی ودژی ئێرانییه‌كانیش شه‌ڕی كردووه یه‌كێكی تر ئه‌ڵێ له جه‌مشیدییه‌كانه یه‌كێكی تر ئه‌ڵێ له ده‌یله‌مێكانه ،ئێ ئه‌مه چۆن ئه‌بێت مێژوویه‌ك ئاوا بێت تا ئێستا كه‌س بۆی ساغ نه‌بۆته‌وه خۆشت یه ساحه‌بی ئه‌و مێژووه بزانی ،ئه‌ی بۆ ئه‌م مێژووە‌ی خۆت له‌بیره کردوە؟؟ ئاده‌ی مێژووی میدیا و وكه‌ی خوسره‌و چ ئیبداعێكی كردووه ؟؟ ئه‌له‌و میزۆ پۆتامییه‌ی كه شانازی پێوه ئه‌كه‌ی ئاده‌ی وه‌رن بزانم به‌های كورد چی بووه له‌ناو ئه‌م میزۆپۆتامیایه‌دا ،تورك ئه‌ڵێ میزۆپۆتامیا ئه‌وروپا ئه‌ڵێ میزۆپۆتامیا فارس ئه‌ڵێ میزۆپۆتامیا هیند ئه‌ڵێ میزۆپۆتامیا كوردیش هاتووه له‌ناو ئه‌مانه‌دا ئه‌ڵێ ئێمه ڕۆڵه‌ی میدیا و كه‌ی خوسره‌وین .!
تبلۆیەکی دیکە لە شاکاری ژیارمان
یه‌كه‌م سوڕی خوێن كه دۆزراوه‌ته‌وه "ئیبن نه‌فیس" دۆزیویه‌تیه‌وه كابرایه‌كی ئیسپانی چوو كردی به‌ناوی خۆیه‌وه دوایی دۆزیانه‌وه كه ئه‌م پیاوه ته‌رجومه‌ی كردووه بە‌ناوی خۆیەوە ، ئەوە کەسە خاوەنی نه‌بووه خاوەنەکەی ئیبن نه‌فیسه ئه‌و نوسیویه‌تی ،ئێستا كه باسی سوڕی خوێن ده‌كرێت ده‌بێت باسی ئه‌م زانا به‌ڕێزه بكرێته‌وه ..
پیاوێكی وه‌كو ئیبن هه‌یسه‌م ،ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه ته‌شریعی چاوی كردووه، ته‌شریعی چاو ڕه‌سمه‌كه‌ی دروست كردووه كه شوشه‌ی چاو چۆنه وه ده‌ماره‌كانی چاو چۆنه وه به‌كوێوه گرێدراوە وه ئه‌و ڕووناكی و تیشكه له كوێوه وه‌رده‌گرێت سبحان الله ڕێك ده‌ڵێ ئه‌وه‌یه كه ئێستا دروست كراوه ، ئه‌مه زۆر گرنگە خوێنەری ئازیز ،واته له ساڵی شه‌شسه‌دی هیجریدا ئه‌وه‌ی دروستكردووه‌واتا سه‌یر كه‌ن چه‌ند به‌توانا بووه ئه‌م پیاوه ،حه‌وت سه‌ده له جیهاندا هه‌موو كتێبه‌كانی كه سه‌رچاوه‌ی زانستی پزیشك بووه له جیهاندا بریتی بووه له پێنج كتێب ..
یه‌كه‌م : حاوی كه ڕازی نوسیویه‌تی
دووه‌م: تصریف لمن عجز عن تالیف كه ئه‌بو قاسمی زه‌راوی نوسیویه‌تی
كتێبی سێیه‌م: به‌ناوی قانونی ئیبن سینایه
كتێبی چواره‌م :التزكیره كه باس لەزانستەکانی چاو دەکات كه ته‌نها باس له به‌صه‌ریات ئه‌كات
كتێبی پێنجه‌م: منچل كه كتێبی ئیبن هه‌یسه‌مه كه باس له چاو ده‌كات ،زانایان به‌تایبه‌تی له زانستی چاودا زۆر به‌توانا بوون ،هیچ كه‌سێك نه‌بووه شان له شانیان بدات وه ئێستاش له میسر و عێراقدا هەمیشە ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دكتۆرا ئه‌هێنن دكتۆره‌كه‌یان پێشكه‌وتوو بوون پڕۆفیسۆر بوون له بواری زانستی چاودا، به‌ڵام ئێستا نازانم چۆنه میسر پێشكه‌وتووه یان نا به‌ڵام عێراق وه‌كو میزی حوشتر به‌روه دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رچی دكتۆره‌كانیشێتی زیاد له دوو هه‌زار دكتۆری به‌س له‌به‌ریتانیا عه‌یاده‌یان هه‌یه زیاد له سه‌د دكتۆری عێراقی له نه‌رویجدا له ئۆسلۆدا ژیان ئه‌باته سه‌ر كه سه‌ندیكایه‌كی تایبه‌تیان به پزیشکانی عێراق دروستكردووه ، ئه‌مه باسی زانستی پزیشکی بوو.