12/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دڵشاد گهرمیانی رونكردنهوهیك بلاَودهكاتهوه
پاش ئهوهى رێكخراوی دهوڵهتی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) له گرتهیهكی ڤیدۆیدا بلاویان كردهوه كه پۆلێك پیشمهرگهیان به دیل گرت بوو وه ههرهشهی كوشتنیان لێ دهكردن له بهرامبهریشدا دڵشاد گهرمیانی ئهندامی مهكتهب سیاسی رایگهیاندكه ئامادهیه به هاوكاری ههموو لایهك ههوڵی ئازادكرنی ئهو پێشمهرگانه بدهن,"
گهرمیانی له تۆری كۆمهلایهتی فهیسبوك له بارهی ئهو پێشنیارهی رابردویان رونكردنهوهیهكی بلاوكردۆتهوه دهڵێت، دوای ئەوەی ئامادەیی خۆم نیشاندا بۆ سەردانیکردنی لایەنی بەرانبەر بەمەبەستی گفتووگۆکردن لەگەڵیان بۆ ئازادکردنی ئەو پێشمەرگانەی لایان بەدیلگیراون ، دیارە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش پێویستم بە هەماهەنگی کۆمەڵێک زانای ئاینی سەربەخۆ هەبوو وەکو پێشتر رامگەیاندبوو ، بەڵام دوای هاتووچۆکردن و هەوڵێکی زۆر و بینینی کۆمەڵێک زانای ئاینی لەسنوری سلێمانی و هەولێر ، سەرکەوتوو نەبووم
ئهمهش دهقی نوسینهكهیهتی..
ڕونکردنەوەیەک لە دڵشاد گەرمیانیەوە
دواى ئەوەى ئامادەیى خۆم نیشاندا بۆ سەردانیکردنى لایەنى بەرانبەر بەمەبەستى گفتووگۆکردن لەگەڵیان بۆ ئازادکردنى ئەو پێشمەرگانەى لایان بەدیلگیراون ، دیارە بۆ ئەنجامدانى ئەم کارەش پێویستم بە هەماهەنگى کۆمەڵێک زاناى ئاینى سەربەخۆ هەبوو وەکو پێشتر رامگەیاندبوو ، بەڵام دواى هاتووچۆکردن و هەوڵێکى زۆر و بینینى کۆمەڵێک زاناى ئاینى لەسنورى سلێمانى و هەولێر ، سەرکەوتوو نەبووم لەهەوڵەکانمدا لەبەر ئەم هۆکارانەى لاى خوارەوە:
1- لە چەند ڕۆژى رابردوودا سەردانی زۆرمامۆستای خۆشەویستی سنوری هەولێرو سلێمانیمان کردو ئەو بەڕێزانەمان دواند ، ئەوباسەمان لەگەڵیان تاوتوێ کردو هەوڵی زۆرماندا بۆ ڕازی کردن و ئیقناع کردنیان، بەڵام بەداخەوە هەوڵەکان نەرێنی بوو.ئەو مامۆستا بەڕێزانە داوای زەمانەت و زانینی پێش وەختی هەڵوێستی بەرانبەریان دەکرد ، داواکەیان بەمن جێ بەجێ نەدەکراو نەمتوانی قەناعەتیان پێ بکەم ، چونکە لایەنی بەرانبەر کارێکیان کردووە هەموو کەس لێیان بترسێ، ڕۆژانە لەماڵپەڕو سایت و لاپەڕەتایبەتەکانیانەوە ئەو هەموو دیمەنی کوشتن و سەربڕین و دیل بەکۆمەڵ کوشتنە بەئاشکراو شانازیەوە پیشان دەدەن و بۆتە دیاردەیەکی زەق و دیاریان و زمانی هەڕەشەیان زاڵە بەسەر سەماحەت و لێبوردنیانداو ئەمە بەهیچ کەس ئینکار ناکرێ.
2- بێ دەنگ بوون و وەڵام نەدانەوەی پێشنیارەکە هێندەیتر مامۆستایانی نائومێدتر کردو ئەوباوەڕەی لا بەهێزکردن کەدەوڵەتی ئیسلامی ئەو موبادەرەیەی قەبوڵ نیە و نێوانگیریەکە ڕەتدەکەنەوە، بەپێچەوانەی ئەوانیشەوە وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لەپێشنیارەکە کرد ، کەدەبوو ئەوانیش بەدەم پێشنیارەکەوە بهاتبایەن و لەم جەژنە پیرۆزەی قورباندا دڵی دایک و باوک و خێزان و منداڵ و کەس و کاری ئەو پێشمەرگانەشیان خۆش بکردایەو ئایەتی
(فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً)یان جێ بەجێ بکردایە((کەزۆربەی زانایان دەفەرمون لەکاتی تەمکیندا سەبارەت بەدیل ئیش بەم ئایەتە دەکرێ)). پاشان دانوستان و سوڵح و قسەکردن لەدیل وزانینی داواکاریەکان ، لەهەموو کات و سەردەم و ئەعرافێکدا چى لەسەردەمی ئیسلام و چ لەپێش ئیسلام و تەنانەت لە سەردەمى جاهیلیشدا هەر هەبووە و کارێکی ئیسلامی و ئینسانی پێویستە، لەهیچ کات و زەمانێکدا ئەو دەرگایە دانەخراوە. ئومێدەوارم ئەوانیش کە بانگەشەى شوێنکەوتنى ئیسلام دەکەن ئەو دەرگایە دانەخەن و بەسۆزو بەزەیی و میهرەبانی ئیسلام و ڕەوشتی بەرزی پێغەمبەرانەوە مامەڵە لەگەڵ دیلەکاندا بکەن و بیرلەکوشتنیان نەکەنەوە، دڵنیاش بن کوشتنیان هیچ سودێکی ئەوتۆی نابێت و هیچ ئامانجێکی دورو نزیکی ئیسلام جێ بەجێ ناکات، لێرەشەوە ڕاشکاوانە ڕایدەگەیەنم کە بەندە سەرکەوتوو نەبوو لەهەوڵەکانیدا لەبەرئەو هۆکارانەى ئاماژەم پێکردن.
لێرەشەوە بۆ دڵنیایى کەس و کاریان سوێند دەخۆم بەو خودایەی کەئاسمانەکانی بەبێ کۆڵەکە ڕاگرتووەو هیچی لێ پەنهان نیە ، بەدڵسۆزی و ڕاستگۆییەوە و لەبەرخاتری خودا دەستم دایە ئەم کارەو پڕ بەدڵ پێم خۆش بوو بەدوایدا بچم و ئەنجامی بدەم ئەگەر سەریشم تیابچێ ..وَاَللَّهُ عَلَى مَا نَقُولُ وَكِيلٌ