12/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌وه‌ی ووتم ... ئه‌وه‌ی نه‌مووت !
( 1 -- 2 ) -- (به‌شی یه‌كه‌م ) : ئه‌مرۆ له‌كتێبخانه‌ی موكریان له‌هه‌ڵه‌بجه كۆرێك گرێدرا بۆ به‌ڕێز : ئه‌بوبه‌كر كاروانی كه تایبه‌ت بوو به داعش و ئیسلامییه‌كان و كورستان و زۆر خاڵی تری په‌یوه‌ندار، پاش ته‌واو بوونی كۆره‌كه ئه‌وه‌ی ووتم و ئه‌ی نه‌مووت هه‌ندێكیان لێره‌دا تۆمار ده‌كه‌م له‌به‌ر كه‌می كات وته‌نگاویی ئه‌و وه‌خته‌ی پێم درابوو نه‌متوانی هه‌موویان له‌وێ بڵێم،ئه‌وه‌ی ووتم وئه‌وه‌ش كه‌پێویست بوو بیڵێم هه‌ندێكیان لێره ده‌نوسم،كه‌بریتین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه: 1- به‌ڕێز كاروانی : ووتی هه‌موو رێكخراوه (توندره‌وه ئیسلامییه‌كان) موخابه‌راتی وڵاتان له پشتیانه‌وه بوونیان هه‌یه و كاریان پێده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده دوای وه‌ڵامه‌كه‌ی من هه‌ندێك بچوك و ته‌نكی كرده‌وه، منیش ووتم : ناكرێت تۆمه‌تی به موخابه‌راته‌وه گرێدران ته‌نها بۆ ئه‌و لایه‌نانه بێت كه تۆ پێی ده‌ڵه‌ی (توندره‌ی ئیسلامیی)، چونكه هه‌ر عه‌ینی ئه‌و تۆمه‌ته ده‌شێت بدرێته پاڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه پێیان خۆشه پێیان بوترێت میانه‌ڕه‌و، به‌ڵگه‌ش زۆره لێره هه‌تا میسر‌و به ئاسانیش ئیختیراق كراون و سه‌ربه‌خۆییان كه‌وتووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان ئه‌و گومانه شمولیان نه‌كات زۆرینه‌یان وه‌ك تاكی به‌رپرس یان سیاسه‌تی گشتی لایه‌نه‌كه ده‌كه‌ونه ژێر پرسیار یان گومانه‌وه.
2- ئه‌و به‌ڕیزه هه‌وڵی زۆری بۆ ئه‌وه‌یه كه تۆمه‌تی (توندره‌وی) و(توندوتیژی) له‌سه‌ر فیكری ئیخوان و ئیخوانیه‌كان لابدات، ده‌ڵێم: ئێمه خۆمان زۆر ئه‌و جیاوازییه‌ی نێوان (توندره‌وی ئیسلامی) و (میانه‌ره‌وی ئیسلامی) تۆخ ده‌كه‌ینه‌وه واش ده‌زانین لای عه‌لمانیه‌كان یان هێزی ئیستیبداد و ئیحتیلال جیاوازی ده‌خه‌نه نێوانمان رێزده‌گرن له‌میانه‌ره‌وان و ئه‌وانی تر سووك ده‌كه‌ن !، ئه‌وه‌ش میسر لێوان لێو له میانه‌وه‌ڕی ئیسلامیی ئیخوانی سیسی چی لێنه‌كردن؟، له كوردستانیش چه‌ندجار به ده‌نگی به‌رز وتراوه لایه‌نه ئیسلامیه‌كان هیچ جیاوازییان نیه‌و كه‌ی بۆیان كرا هه‌موویان له كۆمه‌ڵگه و كاری سیاسی ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه !.
3- ئه‌و زۆر جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه كه قاعیده‌و داعش دایك و كچی یه‌كترن و هیچ جیاوازییان نیه!. ووتم : ئه‌مه زانیارییه‌كی هه‌ڵه‌یه، چونكه لای كه‌می هه‌موو ئه‌و زانایانه‌ی كه ناسراون به سه‌له‌فی جیهادی دژ داعش بوونه‌ته‌وه به زه‌واهیری خۆشیه‌وه، بۆیه ئه‌و دوولایه‌نه فیعله‌ن دووان و زۆریش له یه‌كتر جیان و ده‌بێت مه‌علومه‌ی وورد بدرێن هه‌تا خه‌ڵك و خوێنه‌ر تێنه‌كه‌ون، هه‌ر ئه‌مرۆ 45 پۆلیسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ماوه‌یه‌كه لای به‌ره‌ی نوصره بوون، كه‌چی به سه‌لامه‌تی درانه‌وه ده‌ست نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ره‌ی نوصره‌ش نوێنه‌ری قاعیده‌یه له شام، ئه‌ی ئه‌گه‌ر لای داعش بوونایه چی‌یان لێ ده‌كرا جگه له كوشتن ؟!، كه‌واته ئه‌م جیاوازییه پێویسته بۆئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌كان زانستی و واقیعی بێت.
( به‌شی دووه‌م و كۆتایی) : ئه‌وه‌م له‌بیرچوو كه‌له‌سه‌ره‌تا عه‌رزی كاك ئه‌بو به‌كرم كرد : كه پێویست به‌وه ده‌كات له‌سه‌ر هه‌موو دێرێكی قسه‌كانی به‌ڕێزه‌ته‌وه بڵێم قوربان بووه‌سته با موناقه‌شه‌ی ووردی بكه‌ین. ئه‌مه‌ش یانی نا قسه‌كانت هه‌مووی خراپن،به‌ڵكو شتی جوان و ماقوڵ و پێچه‌وانه‌كه‌شی تێدایه، به‌ڵام هه‌رچی بن كاتی باشی ده‌وێت وگفتوگۆی ووردی ده‌وێت، وه‌لێ چ بكه‌ین هه‌میشه فشاری كاتمان له‌سه‌ره. وه‌ڵامی به‌رێز كاك ئه‌بوبه‌كر سه‌باره‌ت به‌خاڵی یه‌كه‌م كه تاكوێ (میانه‌ره‌وه‌كان)یش ئیختیراقی موخابه‌راتی كراون، ئه‌و ووتی : راسته ئه‌وانیش ئیختراق كراون به‌ڵام له‌چاو (توندره‌وه‌كان)كه‌متره. یانی لای كه‌می ته‌سدیقی نیوه‌ی قسه‌كه‌می كرد. نیوه‌ش بۆ خۆی ده‌لیلی ناجح بوونه بۆ هه‌ر پرسیار‌و وه‌ڵامێك . بۆ تێبینی و پرسیاری سێیه‌میش تایبه‌ت به جیاوازی نێوان داعش و قاعیده دیسانه‌وه پشتگیری هه‌بوو بۆ وه‌ڵامه‌كه‌م ووتی : به‌ڵێ جیاوازییان هه‌یه و راسته . ئه‌و به‌رێزه: هه‌وڵی زۆر ده‌دات كه زۆرترین زاراوه فیكری و سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌حیی به‌كار بێنێت و هه‌ربه‌و زاراوانه‌ش دادگایی فیكری موسڵمانان ده‌كات، وه‌كو لیبراڵی و نیمچه لیبراڵی موحته‌رم و دیموكراسی و نیمچه دیموكراسی موحته‌رم و ئیسلامی پاش مۆدێرنه و مۆدێرنه‌ی ئیسلامیی و ترۆری ئیسلامی و ..هتد، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی لای كه‌می هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی گه‌وره‌یه كه به‌ڕێزێك دادگایی فیكریی و فه‌رهه‌نگی من و تۆ و ئه‌وو ئه‌وانی پێ بكات له كاتێكدا كه ئێمه به‌چه‌مك و زاراوه‌كانی وه‌حیی گۆش كراوین و هه‌ر زاراوه‌كی ئیسلامی‌یش له خۆیدا مانا‌و موحته‌وای تایبه‌تی هه‌یه و كێشه‌ی گه‌وره‌ی نێوان ئوممه‌تی موسڵمان و ئه‌وانی تر جه‌ده‌لی گه‌وره‌ه‌یه له‌سه‌ر زاراوه‌و زمانی زاراوه‌كان!. ئه‌و به‌رێزه ووتی : ئیمه مولته‌زیم نین به فیقهه‌وه!. من قسه‌م له نیاز‌و نیه‌تی ئه‌ونیه و ئه‌وه‌یان كاری خوا‌و پاشان خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌م عیباره‌ته‌ی ئه‌و بێ روون كردنه‌وه‌ی پێویست ئیشكال و سه‌ره ئێشه دروست ده‌كات.چونكه هه‌ر فیقهه به‌شێكی باسی حوكمه‌كانی نوێژ‌و رۆژو زه‌كات...هتد له‌خۆی ده‌گرێت، به‌شێكی تری باس له حوكمی حه‌ڵاڵ و حه‌رامی مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌مان ده‌كات،به‌شێكیكه‌ی هه‌ندێك بابه‌تی ئیجتیهادیی (سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی....)ن كه خاڵی نیه له هه‌ڵه‌و په‌ڵه، ده‌بێت ئه‌و خۆی پێمان بڵێت كه ئیلتیزام ناكات به فیقهه‌وه مه‌به‌ستی كام به‌شیانه؟!. هه‌تا گه‌نجه‌كان نه‌كه‌ونه گێژاوه‌وه. ئه‌و ووتی : حاكمیه‌ت و وه‌لاء و به‌راء ...هتد موڵكی وه‌هابیه‌كانه‌و كاری به‌ئیسلامه‌وه نیه!. ئه‌مه‌شیان جێی سه‌رسوڕمانه كه‌ده‌یان ده‌قی وه‌حیی باس له مه‌سه‌له‌ی حاكمیه‌ت و هاوپێچه‌كانی ده‌كات و مانه‌وه‌ی ئوممه‌تی موسڵمان وه‌ك فیكر و فه‌رهه‌نگ و ئینتیما به‌و جۆره ئایه‌تانه‌وه به‌نده كه ته‌عبیر له‌سه‌ربه‌خۆیی ئوممه‌ت و گه‌لانی موسڵمان ده‌كات له‌روانین و ره‌وتی رۆژانه‌یاندا،به‌ڵام بێت و بكرێته موڵك و ماڵی وه‌هابیه‌كان، ئه‌مه گوناحه!، ده‌كرێت وه‌هابیه‌كان خراپ له حاكمیه‌ت و ..... حاڵی بوبن و جوان كاریان پێنه‌كردبێت، ئه‌مه‌یان مه‌نتقیه وه‌ك له‌وه‌ی وه‌ك ماڵێكی (قه‌ڵب) بدرێت به‌سه‌ریاندا و بكرێته تاپۆیان. خاڵی كۆتایی : كاك كاروانی ووتی : ئیخوان دژی ته‌كفیر بوون له‌سه‌ره‌تاوه، ته‌كفیر لایه‌نی تر دروستی كردووه، ئه‌نجا ووتی : راسته ئیخوان هه‌وڵی ئه‌وه‌یاندا دوو سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر بكوژن (نه‌قراشی و كه‌سێكی تره) له لایه‌ن (جهاز خاص)ی ئیخوانه‌وه، له چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، به‌ڵام رێبه‌ری ئیخوان له‌وكاته‌دا ووتی : هؤلاء ليسوا باخوان و ليسوا بمسلمين !!.منیش ووتم : ئه‌و قسه‌یه‌ی رێبه‌ری ئیخوان ده‌بێته به‌ڵگه كه ئیخوانیش ده‌م و ده‌ستی هه‌بووه له ته‌كفیری ئه‌ندامانی خۆیدا چ جای خه‌ڵك!، چونكه لیسوا بمسلمین .كافركردنێكی ئاشكرایه و ئێمه‌ش له عه‌قیده‌و له فیقهدا خوێندوومانه كه موسڵمان به گوناحی كه‌بیره كافر نابێت !!. ئه‌ویش ووتی : منیش ئه‌و قسه‌یه‌م (لیسوا بمسلین) به دڵ نیه .