08/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی یاسایههڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد
راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رايدهگهیهنێت كه مه‌سعود بارزانی هه‌ریه‌كه له یاسای هه‌مواری حه‌وته‌می یاسا هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان- عیراق ژماره (1)ی سالی 1992 ی هه‌مواركراو، یاسای هه‌مواری دووه‌می هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاو ناحیه‌كانی په‌سه‌ند كرد .
تارق جه‌وهه‌ر، راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: مه‌سعود بارزانی ، سه‌رۆكی پارتی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بریاری ژماره‌ی (462) كه له 7 ته‌مووزی 2013 ده‌رچووه بریاریدا به‌په‌سه‌ندكردنی یاسای ژماره 15ی سالی 2013 یاسای هه‌مواری حه‌وته‌می یاسای هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان- عیراق ژماره (1) ی سالی 1992 ی هه‌مواركراو.
راشیگه‌یاندووه : هه‌مان رۆژ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بریاری ژماره‌ی (463) ، یاسای ژماره (16) هه‌مواری دووه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زاو ناحیه‌كانی ژماره (4) ی سالی 2009 ی هه‌مواركراوی له‌هه‌رێمی كوردستان- عێراقی په‌سه‌ند كرد، و هه‌ردوێنێ وێنه‌یه‌كی هه‌ردوو بریاره‌كه گه‌یشتنه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان".
شایه‌نی باسه هه‌ردوو پرۆژه‌كه پێشتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنی ئاسایی ژماره 33ی رۆژی 19/6/2013 ته‌شریع كرابوون .