ئه‌مڕۆ بۆجاری شه‌شه‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبویه‌وه و به‌گوێره‌ی دوا زانیارییه‌كانیش، كۆبونه‌وه‌كه درێژه‌ی هه‌یه‌و تائێستاش هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر10 له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ دیاری كردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وپارێزگار كۆبونه‌وه.
به‌گوێره‌ی دوا زانیارییه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كۆبونه‌وه‌كه تائێستا، هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش، هۆكاره‌كه بۆ ڕێكنه‌كه‌وتنی یه‌كێتی وگۆڕان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌بیانوی نه‌بونی ئه‌نجامی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ئه‌ندامانی لیستی خزمه‌ت، كۆبونه‌وه‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بێت، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێرێت وسه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌و پێشنیاره‌شی خستوه‌ته به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه.
یه‌كێكی تر له‌و پێشنیارانه‌ی كه كراوه، به‌كراوه هێڵانه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌یه به‌كراوه‌یی تا لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ونه ڕێككه‌وتن.
زیاتر له‌چوار مانگه، هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه و تائێستاش به‌هۆی ململانێی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وپارێزگاری سلێمانی هه‌ڵنه‌بژێردراوه.