به‌هۆى ڕكنهكهتنى لايه‌نه‌كانى ناو ئه‌نجومه‌ن بۆ يهكلايى كردنه‌وه‌ى پۆسته‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، كۆبنهوهى ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆههفتهيهكى تر دواخرا.
پاش چه‌ند كاتژمێرێك له‌گفتوگۆكردن، له‌كۆتايدا و به‌بێ هه‌بونى هيچ ئه‌نجامێك كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتو دوا خرا.
له‌كۆنفرانسێكى ڕۆژنامه‌وانيدا، ئاسۆ فه‌ريدون، سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كێتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ڕايگه‌ياند ،"وه‌ك یه‌كێتی نه پێشنیازمان كردووه كۆبوونه‌وه‌كان به كراوه‌یی بهێڵرێته‌وه و چاوهڕوانیشتمان لێ مه‌كه‌ن ده‌نگ به درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كان بده‌ين".
وتيشى ،" ئه‌گه‌ر كاندید هه‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رپشك كراوین له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌نگ به‌و كاندیده بده‌ین، ئه‌وه‌ش بۆ كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا".
له‌به‌رامبه‌ردا، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، سه‌رۆكى فراكسيۆنى گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕايگه‌ياند ،"به‌كراوه‌یی هێشتنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان، به كوده‌تایه‌كی سپی به‌سه‌ر ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌زانین".
وتيشى ،" خه‌ڵك ده‌نگی داونه‌تێ تا ده‌نگه‌كانیان بكه‌ن به كار و پرۆژه و هه‌ركاتێك خه‌ڵك داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی كرد، ئه‌وان ئاماده‌ن وه‌ك چۆن هاتوون ئاواش بڕۆنه‌وه".