ئامۆژگاری پێشەوا : عبدالعزیز بن عبدالله ابن باز رحمه الله بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان
پرسیار: شێخی بەڕێز ئامۆژگاریتان چیە بۆ موسڵمانان وا ئێمە پێشوازی لەو مانگە پیرۆزە ئەكەین ؟
وەڵام:
ئامۆژگاریم بۆ موسڵمانان هەمویان ئەوەیە كە تەقوای خوا بكەن جل وعلى، وە
پێشوازی لە مانگە گەورەكەیان بكەن بە تەوبەی ڕاستگۆیانە لە هەموو
تاوانەكان، وە خۆ شارەزا بكەن لە دینەكەیان و خۆیان فێری حوكمەكانی ڕۆژوو
گرتنیان وە حوكمەكانی هەڵسانەوەی شەونوێژیان بكەن، لە بەر فەرموودەی
پێغەمبەر صلى الله عليه وعلى اله وسلم: (من يرد الله به خيرا يفقه في
الدين) رواه البخاري واتە: (كەسێك خوا بیەوێ خەیری پێ ببەخشێ شارەزای ئەكا
لە دین)، وە لەبەر فەرموودەی پێغەمبەر صلى الله عليه وعلى اله وسلم: (إذا
دخل رمضان فتحت أبواب الجنة، وغلقت أبواب النار، وسلسلت الشياطين) رواه
البخاري ومسلم واتە: (كە مانگی ڕەمەزان هات دەرگاكانی بەهەشت ئەكرێتەوە، وە
دەرگاكانی ئاگر دا ئەخرێ، وە شەیتانەكان ئەبەسترێنەوە بە زنجیر)، وە لە
بەر فەرمودەی پێغەمبەر صلى الله عليه وعلى اله وسلم:(إذا كان أول ليلة من
رمضان فتحت أبواب الجنة وغلقت أبواب جهنم وصفدت الشياطين ويناد منادٍ: يا
باغي الخير أقبل، ويا باغي الشر أقصر، ولله عتقاء من النار وذلك في كل
ليلة) رواه الترمذي وابن ماجة واتە: (كە بوو بە یەكەم شەوی ڕەمەزان
دەرگاكانی بەهەشت ئەكرێنەوە، وە دەرگاكانی جەهەننەم دائەخرێن، وە
شەیتانەكان ئەبەسترێنەوە، وە بانگ دەرێك بانگ ئەكا: ئەی ئەوەی خێری ئەوێ
ڕوو بكە خێرو نزیك بەرەوە، وە ئەی ئەوەی شەڕی دەوێ واز بێنە لە شەڕ، وە خوا
خەڵكانێك ڕزگار ئەكا لە ئاگر ئەوەش هەموو شەوێك)، وە پێغەمبەر صلى الله
عليه وعلى اله وسلم بە هاوەڵەكانی ئەفەرموو ڕەزای خوایان لە سەر بێ: (أتاكم
شهر رمضان شهر بركة يغشاكم الله فيه فينزل الرحمة ويحط الخطايا ويستجيب
الدعاء فأروا الله من أنفسكم خيراً فإن الشقي من حرم فيه رحمة الله) ذكره
المنذري في الترغيب والترهيب باب الترغيب في صيام رمضان برقم 1490، وقال
رواه الطبراني واتە: (مانگی ڕەمەزان هات بۆتان مانگی بەرەكەت خوا داتان
ئەپۆشی لەو مانگە ڕەحمەتی خۆی دا ئەبەزێنێ وە تاوان ئەسڕێتەوە وە دوعا
وەرئەگرێ وەڵامی ئەداتەوە جا لەو مانگە كردەوەی چاك لە نەفسی خۆتان نیشانی
خوا بدەن وە بەد بەخت ئەو كەسەیە كە لەو مانگە بێبەش ببێ لە ڕەحمەتی خوا)
وە مانای (أروا الله من أنفسكم خيراً) واتە: پەلە بكەن بۆ ئەنجام دانی خێرو
بۆ گوێڕایەڵی فەرمانەكانی خوا وە دوور كەونەوە لە تاوانەكان و شتە
خراپەكان.
وە پێغەمبەر صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ: (من صام
رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه، ومن قام رمضان إيماناً
واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه، ومن قام ليلة القدر إيماناً واحتساباً
غفر له ما تقدم من ذنبه) رواه البخاري ومسلم واتە: (هەر كەسێ مانگی ڕەمەزان
بە ڕۆژوو بێ بە ئیمانەوە و چاوەڕێی پاداشتی بێ لە خوا ئەوە خوا لە
تاوانەكانی پێشوی خۆش ئەبێ، وە هەر كەسێ مانگی ڕەمەزان هەڵسێت بە شەو نوێژ
بە ئیمانەوە وە چاوەڕێی پاداشتی بێ لە خوا ئەوە خوا لە تاوانەكانی پێشوی
خۆش ئەبێ، وە هەر كەسێ شەوی قەدر هەڵسێت بە شەو نوێژو خواپەرستی بە
ئیمانەوە وە چاوەڕێی پاداشتی بێ لە خوا ئەوە خوا لە تاوانەكانی پێشوی خۆش
ئەبێ). وە پێغەمبەر صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ خوای گەورەو بەرز
فەرموویەتی:: (كل عمل ابن آدم له الحسنة بعشر أمثالها إلى سبعمائة ضعف إلا
الصيام فإنه لي وأنا أجزي به، ترك شهوته وطعامه وشرابه من اجلي للصائم
فرحتان فرحة عند فطره وفرحة عند لقاء ربه، ولخلوف فم الصائم أطيب عند الله
من ريح المسك) رواه البخاري ومسلم واتە: (هەموو كردەوەیەكی نەوەی ئادەم
چاكەیەك بۆی بە دە چاكەیە تا حەوت سەد چاكە ئیللا ڕۆژوو نەبێت بۆ منەو وە
منیش پاداشتی ئەدەمەوە، وازی هێناوە لە ئارەزووی وە وازی هێناوە لە خواردن و
خواردنەوە لە پێناوی من، بۆ ڕۆژوو گر دوو خۆشی و ئاسوودەیی هەیە یەكێك
لەكاتی ڕۆژوو شكاندنی وە یەكێك لە كاتی گەیشتنی بە پەروەردگاری، وە بۆنی
دەمی ڕۆژوو گر خۆشترو پاكترە لای خوا لە بۆنی میسك).
وە پێغەمبەر صلى
الله عليه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ:: (إذا كان يوم صوم أحدكم، فلا يرفث ولا
يصخب، فإن سابه أحد أو قاتله فليقل إني امرؤ صائم) رواه البخاري واتە:
(ئەگەر كەسێكتان بەڕۆژوو بوو لە ڕۆژێكا، ئەوە با تاوان نەكا و دەنگە دەنگ
نەكا و كێشە نەكا لە گەڵ خەڵك، وە ئەگەر كەسێك جنێوی پێدا یان شەڕی لە گەڵ
بكا با بڵێ من كەسێكی بەڕۆژووم).
وە پێغەمبەر صلى الله عليه وعلى اله
وسلم ئەفەرموێ::(من لم يدع قول الزور والعمل به والجهل فليس لله حاجة في أن
يدع طعامه وشرابه) رواه البخاري في الصحيح واتە: (هەر كەسێ واز نەهێنێ لە
درۆو كار كردن پێی وە واز لە نەفامی نەهێنێ ئەوە خوا پێویستی بەوە نیە كە
واز بێنێ لە خواردن و خواردنەوەی).
جا وەسیەت بۆ هەموو موسڵمانان كە
تەقوای خوا بكەن و ڕۆژووەكەیان بپارێزن دووری بكەن لە هەموو تاوانێك، وە
دروستە بۆیان كە هەوڵی چاكە كاری و خێر بكەن وە پێشبڕكێ بكەن بۆ گوێڕایەڵی و
خوا پەرستی لە سەدەقە كردن و زۆر خوێندنەوەی قورئان و تەسبیح (سبحان الله)
و تەهلیل (لا اله الا الله) و تەحمید (الحمدلله) و تەكبیر (الله اكبر)
ئیستیغفار (استغفر الله)، چونكە ئەو مانگە مانگی قورئانە: { شَهْرُ
رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ }البقرة 185 واتە: (مانگی
ڕەمەزان ئەو مانگەیە كە قورئانی تیادا هاتۆتە خوارەوە). جا دروست و مەشروعە
بۆ بڕواداران تێكۆشان و هەوڵدان لە قورئان خوێندن، وە سوننەتەو چاكە بۆ
پیاوان و بۆ ئافرەتان زۆر قورئان خوێندنەوە بە شەوو بە ڕۆژ، وە هەموو
حەرفێك چاكەیەكە وە چاكە بە دە چاكە ئەژمێردرێ وەك كە ئاوها هاتووە لە
پێغەمبەر صلى الله عليه وعلى اله وسلم، وە لە گەڵ ئاگاداری و خۆ پاراستن لە
هەموو خراپەو تاوانەكان، لە گەڵ فەرمان كردن بە حەق و ئامۆژگاری یەكترو
فەرمان كردن بە چاكەو نەهی كردن (ڕێگرتن) لە خراپە.
ئەو مانگە مانگێكی
گەورەیە پاداشتی كردەوەكانی تیادا زیاد ئەبێت، وە سزای خراپەو تاوانەكانی
تیادا زیاد ئەبێت، جا واجب لە سەر بڕوا دار ئەوەیە كە هەوڵ و كۆشش بكا لە
گەیاندن و ئەنجام دانی ئەو شتانەی خوا لە سەری فەرز كردووە وە ئاگادار بێ و
خۆی بپارێزێ لەو شتانەی خوا لە سەری حەرام كردووە، وە چاو دێری كردنی بۆ
ئەمە لە ڕەمەزان زیاترو گەورەتر بێ، هەر وەك بۆی دروستە و مەشروعە كە هەوڵ
بداو كۆشش بكا لە ئەنجام دانی كردەوە خێرەكان لە سەدەقەكان و سەردانی نەخۆش
و شوێن كەوتنی جەنازەو گەیاندنی خزمایەتی، وە زۆر خوێندنەوەی قورئان و زۆر
زیكر كردن زۆر كردنی تەسبیح (سبحان الله) و تەهلیل (لا اله الا الله) و
ئیستیغفار (استغفر الله) و دوعاو پاڕانەوە، تا غەیری ئەمەش لە ڕووەكانی
خەیر و چاكە، تەمای بە پاداشتی خوا بێ و بترسێ لە سزای خوا، داوا لەخوا
دەكەین كە موسڵمانان مۆفەق بكا بۆ ئەوەی خۆی پێی ڕازیە، وە داوا لە خوا
دەكەین كە ئێمەو هەموو موسڵمانان بگەیەنێتە ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕەمەزان و
هەڵسانەوە تیایدا بە شەو نوێژ بە ئیمان و بە تەمای پاداشت بوون لە لای خوا،
وە داوا لە خوا دەكەین كە ئێمەو هەموو موسڵمانان لە هەموو شوێنێك شارەزا
بكا لە دینەكەی وە ڕاگیرمان بكا لە سەری، وە داوا لە خوا دەكەین سەلامەتمان
بكا لەو شتانەی هۆن بۆ توڕەیی خوا و سزاكەی، هەر وەك داوا لە خوا ئەكەم
سبحانه كە هەموو سەرۆك و دەسەڵات دارانی وە هەموو پێشەوایانی موسڵمانان
مۆفەق بكا، وە هیدایەتیان بدا و حاڵیان چاك بكا، وە مۆفەقیان بكا بۆ حوكم
كردن بە شەریعەتی خوا لە هەموو كارەكانیان، عیبادەت و خوا پەرستیان، وە لە
كردەوەكانیان وەهەموو شتێكیان، داوا لە خوا دەكەین كە مۆفەقیان بكا بۆ
ئەمە، لە بەر كار كردن بە فەرمودەی خوای بەرزو گەورە:{ وَأَنِ احْكُمْ
بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّه } المائدة 49 واتە: (حوكم بكە لە بەینیان
بەوەی لە لایەن خواوە دابەزیوە).وە كار كردن بە فەرمودەی خوا سبحانه::{
أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ
حُكْماً لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ } المائدة 50 واتە: (ئایا حوكمی نەفامیان ئەوێ
لە غەیری حوكمی خوا، كێ هەیە حوكمی جوانترو دادوەرتر بێ لە خوا بۆ قەومێك
كە دڵنیا بن و دوو دڵ نەبن). وە كاركردن بە فەرمودەی خوا سبحانه: { فَلا
وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ
ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا
تَسْلِيماً } النساء 65 واتە: (نا سوێند بە پەروەردگارت بڕوایان نابێت
تاكو تۆ ئەكەن بە دادوەر لە بەینی خۆیان لەو كێشانەی هەیانە پاشانیش لە
نەفسی خۆیان دڵ گران نەبن بەوەی تۆ بڕیارت لە سەر داوە وە بەتەواوی تەسلیمی
حوكمی تۆ بن بە ئاشكرا و نهێنی بە دڵ و بە كردەوە). وە كار كردن بە
فەرمودەی خوا سبحانه:{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ
وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ
فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ
تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ
تَأْوِيلاً } النساء 59 واتە: (ئەی ئەو كەسانەی بڕواتان هێناوە گوێڕایەڵی
فەرمانی خوا بكەن وە گوێڕایەڵی فەرمانی پێغەمبەر بكەن وە هەروەها هی
سەركردەو دەسەڵات دارەكانی لە خۆتانن وە ئەگەر لە شتێك بوو بە كێشەو لە
سەری جیاواز بوون ئەوە بیگەڕێننەوە بۆ لای خوا _لای قورئان_ وە بۆ لای
پێغەمبەر _لای سوننەت_ ئەگەر ئێوە ڕاستە بڕواتان بە خواو بە ڕۆژی دوایی
هەیە ئەوە بۆ ئێوە چاكترین چارەسەرو چاكترین شتە بتان گەیەنێتە حەق). وە
كار كردن بە فەرمودەی خوا سبحانه:{ قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا
الرَّسُولَ } النور54 واتە: (بڵێ پێیان گوێڕایەڵی فەرمانی خوا بكەن وە
گوێڕایەڵی فەرمانی پێغەمبەر بكەن). وە كار كردن بە فەرمودەی خوا سبحانه:{
وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا }
الحشر7واتە:(ئەوەی پێغەمبەر بۆ ئێوەی هێناوە وەری بگرن و ئەوەی ڕێگری
لێكردیە لێی دوور كەوەنەوە).
ئەوەیە كە واجبە لە سەر هەموو موسڵمانان وە
لەسەر سەركردەكانیان، واجبە لە سەر سەركردەكانی موسڵمانان وە لەسەر
زاناكانیان وە لەسەر عامەتی خەڵكیان كە تەقوای خوا بكەن وە مل كەچ بن بۆ
شەرعی خوا، وە حوكم بە شەرعی خوا بكەن لە بەینی خۆیان، لە بەر ئەوەی
شەرعێكە كە چاكەو هیدایەتی خۆیانی تێدا وە پاشەڕۆژی چاكی تێدا وە ئابەوە
ڕەزامەندی خوا بەدەست دێت وە بەوە ئەگەینە مافمان كە خوا دایناوە بۆمان لە
شەرعەكەی وە هەر بەو شەرعە خۆ پاراستن و پارێزگاری لە ستەم ئەكرێ، داوای
هیدایەت و مۆفەقی و چاك بوون لە خوا دەكەین بۆ هەموومان،، وصلى الله وسلم
على نبينا محمد وعلى اله واصحابه.
---------------------------------
سەرچاوە: مجموع فتاوى و مقالات متنوعة الجزء الخامس عشر وەرم گرتووە لە مالپەڕی پێشەوا ابن باز
{
تێبینی: فەرموودەی چوارەم كە لە باسەكە هاتووە: (أتاكم شهر رمضان شهر بركة
يغشاكم الله فيه فينزل الرحمة ويحط الخطايا ويستجيب الدعاء فأروا الله من
أنفسكم خيراً فإن الشقي من حرم فيه رحمة الله) ذكره المنذري في الترغيب
والترهيب باب الترغيب في صيام رمضان برقم 1490، وقال رواه الطبراني
فەرموودەیەكی صەحیح نیە لە كتابی ضعيف الترغيب والترهيب بة موضوع داندراوە
لە لایەن پێشەوا ئەلبانی رحمه الله ژمارەكەشی 592 ئەگەر كەسێك ئەیەوێ
بچێتەوە سەری والله أعلم }.