لايه‌نه‌سياسييه‌كانى هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى هه‌يكه‌له‌ى ئيدارى پارێزگاكه، له‌دانوستاندا به‌رده‌وامن وڕايشى ده‌گه‌يه‌نن، له‌هه‌فته‌ى داهاتودا، پارێزگار وهه‌يكه‌لى ئيداره‌ى ئه‌و پارێزگايه ڕاده‌گه‌يه‌نن.
پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، 14- 10له مه‌ڵبه‌ندى شاره‌زوورى يه‌كێتى نيشتيمانى كۆبونه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان به‌مه‌به‌ستى گه‌يشتنه ڕێكه‌وتن وديارى كردنى هه‌يكه‌لى ئيدارى ئه‌و پارێزگايه ئه‌نجام درا.
له‌كۆنفرانسێكى ڕۆژنامه‌وانيدا، ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری، نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند ،" سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه كۆبوونه‌ته‌وه و كۆبونه‌وه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئیجابی بوو خاڵی هاوبه‌ش هه‌بوو له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه، چه‌ند پرسێك هه‌بوون كه ئه‌وانیش بڕیاردرا كه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو باس بكرێ".
وتیشی ،"له ئێستادا له‌سه‌ر به‌شێك له‌و خاڵانه‌ی كه دیاری كراوه و له كۆبونه‌وه‌كان باسیان لێ كراوه له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه رێكه‌وتتین وه‌پێویستیشه دیاری كردنی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به پێی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی ناو شاری هه‌ڵه‌بجه بێت و بریاریشمانداوه كه پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی پارێزگار له‌سه‌ر رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان دیاری بكرێت".
به‌گه‌ێره‌ى زانيارييه‌كان، دووشه‌ممه‌ی داهاتوو پۆستی پارێزگار و جێگره‌كانی و یان هه‌یكه‌لی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه، كه گه‌شتوونه‌ته رێككه‌وتن به‌ڵام ورده‌كاری ماوه كه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت هه‌فته‌ی داهاتوو قه‌سه له‌سه‌ر وورده‌كارییه‌كانی ده‌كرێت