15/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فەلسەفەی هێز لەفیکری سیاسی ئیسلامیدا
زۆرێك لە ئیسلامیەکان لە دەرئەنجامی ستەمی عەلمانی و دەوڵەتەکانی و داگیرکەری ئیستبدای بەرهەم هاتوون؛ وەك بزاڤێکی شۆرشگێریو جیهادی لەناو شانۆی دنیای ئیسلامیدا پیادەی فیکری سیاسی و بەرنامەی سیاسی خۆیان دەکەن، لەم رەوشەی ئێستا ئەوەی کە زۆر بەرەو دواوە رۆشتوە فیکری سیاسی ئیسلامییە .. بەتایبەت لەدوای هاتنی (داعش) کە تاڕادەیەکی زۆر گومان دروست بووە لەسەر کارەکانیان.
لەناو فیکری سیاسی ئیسلامیدا - هێز- فاکتەرێکی زۆر گەورەیە بۆ چەسپاندی دەوڵەت و بانگەوازی ئیسلامی، چونکە زۆر جار هێز خەڵکی سەرسام دەکات بە ئایدۆلۆژیاکەی، بەڵام ئەم هێزە ئەگەر خاوەنی فیکرو و موفکیرو مونزیر نەبێت ئەوا هیچ کاریگەری نیە، با تا دەتوانیت بانگەشەی لە فەرمودەی پێغەمەمبەر ﷺ بکات و نمونەی (وأعدوا لهم ما استطعتم من قوة ألا إن القوة الرمي ألا إن القوة الرمي ألا إن القوة الرمي".) بنێت، بەڵام کاریگەری ئەتۆ دروست ناکات، تەنانەت خۆدی فیکری سیاسی ئیسلامی لەسەردەمی پێغەمبەریشەوە لەسەر بنەمای تەنها وەحی دانەمەزرا بەڵکو وەحی ئاراستەی دەکرد و لە مەیداندا خودی هاوەڵان و پێغەمبەرەکەشیان پیادەیان دەکرد، فەلسەفەی هێز لە کاری باشە و پرۆژەی باشەو داهێنانە لە بیرو هزری خەڵکیدا، بەداخەوە زۆرێك لە ئیسلامیەکانی ئێستا ئەوانەی کە بزاڤانە هەنگاو دەنێن لە رووی تیۆریەوە دەقی جوانو پوختیان لایە، بەڵام لە رووی مەیدانیەوە زۆر لاوازن، یاخود پێچەوانە ئەوەندە نا واقیعانە هەنگاو دەنێت هەموو جیهان دەکەنە دوژمنی خۆیان .
مانای وانیە هەموو خاوەن هێزێکیش دەتوانێت کاریگەری دروست بکات، هێز و فەلسەفەکەی ئەوەمان پێدەڵێت: کە ووڵاتێکی وەك چین چەندە خاوەنی هێزە کەمترین کاریگەری هەیە لەسەر مرۆڤایەتی، ئەو ووڵاتە- هێزی تەنها بۆ پاراستنی پەرژەوەندیە بازرگانییەکانیەتی - نەوەك- رژێمە سیاسیەکەی، یاخود ووڵاتێکی وەك روسیا هێزەکەی تەنها پاراستنی سەروەری خاکەکەیەتی هیچی تر، ووڵاتێکی وەك پاکستان یەکێکە لە ووڵاتە زۆر بەهێزەکان بەڵام لەرووی فیکریو سیاسییەوە مردوە هیچ ئەرزشی نیە هیچ کاریگەریشی نیە.
ئەمەریکا لە رووی هێزەوە چەندە بەتوانایە وتەکنەلۆجیای سەربازی بەهێزە؛ ئەوەندە گرنگی داوە بە بەها مرۆیەکان و تیۆرە فیکریو سیسیەکان ومافەکانی مرۆڤ، ئەمە وای کردوە کە قسە رۆشتووبێت لە جیهاندا، ووڵاتێکی وەك فەرەنسا هەمان میکانیزمی کارکردنی هەیە لە هێزەکانیاندا، بۆیە نمونەی ئەم دوو وڵاتەم هێنایەوە بڕبڕەی پشتی هەموو رۆژئاوای ئێستای لەسەر دامەزراوە.
هیچ کام لە دەوڵەتەکان لەسەربنەمایی هێز بە تەنها دانەمەزراوە، بەڵکو هێزی دەوڵەت نیسبی یە لە رووی سەربازیو تەکنەلۆجیاکەیەوە مەبەستمە، بەڵکو ئەوەی هێزی گەورە ئەدات بە دەوڵەت .. بریتیە: لەسەرو بنخانی ئابوری، لەسەروەتی سورشتی ، لە مەبدەئی کە بنەمایی گەورەی شارستانیەتیەتی، زانست و زانیاری و پاشان سەرەوەتی مرۆڤی کە زۆرێك لە ئیسلامیەکان لە رووی هێزەوە ئەمانەیان لەبەردەستدا بووە لە جیهانی ئیسلامیدا، بەڵام کاریان پێنەکردوە پشتگوێیان خستوە تەنها یەك لایەن یان دوولایەنی ئەم فەلسەفەی هێزە گرنگی پێدراوە، بۆیە نەیانتوانیەوە سەربکەون لە بوارەکانی دەوڵەتداریدا ، هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی دوو چەمکی گرنگ رووننەکراوتەوە بۆخەڵکی ناو ئەم بزاڤە ئیسلامخوازە.. ئەو دوو قۆناغە بەجوانیو تەندروستانە نابڕێت بۆیە تا ئێستا نەگەیشتونەتە ئامانج!.. هەندێکیان باز هەڵەئەداد بەسەریدا و هەندێکی تریش تا دێت بۆ دواوە دەگەرێتەوە، کە سەرنەکەوتن و شکستیان خوارد یەکسەر موئامەری نێو دەوڵەتی دەکەن بە بیانو هەڵەکانی خۆیان لەبیر دەکەن.
ئەو دوو قۆناغە برتین لە..
یەکەم : قۆناغی تێگەیشتنە لە کاری بزاڤی ئیسلامی..
کاری بزاڤی ئیسلامی نە جێگای فتوادانی کۆمەڵکەکەیە واتا (جماعە ئیسلامیەکەیە) نەخاوەنی یاسان نە توانای بڕیاردانی یاسای و چەسپاندی شەریعەتیان هەیە، بەڵکو- تەنها پرۆژفیکریەکانی ئیسلام روون دەکەنەوە کە لەسەر بنەمای سێ چەمكە.. یەکەم:- بیروباوەڕو یەکتاپەرستی، دووەم:- برایەتی وپیشکەوتن و شارستانیەتی، سێیەم:- مرۆڤ و دەسەڵاتو ژینگە و بەرنامەی سیاسی بۆ قۆناغی دووەم کە دەوڵەتداریە.
دووەم: قۆناغی تێگەیشتنە لە کاری دەوڵەتداری ئیسلامی..
ئەم قۆناغە لە سەر دووبنەمای گەورە دادەمەزرێت ئەویش .. پێویستە بەرچاو روونی بدەنە خەڵكی بە نوسینەوەی دەستور و یاسا و مافەکانیان و ئەرکی سەرشانیان ڕچاوکردنی کەمە نەتەوەیی و ئاینەکانی تر وەك چۆن پێغەمبەری خوا ﷺ لە دەستوری مەدینەدا هەمووی دیاری کرد و دانانی بە مافی هەموولایەكدا داناوە، پاشان دانان بە خودی بیروباوەڕو رێزلێگرتنیانو مەمەڵەکردن لەگەڵیاندا هەروەك چۆن پێغمەبەر ﷺ مافی موشریك و جولەکەی دابین کردو مامەڵەی لەتەكدا کردن.
خاڵی کۆتاییان .. بریتیە لە لە پرۆژەی خزمەتگوزاری _ پرۆژەی خزمەتگوزاری پێداویستی خەڵکیە خەڵك نانی دەوێت ئەمانی دەوێت ئاسایشی دەوێت شەقام و جادەی قیرتاوی دەوێت بازاڕی گەرمی دەوێت کارەبای دەوێت بەنزینی دەوێت.. هتد، ئەمەش کاری دووەمی پێغەمبەر ﷺ بوو لە مەدینە کە خەڵکەکەی رازی کرد بازاڕی دروست کردو ئاوی بۆ ووڵات دابین کرد ئینجا هەستا بە پاراستنی سنوری دەوڵەتەکەی، ئەوکاتە خەڵکی سنور دەپارێزیت و بەرژەوەندیەکانی ناهڵێت بکەوێتە مەترسی، بەڵام ئەوەی کە سەرنج دراوە لەئێستادا وادەزانرێت بە کوشتنو بڕین و هەڵکوتانە سەر مزگەوتەکانو کوشتنو بڕینی و سڕینەوەی یەکتری بەناوی دینەوە ئەم میکانیزمە ئیسلام بەروەپێش دەبات، نەخێر - بەڵکو من وای دەبین خەڵك بە فەوج دڵیان لە ئیسلام ئەتۆرێت،ئەمەش پلانێکی نەخوازراوی گێلێتی خۆمانە، بەڵام دوایی دەستە چەورەکەی خۆمان بەسەر دوژمن و نەیارەکانماندا خۆمان دەسڕین و وادەزانین هەڵەمان نەکردوە دەڵێن هەڵەی چی! ، بەڵام ڕاستی ناڵێن کە دۆڕاین بۆ ئەوەی دۆڕانی خۆمان بشارینەوە هەزارو یەك قسەی بێ واتا دەهێنینەوە بۆ شەرعاندنو فەلەسەفاندنی، زۆر جار اریش لە خەڵکانی تر تێک دەدرێت کە لە ساحەکەدا بوونیان هەیە.