وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، ئاشكراى كردووه حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه بۆ زيادكردنى سه‌ربازانى وڵاته‌كه بۆ دوو ئه‌وه‌نده له‌عێراق.
جۆنكيرى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ڕايگه‌ياندوه ،"کۆشکی سپی وڵاتەکەی ره‌زامەندی لەسەر زیادکردنی ژمارەی ئەو سەربازانە بۆ دو هێندە زیاتر دەربڕیوە، کە بەمەستی هاوکاریکردن و مەشق پێکردنی سەربازانی سوپا رەوانەی عێراقیان دەکەن".
ئاشكراشى كردوه، وڵاتەکەی ئامادەیە بە هەمو شێوەیەک هاوکاری پێشکەش بە سوپای عێراق بکات بۆ شەڕی دژ بە چەکدارانی داعش، هاوکات (١٢٥) سەربازی وڵاتەکەى لە هێزی پاڵپشتی ئاسمانی لە رێگەی هەولێری پایتەختی هه‌رێمی کوردستانەوە لە دژی ئەو چەکدارانە دەجەنگن.
ئەوەشی خستوەتەڕو سەرباری ئەوەش (١٥٠) سەربازی دیکەی بەمەبەستی مەشق و راهێنان بە سەربازانی رەوانەی عێراق دەکات، هەر یەکێک لەو تیمە سەربازیانەش لە (١٢) راوێژکاری سەربازی پێکهاتوە.
پاش كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له‌عێراق، ئه‌مه به‌يه‌كه‌م ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى داده‌نرێت، له‌لايه‌ن ئه‌مريكاوه بۆ سه‌ر وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.