هه‌فته‌ى داهاتوو لايه‌نه‌سياسيه‌كانى هه‌ڵه‌بجه پۆسته‌كانى پارێزگاكه يه‌كلاده‌كه‌نه‌وه و، به‌رپرسێكى يه‌كێتيش، له‌و شاره ئاشكراى ده‌كات، ئومێديان هه‌يه، پۆستى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌يان به‌ربكه‌وێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه‌ى له‌سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار ده‌ست بزاڤـ پرێس گه‌وتووه، تائێستا قسه له‌سه‌ر پشكى لايه‌نه‌كان بۆ پۆسته‌كان نه‌كراوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه، هه‌شت پۆست له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ديارى كراوه بۆ هه‌شتلايه‌نه‌كه‌ى ناوشارى هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وانيش هه‌ريه‌كه له، يه‌كێتى نيشتيمانى -بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان -يه‌كگرتوى ئيسلامى -كۆمه‌ڵى ئيسلامى -پارتى ديموكرات -بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامى -حيزبى سۆشيالست ديموكرات -حيزبى شوعى.
به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى بزاڤـ هه‌رلايه‌نێك وبه‌پێى ئه‌و ميكانيزمه‌ى ڕێكده‌كه‌ون له‌سه‌رى پۆستێكى پارێزگاكه‌ى پێده‌درێت.
له‌لايه‌كى تره‌وه ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌رى، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی ٩ی شارەزووری یەکێتی ڕايگه‌ياندوه ،"سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی پارێزگای ھەڵەبجە گفتوگۆمان لەبارەی پۆستی پارێزگاری ھەڵەبجە و سەرۆکی ئەنجومەن و پۆستە ئیداریەکان کردووە و لە ئێستاشدا چاوەڕوانی یەکلایی بوونەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و پۆستەکانی دیکە دەکەین".
ده‌شڵێت ،"ڕۆژی دووشەممە کۆدەبینەوە ئەگەر گۆڕانکاری لەبۆچوونی لایەنەکان نەبێت، ئەوا پۆستەکان یەکلای دەکەینەوە بە ڕێکەوتنی سەرجەم لایەنەکان".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى يه‌كێتى به SNN ى ڕاگه‌ياندوه ،"ئومێدمان ھەیە پۆستی پارێزگاری ھەڵەبجە بۆ یەکێتی بێت، چونکە لەسەر ھەموو پۆستەکان ڕێکەوتووین (جێگر بۆ دەنگی دووەم و یایدەدەرەکەی بۆ دەنگی سێەم) پلەکان بەوشێوەیە بۆ خوارەوە دابەش کراون".