كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرایكرد، سه‌رجه‌م كاره‌كانی تایبه‌ت به‌موچه‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنیان ته‌واو كردوه‌و به‌مزوانه موچه‌كه دابه‌شده‌كه‌ن.
وته‌بێژى كۆمسيۆنى باڵاى عێراق، سه‌فا موسه‌وی ڕايگه‌ياندوه ،"كۆمسیۆن هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌خه‌رجكردنی موچه‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی ته‌واو كردوه".
وتیشی ،"ژماره‌ی بانكیی تایبه‌ت له‌پارێزگاكاندا كراوه‌ته‌وه، پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن له‌هه‌موو پارێزگاكان، ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و ژماره بانكیانه".
وتهبێژهكهى كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو،" كۆمسیۆن چاوه‌ڕێی خه‌رجكردنی چه‌كی پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن ده‌كات".
پاش تێپه‌ڕ بونى زياتر له‌و چوارمانگ له ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌ره‌ڕاى كارمه‌ندانى كۆمسيۆن، تائێستا چاودێرانى سهربهكۆمسيۆن موچه‌يان وه‌رنه‌گرتوه,