به‌هۆى ڕێكنه‌كه‌وتنى لايه كورديه‌كان بۆديارى كردنى كانديد بۆ وه‌زاره‌تى دارايى، به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم دوا ده‌كه‌وێت وموچه‌ى سه‌رجه‌م وهزارهتهكانيش دواده‌كه‌وێت.
بڕياربوو ئه‌مڕۆ 16- 9 وه‌زيره كورده‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى له‌په‌رله‌مانى عێراق سوێندى ياسايى بخۆن، به‌ڵام به‌هۆى ڕێكنه‌كه‌وتنى لايه‌نه كورده‌كانه‌وه، وه‌زيره‌كان ئاماده‌ى دانيشتنه‌كه نه‌بوون.
له‌و باره‌يه‌وه ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شيد، په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غداد ڕايگه‌ياندوه ،"بڕياربوو وه‌زیره كورده‌كان سویندی یاسایی بخون له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كلا نه‌بونه‌ته‌وه بۆ پارته سیاسیه‌كان، بویه وه‌زیرى دارایی نه‌هات بۆسویند خواردن".
سه‌رۆكى فراكسيۆنى كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى عێراق، ڕايشى ده‌گه‌يه‌نێت ،" به‌هۆى سوێند نه‌خواردنى وه‌زيرى دارايى، به‌شه بودجه‌ى 1/12ى هه‌رێم، دواده‌كه‌وێت بۆ هه‌فته‌كانى داهاتوو، و موچه‌ى وهزارهتهكانيش دوا ده‌كه‌وێت".