پێشمه‌رگه‌ به‌سوپايه‌كى گه‌وره‌وه‌ به‌ره‌و به‌ره‌كانى جه‌نگ به‌ڕێكه‌وت
16/09/2014 نوسەر: bzavpress

پێشمه‌رگه‌ به‌سوپايه‌كى گه‌وره‌وه‌ به‌ره‌و به‌ره‌كانى جه‌نگ به‌ڕێكه‌وت


به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى ئه‌نادۆڵ، سوپاى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، به‌هێزێكى گه‌وره‌و پڕ چه‌كه‌وه‌ له‌شارچكه‌ى پيرمامه‌وه‌ به‌ره‌و به‌ره‌كانى جه‌نگ به‌ڕێ كه‌وتون.

لەوبارەیه‌وە بەرپرسیكی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندوه‌،"بڕیاردراوە هێزی پشتیوانیی پێشمەرگەی كوردستان بە چەكی قورسەوە بەرەو بەرەكانی شەڕ بەرێ بكەون، هەوڵدەدەرێت هەموو ئەو ناوچانەی كە لەبەردەست داعشدایە، بە فەرمانی سەرووی خۆمان كۆنترۆڵی بكەینەوە".

به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و هێزه‌ى پێشمه‌رگه‌ پێكهاتون له‌، هێزی پشتیوانیی یەكی پێشمەرگەی كوردستان كە هەڵگری دەیان تانك و زریپۆش و چەكی قورسن.

جێگه‌ى باسه‌، ئه‌مڕۆ له‌ ميحوه‌رى خازره‌وه‌ سوپاى پێشمكه‌رگه‌ى كوردستان، هێرشێكى گه‌وره‌ى كردوه‌ته‌سه‌ر چه‌كدارانى داعش و چوار گوندى ناوچه‌كه‌يان كۆنترۆڵ كردوه‌.