سه‌رۆكی لیستی خزمه‌ت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵوێستی كۆتایی لیسته‌كه راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین پۆستی پارێزگاری سلێمانی دو ساڵ به دو ساڵ دابه‌شبكرێت و دو ساڵی یه‌كه‌م بۆ گۆڕان بێت.
ئه‌مڕۆ 18 ئه‌يلولى 2014 ليستى خزمه‌تى، هاوبه‌شى نێوان يه‌كگرتو وكۆمه‌ڵى ئيسلامى، كۆبونه‌وه و، پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكى ئه‌و ليسته ڕايگه‌ياندوه ،"ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه لیستی خزمه‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌كی تری خۆی ئه‌نجام دا‌و گه‌یشتینه ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی دوساڵ به دو ساڵ دابه‌شبكرێت و دو ساڵی یه‌كه‌می پارێزگار بۆ گۆڕان بێت و دو ساڵی دوه‌م بۆ یه‌كێتی".
مه‌هدى محمود سه‌رۆكى ليستى خزمه‌ت، ڕايشى گه‌ياندوه ،"بۆ ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كان به‌م شێوه‌یه درێژه نه‌كێشێت، كۆبونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه و تاوتوێكردنی دوا هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ر پرسی پۆسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بۆیه رێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆسته‌كان به‌شێوه‌ی دو ساڵ به دو ساڵ دابه‌شبكرێت له‌نێوان گۆڕان و یه‌كێتی و ئه‌وه ره‌وایه پۆستی پارێزگار دو ساڵی یه‌كه‌م لای گۆران بێت و دواتریش و له دو ساڵی دوه‌مدا به‌ر یه‌كێتی بكه‌وێت".
نزيكه‌ى 5 مانگه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێم، ئه‌نجام دراوه و به‌هۆى ململانێ سياسيه‌كانه‌وه پارێزگار وپۆسته‌كانى پارێزگاى سلێمانى دابه‌ش نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى ناڕه‌زايه‌تى شه‌قامى سلێمانى.