19/09/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌ركوك... ته‌قنه‌وه ڕويداوه وقوربانيش هه‌يه
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له كه‌ركوك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا، به‌گوێره‌ی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان زياد له 20 قوربانى لێكه‌وتوه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕاى زيانى ماددى له‌ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌پۆلى سى كه‌ركوك، ڕايگه‌ياندوه ،"كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ماتۆڕسكیلێك ته‌قیه‌وه له‌نزیك مزگه‌وتی نائیب له‌گه‌ڕه‌كی حه‌سیره‌كه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئاشكرايشى كردوه ،"به‌گوێره‌ى ئاماره سه‌ره‌تاييه‌كان 7 هاوڵاتی شه‌هید بوون و 14 ی تریش بریندار بوون، چوار دوكانى له‌و ناوچه‌يه زيانيان به‌ركه‌وتوه".
سه‌رچاوه‌يه‌كيش ئاشكراى ده‌كات، ژماره‌ى قوربانيايان له‌به‌رز بونه‌وه‌دايه.